تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

ياسا
8 . دانانی ژماره‌ی مۆبایل له‌نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه‌.

كاك ڕه‌وشت ژماره‌ مۆبایل سڕایه‌وه‌ له‌ ناو بابه‌ت
سوپاس بۆ تۆ ..

5

خودا سه‌رکه‌وتی بکات
ده‌ست خۆش بێت[size=24][/size]

4

خودا سه‌رکه‌وتی بکات
ده‌ست خۆش بێت.

ياسا
8 . دانانی ژماره‌ی مۆبایل له‌نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه‌.

3

وه‌لڵا شتێکی جوانه‌....ماندوونه‌بیت

2

وه‌ڵا هه‌رئه‌وه‌ مابوو
ده‌ست خۆش

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/9aef08ac06.gif
دوورگه‌- ژاكار عه‌لی شاعیر و گه‌نجێكی شازی شاری هه‌ولێره‌، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ حه‌زی به‌ شتی شازه‌، بۆیه‌ش كراسێكی جوانی له‌ جه‌مه‌دانی دروستكردووه‌ و رۆژانه‌ ده‌یپۆشێت و پێوه‌ی ده‌گه‌ڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌نجه‌ شاعیریشه‌ و شیعری ناسك و جوانیش ده‌نووسێت..بۆیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ پێمانباش بوو كه‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م شاعیره‌گه‌نجه‌ شازده‌دا ئه‌نجام بده‌ین.
سازدانی: سه‌باح مه‌جید
دوورگه‌: با جارێ باس له‌ شیعر بكه‌ین، وه‌ك زانیومانه‌ زیاتر شیعری كێش و سه‌روادار ده‌نووسیت، بۆچی؟
ژاكار عه‌لی: شیعر لای من واتا كێش و سه‌روا، به‌بڕوای من شیعر گه‌ر كێش و سه‌روای نه‌بێت یان له‌ژێر فه‌رمانی یاسایه‌ك نه‌نووسرێ مانا جوانه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. گه‌ر شیعر به‌ كێش و سه‌روا نووسرا زیاتر ده‌چێته‌ ناو خه‌ڵك و خه‌ڵك چێژی لێوه‌رده‌گرێت، كێش و سه‌روا زۆر گرنگه‌، تۆ سه‌یری قورئانی پیرۆز بكه‌ زۆرێك له‌ كۆتایی ئایه‌ته‌كان سه‌روایان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ گوێگرتنی ئه‌م ئایه‌تانه‌ یان خوێندنه‌وه‌یان چێژێكی زیاترت پێ بده‌ن و له‌به‌ركردنیشی ئاسانتر بێت له‌ ئایه‌ته‌كانی تر. كه‌واته‌ په‌یدابوونی شیعری سه‌ربه‌ست وایكرد خه‌ڵكێكی زۆر واز له‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعر بێنێ، به‌ئومێدم بتوانم ئه‌م خه‌ڵكه‌ بۆ ناو دونیای شیعر بگه‌ڕێنمه‌وه‌، دڵنیاشم به‌ته‌نیا ناتوانم.

دوورگه‌: ئه‌مڕۆ شیعرێكی زۆر هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هه‌زار جاریش بیانخوێنێته‌وه‌، تێیان ناگات، تۆ له‌مباره‌وه‌ چی ده‌ڵێی؟
ژاكار عه‌لی: ئه‌وانه‌ شیعر نین، چونكه‌ شیعر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ستی پێبكه‌یت و لێی تێبگه‌یت.

دوورگه‌: به‌ڕای تۆ ئه‌مڕۆ ئه‌ركی شاعیر چییه‌؟
ژاكار عه‌لی: ئه‌ركی شاعیر راستگۆییه‌، بێلایه‌نییه‌، هه‌وڵدانه‌ بۆ جوانترین و باشترین به‌رهه‌م و پێشكه‌شكردنی به‌ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی.

دوورگه‌: كام له‌ شاعیرانی كورد كارگه‌رییان به‌سه‌ر تۆدا هه‌بووه‌؟ ئێستاش به‌ كامه‌یان سه‌رسامی؟
ژاكار عه‌لی: به‌هره‌كه‌ی خۆم زیاترین كاریگه‌ریی هه‌بووه‌، ئێستاش به‌ (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) سه‌رسامم.

دوورگه‌: زانیومانه‌ حه‌ز به‌ شتی شاز و جیاواز ده‌كه‌یت، هه‌تا كراسێكیشت پۆشیوه‌ كه‌ له‌ (جه‌مه‌دانی) دروستكراوه‌، ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ نه‌ك له‌ كوردستان، به‌ڵكو له‌ ته‌واوی دونیادا یه‌كه‌مین جاره‌ شتی وا ببینین، ئه‌مه‌ چۆنه‌، پێمانخۆشه‌ باسی بكه‌یت؟
ژاكار عه‌لی: له‌ دنیادا هه‌رده‌م حه‌زم لێیه‌ ره‌چه‌شكێن بم، ره‌چه‌شكاندنیش به‌لایه‌نی باشه‌، نه‌ك به‌لایه‌نی خراپه‌ كه‌ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر خۆم و ئایینه‌كه‌م و كۆمه‌ڵگاكه‌م هه‌بێت. حه‌زیش له‌ شتی ته‌قلیدی یان (دووپات و دووباره‌) ناكه‌م، حه‌زده‌كه‌م شتێ بكه‌م كه‌س نه‌یكردبێ، هه‌روه‌ها حه‌زیش ناكه‌م خه‌ڵك چاوم لێبكا، دروستكردنی ئه‌م كراسه‌ش له‌ جه‌مه‌دانی بیرۆكه‌ی خۆم بوو و پێش من كه‌س شتی وای نه‌كردووه‌.

دوورگه‌: به‌نیاز نیت له‌ هه‌وریش كراسی تر بدووریت؟
ژاكار عه‌لی: بۆ نا؟ شتێكی ئاساییه‌ لای من، چونكه‌ هه‌وریش قوماشه‌ و ده‌ست ده‌دات بۆ دروستكردنی هه‌رشتێك كه‌ بته‌وێت.

دوورگه‌: چیت نوێت له‌به‌رده‌سته‌، هه‌م وه‌ك شیعر و هه‌میش وه‌ك پۆشاك؟
ژاكار عه‌لی: دیوانێكی شیعریم ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ به‌ده‌نگی خۆم، په‌نا به‌خوا له‌ داهاتوودا بڵاویده‌كه‌مه‌وه‌، به‌پشتیوانی خواش نه‌ك هه‌ر له‌ جلوبه‌رگ به‌ڵكو له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانم شتی نوێ داده‌هێنم.

دوورگه‌: دوا وته‌ت چییه‌؟
ژاكار عه‌لی: ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته‌ كارێك داهێنانی گه‌وره‌ بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ره‌چاوی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/2ac61c225c.gif