baxwa wabzanm para tanha adan bawanay ka 250 hazar abanawa
am kanalash gandaly zora wakw 7wkwmat
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » (كامه‌ران ره‌مه‌زان)ی براوه‌ی به‌رنامه‌ی ملیۆنێر، كه‌ناڵ 4 ده‌داته دادگا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
baxwa wabzanm para tanha adan bawanay ka 250 hazar abanawa
am kanalash gandaly zora wakw 7wkwmat
سلاو
خۆیی که‌ناله‌که ، له تاپ ئه‌روا ئینجا به‌رنامه‌کانی
مافی خۆیه‌تی هه‌رچی بكات ئه‌گه‌ر راست بێت
كوره وه‌ڵا من فشه‌م به‌م به‌رنامانه دێت چونكه درۆن
[size=24]ئی كابرا پاره‌ی خۆیه‌تی به زیره‌كی خۆی بردویه‌تیه‌وه كه‌چی نایدهنی . به‌خوا سه‌یره . كه‌نال 4یش گه‌نده‌لی تیكهوت . هههههههه:lol:[/size]
ده ست خؤش كاكه هؤزان بؤ ئه م هه واله
دوورگه- به‌پێی هه‌واڵێك كه له (ئاژانسی په‌یامنێر) بڵاوكراوه‌ته‌وه براوه‌ی خه‌ڵاتی زۆترین بڕه پاره‌ی به‌رنامه‌ی ملیۆنێری كه‌ناڵ 4، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی پتر له دوو مانگه به‌رنامه‌كه‌ی په‌خش نه‌كراوه و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ نه‌دراوه، به نیازه رێگه‌ی یاسایی له دژی ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه بگرێته به‌ر. له‌مباره‌وه هاوڵاتی (كامه‌ران ره‌مه‌زان محه‌ممه‌د) كه دانیشتووی هاوینه‌هه‌واری (مه‌سیف سه‌لاحه‌دین)ـه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس له كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ماسته‌ری له كارگێڕی و كار له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی هه‌یه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند كه له 29/5/2010 به‌شداری له به‌رنامه‌ی ملیۆنێری كه‌ناڵ چوار كردووه و به‌رنامه‌كه‌شی وێنه‌ی گیراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه به‌رنامه‌ی په‌خش كراوه و نه واده‌ی په‌خش كردنه‌كه‌شی پێ گوتراوه. سه‌باره‌ت به به‌دستهێنانی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به خه‌ڵات له‌م به‌رنامه‌یه كه بردوویه‌تییه‌وه، كامه‌ران گووتی: دوا پرسیار، پرسیاری چوارده‌هه‌م بوو كه وه‌ڵامم دایه‌وه و بڕی 50 ملیۆن دینارم مسۆگه‌ر كردووه، ته‌نها پرسیاری 15 مابوو كه بڕی خه‌ڵاتی راست وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی 100 ملیۆن دینار بوو، به‌ڵام من به 50 ملیۆن دینار له درێژه پێدانی به‌رنامه كشامه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی بڕیاربووه به‌رنامه‌كه‌ی په‌خش بكرێت، ئه‌م هاوڵاتییه گووتی: دوای به‌رنامه‌كه ته‌نها به‌ڵێن نامامهیهكیان پێ پڕكردمه‌وه كه دوای دوو هه‌فته تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه، ئه‌وا مافی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته 50 ملیۆن دینارییه‌كه‌ی هه‌یه. هه‌ر وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێدا، له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆكاری دواكه‌وتنی په‌خش كردنی به‌رنامه‌كه‌ی و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، دوو جار سه‌ردانی ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانی به‌رده‌م ده‌رگای كه‌ناڵه‌كه رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ژماره‌ی كه‌سانی به‌رپرس و ئیداری ئه‌م كه‌ناڵه‌ی وه‌رگرتووه و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆی ئاماژه‌ی پێدا، قسه‌یان له‌گه‌ڵ دا بكات، یا ئه‌وه‌تا وه‌ڵام ناده‌نه‌وه یاخود ژماره مۆبایله‌كانیان داخراوه، بۆیه كه‌وتۆته نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وا بڕوات خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ نه‌درێت و وه‌ڵامی نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا دژ به‌م كه‌ناڵه رێگه‌ی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر. فه‌رموو له خواره‌وه چه‌كه‌كه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه ببینن كه 50 ملیۆنی بۆ نووسراوه تا وه‌ری بگرێت
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » (كامه‌ران ره‌مه‌زان)ی براوه‌ی به‌رنامه‌ی ملیۆنێر، كه‌ناڵ 4 ده‌داته دادگا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]