دةستةكانت خؤش بيت بؤ ئةو بابةتة ئةزيزم
بةردةوام با
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئینته‌رنێتدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةستةكانت خؤش بيت بؤ ئةو بابةتة ئةزيزم
بةردةوام با
سوپاست ده‌كه‌م گیانه‌كه‌م
به‌رده‌وامبیت
بژی
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتووبیت
dast xosh
له بناغه‌دا ئینته‌رنێت بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه، تاوه‌كو له ڕێگه‌یه‌وه تاكه‌كان گوزارشت له ڕاو بۆچوونی ئازادی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنانی نادروست‌و كردنی به پێگه‌یه‌ك بۆ ناوزڕاندن، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش دێنێتهكایهوه، ئه‌و بواره‌ی ئازادیش كۆتوبهندبكرێت.
بووه‌ته شتێكی ئاسایی، كاتێك به‌نێو پێگه ئهلهكترۆنییهكاندا گوزهردهكهیت، ده‌بینیت سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كان كراوه، جا ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌هه‌ر بوارێكدا ناسراوبێت، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ناتوانرێت خاوه‌نی ئه‌و نووسینه بناسرێته‌وه كه ئه‌و سووكایهتیپێكردنهی كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ستاوه ناوێكی خوازراوی بۆ خۆی داناوه، به‌جۆرێك سانسۆركردنی سایته ئه‌له‌كترۆنییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و سایتانه‌ی سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بگره هونه‌رییه‌كانیش ده‌كه‌ن، ئاسان نییه.
له‌و سایتانه‌دا هه‌مووان دهنووسنو قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، ناوێكی خوازراویش بۆ خۆیان دادهنێنو هه‌ندێك جاریش شێوازی نووسینه‌كان به‌مه‌به‌ستی شكاندن‌و ڕیسواكردنی كه‌سێكه‌و تۆمه‌تی ئه‌خلاقی ده‌خه‌نه پاڵ.
بێگومان ئه‌و دیارده‌یه له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتدا، ئه‌ویش به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه، وه‌ك گشت ته‌كنه‌لۆژیاكانی تر، به‌رهه‌می خۆیان نییه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه به‌كاریبهێنێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌كارناهێنرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی هۆشیاریو ڕۆشنبیریی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌وه هه‌یه.
هه‌ندێك جار، له‌و سایتانه‌دا په‌نا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه ده‌برێت، ئیتر ئه‌و وێنانه هه‌رچۆنێك دهستكهوتبن، ئه‌وا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ مه‌رامێكی تایبه‌ت ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌كات. ئه‌وه‌ی سه‌یره بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین‌و وێنه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌ر به ته‌نیا له‌نێوان هاوڕێو دۆسته‌كانی یه‌كتریدا نییه، كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له‌یه‌كتری دووركهوتوونهتهوهو به‌و جۆره سوكایه‌تی به یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و كاره گه‌یشتۆته ئاستی هاوسه‌ره‌كانیش كه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌و كێشه‌دا وێنه‌ی تایبه‌تی یه‌كتری بڵاوده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه، به‌م دواییانه له‌لایه‌ن دادگای دوبه‌یه‌وه تاووتوێی دۆسێی ئه‌و پیاوه كرا، كه له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لكترۆنیه‌وه وێنه‌ی ڕووتی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ خهزوورو ژن‌و براكه‌ی ڕه‌وانه‌كردبوو، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه فشاریان بخاته سه‌ر، ئه‌مه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له چه‌ند سایتێكدا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان گه‌یشته ئاستێكی ئاڵۆز. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا، دادگایه‌كی تری ئه‌بوزه‌بی كه‌سێكی به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به پێنچ ساڵ زیندانی سزادرا، پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه سوكایه‌تی‌و گێچه‌ڵی به دوو بزنسمان كردبوو.
له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش دادوه‌ری گشتی له ناوچه‌ی شه‌رقیه، دۆسێی ئه‌و ژنه‌ی تاووتوێكرد، كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی له سایتی فه‌یسبووكدا بڵاوكردبووه‌وه‌و تایبه‌ت بوون به كاتی مانگی هه‌نگوینی نێوانیان. له میسریش دادگا سزای گه‌نجێكی به شه‌ش مانگ زیندانیكردن بۆ ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و كچه‌ی بڵاوكردبووه، كه بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا هه‌بوو.
