تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

بنچینه‌كانی زانستی بدعه‌و داهێنان له‌ ئاین :

نوسینی : شێخ على بن حسن بن حلبی .
وه‌رگێرانی :م:كاوه‌-هه‌ولێر
پێشه‌كیه‌ك بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی و كاملی شه‌ریعه‌تی ئیسلام
بسم الله الرحمن الرحیم، الحمدلله رب العالمین، والصلاة‌ والسلام على نبینا محمد (صلى الله علیه وسلم) .

خودای گه‌وره‌ باسی نازو نیعمه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ (الیوم أكملت لكم دینكم وأتممت علیكم نعمتی ورضیت لكم الاسلام دیناً) المائده‌ :3.
ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئان رێنوێنی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام كامل و ته‌واوه‌ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی به‌نده‌كانی خودای تێدایه‌، كه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ت پیرۆزه‌ی خۆی به‌ سه‌ریاندادابه‌زاندووه‌( وما خلقت الاجن والانس لیعبدون) الذاریات :56 .
ئیمامی ابن كثیر له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت (ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین نعمه‌تی خودایه‌ له‌سه‌ر ئومه‌تی محمد (صلى الله علیه والسلم) كه‌وا ئاینه‌كه‌یانی بۆ ته‌واو و كامل كردوون، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ نه‌پێویستیان به‌ ئاینێكی دی و نه‌ به‌ پێغه‌مه‌به‌رێكی دی هه‌یه‌ .
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانی كردووه‌ته‌دواین پێغه‌مبه‌رو  بۆئینس و جنی نادووه‌ .

وه‌ هیچ حه‌لاَڵێك نیه‌ ته‌نها كه‌ئه‌و حه‌لاَڵی كردووه‌ ، وه‌ هیچ حه‌رامێك نیه‌ ته‌نها ئه‌و حه‌رامی كردووه‌، وه‌ هیچ شتێكیش نابێته‌ به‌رنامه‌ی خودا ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یكردبێت .
وه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا پێی راگه‌یاندووین راست و حه‌قن ، نه‌ درۆو نه‌ په‌یمان شكاندنی تێدانیه‌ ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی( وتمت كلمه‌ ربك صدقاً وعدلا) الانعام :115 .
واتا : ئه‌ی محمد صلى الله علیه وسلم ، وته‌و فه‌رمانه‌كانی پروه‌ردگاره‌كه‌ت ئه‌و په‌ری راستی و دادپه‌روه‌ریه‌ .
راستی له‌ هه‌واڵ پێدانی دادپه‌روه‌ریش له‌فه‌رمان پێكراوه‌كانی و له‌ قه‌ده‌غه‌ پێكراوه‌كانی ، به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ئاینه‌ی بۆته‌واو كردوون هه‌موو نعمه‌تیشی به‌ته‌واوی به‌ سه‌ریاندا هاته‌ جێ.

بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ناكرێت كه‌وا مرۆڤێك بێت و شتێك له‌ شه‌ریعه‌ت دابهێنێت و زیادی بكاته‌ سه‌ری ، چونكه‌ زیادكردن له‌ سه‌ر شه‌ریعه‌ت به‌ بێ زانین داده‌نرێت به‌سه‌ر زانستی خوای گه‌وره‌ ،
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا له‌ قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌ .
بۆیه‌ هه‌رئاوایش  چاوه‌روانی ئه‌‌وه‌ناكرێت مرۆڤێك شتێك زیاد بكاته‌ سه‌ر شه‌رعی خوا، پاشان نامۆو موسته‌حه‌قی سه‌رزه‌نشت كردن ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش كارێكه‌ به‌ دڵنیای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌یزانێت ، له‌ ناو زۆربه‌ی تاقم و گروپه‌كه‌كان ده‌ركی پێ ده‌كرێت

