پیرۆزه له هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » له به‌رزاییه‌كانى شنروێ ، سلێمانى ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
پیرۆزه له هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی
dast xosh
[size=16]
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3/ 8 له‌یاریگاى ئاسۆى شارى هه‌ڵه‌بجه و له‌میانه‌ى یارییه‌كانى تۆپی پێی ( كۆمارى ) هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستاندا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى دهۆك له یارییه‌كى به‌هێز و پڕله كێبركێیاویدا رووبه‌رووى یه‌كترى بونه‌وه ، یاری ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه له‌كاتێكدا بوو كه سلێمانى دواى بردنه‌وه‌ى له هه‌ولێر براوه‌ى یه‌كه‌م و دهۆكیش دواى بردنه‌وه‌ى له كه‌ركوك براوه‌ى دووهمبوو ، ئاستى یارى دهۆك و سلێمانى به‌باشی ده‌بینرا و هه‌ردوو پێكهاته‌ى ناو یاریگا به‌ته‌واوى هه‌وڵ و ماندوبونییان پێوه‌دیاربوو له‌پێناو بردنه‌وه‌ى دووه‌م یارییاندا كه‌ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كیان سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره ئه‌بوو، یاریزانانى سلێمانى هێرشى زۆر و گه‌رانه‌وه‌ى خێرا بۆ هێڵى به‌رگرى ، له‌به‌رامبه‌ریشدا تۆپی پێی دهۆك پلان و تاكتیكى یاریكردنى جوانتر و نه‌خشه رێژكراو ئاراسته‌ى وه‌رده‌گرت ، تا ئه‌و كاته‌ى لهدقیقهى 21 بهلێدانێكى سزا ئه‌حمه‌د سالار گۆڵى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى تۆمار كرد ، تایمى یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه دواتر له‌تایمى دووه‌مدا دواى یارییه‌كى خۆشتر و سه‌رنج راكێش یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى سامیح رۆستم لهدقیقهى 69دا گۆڵى دووه‌مى تۆماركرد و سلێمانى گه‌یانده یارى كۆتایی ، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى 2 _ سفر یارییه‌كه‌ى كۆتایی هێنا و گه‌یشته یارى كۆتایی ، ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێى پارێزگاكانى ( هه‌ولێر ، سلێمانى ، دهۆك ، كه‌ركوك ) به‌شدارییانكردوه ، له‌لایه‌ن یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپی پێی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و یارییه‌كانیش به‌سیستمى چوونه ده‌ره‌وه به دۆراندن له هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌ده‌چێت.[/size]
sp4kurd.tk
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » له به‌رزاییه‌كانى شنروێ ، سلێمانى ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]