دوای هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوودهدهنو تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌بێته هۆكارێك، ئایا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌دا بكرێت‌و یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره سووكایهتیپێكردنو پێشێلكارییانه دابنێت؟
ژنه ڕۆژنامه‌نووسی ئیماراتی ئه‌لسه‌عد مهنهالی، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی یاریی به چاره‌نووسی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر تۆڕی ئینتهرنێَت، كه‌سانێكی لاوازن‌و جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نییه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سه ببنه‌وه كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌و دیسان بیانوو و پاساوێكی ئه‌قڵانییان نییه، تا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێ ساغبكه‌نه‌وه كه ئاڕاسته‌ی كه‌سێكی ده‌كه‌ن." ئه‌و ژنه ڕۆژنامه‌نووسه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره كاره ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت تۆڵه له سه‌ركه‌وتوویی كه‌سانی تر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وه به شكست بۆ خۆیان داده‌نرێت. پاشان ده‌ڵێت: "كاری له‌و جۆره ناچێته خانه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌وه، خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌و جۆره دیارده‌یه ته‌نیا 20%ی تۆڕی ئینته‌رنێتی گرتۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ی ماویشه‌ته‌وه بۆ كاری ئیجابی به‌كارده‌هێنرێت." ئه‌و ژنه ڕۆژنامه‌نووسه پێداگریده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆتوبه‌ندكردنی سایته‌كاندا نییه، به‌ڵام باشتروایه به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه بدرێته‌وه كه كاری له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش خاوه‌ن پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان، كه ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی داشۆرین‌و سووكایه‌تیكردن ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ژنه نووسه‌ری مه‌راكیشی مونییه بالعافیه، به‌دووری ده‌زانێت یاسایه‌ك بێته‌ئاراوه ده‌رئه‌نجامی ئیجابی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌وه‌یه كه ته‌كنه‌لۆژیا ده‌یانخاته‌ڕوو، بۆیه له‌و باره‌دا ئه‌ركی ماس میدیاكان له سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌وه‌یه، كه پارێزگاریی له كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و ژیانی تایبه‌تی بكه‌ن.
هاوكات ڕاگه‌یاندكاری عیراقییش، عه‌لا مونزر، هاوڕای بالعافیهیهو ده‌ڵێت: "ئاسته‌مه بتوانرێت كۆنترۆڵی ئه‌و تۆڕه جاڵجاڵۆكه‌ییه بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌زادا ده‌كه‌ین‌و كۆنترۆڵكردنی مه‌حاڵه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌تا ئابووریی ده‌وڵه‌تان له په‌ره‌سه‌ندندا بێت، ئاستی ته‌كنه‌لۆژیای به‌كارهاتوو به‌رزده‌بێته‌وه، پاشانیش هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت بۆخۆی سایتێك دروستبكات له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتداو له‌ژێر ناوێكی خوازراویشدا سووكایه‌تی به‌هه‌ر كه‌سێك بكات، بێ ئه‌وه‌ی سانسۆری له‌سه‌ر بێت."
هاوكات ژنه ڕاگه‌یاندكاری جه‌زائیری، ئامال باجی، ده‌ڵێت: "مافی هه‌ر مرۆڤێكه، كه سووكایهتیپێدهكرێت، وه‌ڵامبداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێده‌نگبوون گرفته‌كه قوڵترده‌كاته‌وه." پێشیوایه له‌ئێستادا خه‌ڵكی باوه‌ڕیان به‌و نووسینانه نییه كه له ژێرناوی خوازراودا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێبنهمانو به‌ڵگه‌یان نییه.
له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامه‌نووس دیانا ئه‌یوب بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسینانه‌دا نیم، به‌ڵكو باشتروایه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خوازراوه‌وه دهنووسنو به‌و شێوه‌یه تۆڵه له هاوڕێكانیان ده‌كه‌نه‌وه، پشتگوێبخرێن. ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه زۆركات سووكایه‌تیپێكردنی نێو سایته‌كان دژ به‌و كه‌سانه‌یه، كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه."