به‌لاَم دانی پێدا نانێن وه‌ك خوای گه‌وره‌ دوفه‌رموێت:(وجحدوا بها واستیقنتا أنفسهم ظلما وعلوا) . النمل :14.
واته‌: باوه‌ریان نه‌هێناوه‌و ملیان بۆحه‌ق دانه‌دا ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ دڵ و ده‌روونی خۆیان یه‌قینیان هه‌بوو كه‌وا راسته‌ ،به‌لاَم به‌ هۆی ئه‌و سته‌م و خۆبه‌زل زانینه‌ی هه‌یان بووه‌ ,
طارقی كوری شهاب بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ :
((قالت الیهود لعمر إنكم تقرؤو آیه‌ فی كتابكم ، ولو علینا معشر الیهود نزلت :  لا تخذنا ذلك الیوم عیداً ؟ قال وأی آیه‌ ؟ قالوا ( الیوم أكملت لكم دینكم،...) قال عمر : والله إنی لأعلم الیوم الذی نزلت على رسول ( صلى الله علی وسلم ) فیه ، والساعه‌ التی نزلت فیها ، نزلت على رسول ( صلى الله علیه وسلم ) .عشیه‌ عرفه‌ ، فی یوم الجمعة‌ . رواه البخاری ومسلم .

واته‌: جوله‌كه‌كان به‌ عمری كوری خه‌طابیان وون ، ئێوه‌ ئایه‌تێك له‌ قورئانه‌كه‌تان ده‌خوێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئێمه‌ی جوله‌كه‌دا دابه‌زیبایه‌ ئه‌وا ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌مان ده‌ركرده‌ جه‌ژن .ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا فه‌رمووی : ئه‌و ئایه‌ته‌ كامه‌یه‌ ؟  ووتیان (الیوم أكملت لكم ، تا دوای ئایه‌ته‌كه‌) ، عمر له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی :سوێند به‌و خوایه‌ من ئه‌ورۆژه‌ ده‌زانم كه‌ وا ئه‌و ئایه‌ته‌ی تێدا دابه‌زی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رداو ئه‌و سه‌عاته‌ش ده‌زانم ، له‌ عه‌سری رۆژی عه‌ره‌فه‌ بوو وه‌ رۆژی هه‌ینی بوو.
هه‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه‌ وسلم ) فه‌رموویه‌تی :
(انه لم یكن النبی قبلی الا كان حقاعلیه أن یذل أمته على خیر ما یعلمه لهم ،وینذرهم شر ما یعلمه لهم .رواه مسلم من ابن عمر .
واته‌:هیچ نێردراوێك نه‌بووه‌  له‌ نێردراوه‌كانی پێش من ، الا خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری واجب كردووه‌ كه‌ چی خێرو خۆشی ده‌زانێ ده‌بێت به‌ ئومه‌ته‌كه‌ی بڵێت . وه‌ چ خراپه‌یه‌كیش ده‌زانێت ،ده‌بێت ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌ .

هه‌وه‌ها طبرانی له‌ (معجم الكبیر) له‌ ئه‌بو زه‌ری غیفاریه‌وه‌ بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێت :(تركنا رسول الله (صلى الله علیه وسلم) وما طائر یقلب جناحیه فی الهواء الا وهو ینكر لنا منه علما قال ، فقال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) ما بقی شیء یقرب من الجنة ویباعد من النار الا قد بین لكم .
واته‌/ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌فاتی كردوو به‌جێی هێشتین به‌لاَم باڵنده‌یه‌كی نه‌هێشته‌وه‌ له‌ ئاسمان باڵه‌كانی لێك بدات الا زانست و زانیاری له‌ باره‌یه‌وه‌ پێراگه‌یاندین ، پاشان وتی : پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی :هیچ شتێك نه‌ماوه‌ له‌ به‌ هه‌شت نزیكتان بكاته‌وه‌ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ دوورتان بكاته‌وه‌ الا پێتان وتراوه‌ و بۆتانیش روونكراوه‌ته‌وه‌  .
له‌م فه‌رمووده‌ پاك و پیرزه‌دا بۆما ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌رشتێك له‌ به‌هه‌شتمان نزیك بكاته‌وه‌ وه‌ له‌ دۆزه‌خ دوورمان بكاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆمانی روون كردووه‌ته‌وه‌ .
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رداهێنان و زیاده‌یه‌ك بهَنینه‌ ناو دینه‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌وا ده‌ست درێژی كردنێكی ناره‌وایه‌ ، به‌ زمانی حاڵ خاوه‌نه‌كه‌ی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كات که‌‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام کامڵ نیه‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت و خۆرزگار كردن له‌ دۆزه‌خ .
به‌شی دووه‌می ماوه‌ ....