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه ڕاگه‌یاندكار خالید به‌شیر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه زۆركات ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر كه‌سانی تر كرێكه‌ی دراوه، مهرامیش له‌و كاره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه. هاوكات ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم یاسای نوێ بێته‌ئاراوه‌و ئازادیی ڕاده‌ربڕین كۆتوبهندبكات، هه‌رچی ئه‌وانه‌شه كه ده‌كه‌ونه به‌رشاڵاوی سایته‌كان، هۆكاره‌كه‌ی دیاره، هه‌میشه سه‌ركه‌وتن دوژمنی زۆره‌و هاوڕێ دۆڕاوه‌كانیش دیسان زۆرن."
عه‌بدولعه‌زیم حماد (نووسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرام) پێیوایه، كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ته‌كان ئه‌و كه‌لێنه یاساییه مه‌ترسیداره پڕبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌رزی ڕاگه‌یاندنی شه‌خسی، چونكه ئه‌وه‌ی هاتۆته‌ئاراوه كاره‌ساته. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یاندنی ئه‌لكترۆنی خاوه‌نی چه‌ندان خه‌سڵه‌ته، به‌ڵام پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئاسان نییه، ئه‌و لێپێچینهوهیهش كه له كاری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌یه، له‌گه‌ڵ كاری سایته‌كاندا مه‌حاڵه، ئه‌وانه‌ش كه سایتی تایبه‌تیان هه‌یه، ڕۆژنامه‌نووسی پرۆفیشناڵیان زۆر كه‌م تێدایه‌و یاسایه‌كیش نییه كۆنترۆڵی كاری نێو سایته‌كان بكات، ئه‌وه‌ش له هه‌موو جیهاندا هه‌روایه."
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه محه‌مه‌د سه‌لمان (به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوه‌یتی له دوبه‌ی) ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ دیسپلینكردنی تۆڕی ئینتهرنێتدام، به‌ڵام دژی هه‌ر یاسایه‌كم ئازادیی ڕاده‌ربڕین كۆتوبهندبكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی ئه‌و ئامانجه‌ی كه ئینته‌رێت له‌پێناویدا هاتۆته‌ئاراوه. بۆیه یاسای ئاسایی ده‌توانێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكی ناسراودا بكات، كه له سایته‌كاندا په‌نا بۆ شاڵاوی سووكایه‌تیپێكردن به‌رێت."
د.فاتیمه سایغ (پسپۆڕی مێژوو له زانكۆی ئیمارات) له‌لایه‌ن خۆیه دژی سیاسه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سایتهكانهو ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ڵامی وشه به وشه‌كانی نێو فه‌زای كراوه بده‌ینه‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز كۆتایی نایهتو باشترین وه‌ڵامیش ئه‌وه‌یه به‌پێی یاسا كار له‌گه‌ڵ ئه‌و سایتانه‌دا بكرێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له كرانه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌ژین، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڤه‌ری هه‌ستیار هه‌یه، كه قسه‌كردن له‌سه‌ریان گرانه."
هاوكات ئه‌ندازیار خالید ڕه‌فاعی (شاره‌زا له ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاری‌دا) باس له‌وه ده‌كات، كه له هه‌ندێك باردا ده‌توانرێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دیاریبكرێت كه نامه‌ی ئهلهكترۆنی لێوه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش نووسینگه‌و دامه‌زراوه‌كان، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له كافی نێتێكهوه نامه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ده‌كات، ئه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی نادۆزرێته‌وه. دیسان ئه‌میش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دژی ئه‌وه‌یه سانسۆر بخرێته سه‌ر ئینتهرنێتو ده‌ڵێت: "له بناغه‌دا ئینته‌رنێت بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه كه له ڕێگه‌یه‌وه تاكه‌كان گوزارشت له ڕاو بۆچوونی ئازادی خۆیان بكه‌ن."
سه‌رچاوه :- خه‌ندان
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئینته‌رنێتدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]