سوباس جاو ره ش هههههههههههههههههههههههههههههههه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » هيواده رم هه مووى بخوينه وه ====لە یەك رۆژی مانگی رەمەزان دا » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوباس جاو ره ش هههههههههههههههههههههههههههههههه
دهستخۆش کاک ئهحمهد بابهتێکی زۆر جوانه سهرکهوتوبیت
سوباس بو تو من به ئيوه جوانم له كه ل ريزم بوت
دهستخۆش کاک ئهحمهد بابهتێکی زۆر جوانه سهرکهوتوبیت
بەرنامەی رۆژووان:-
لە پێش شەبەق:-….
1- هەستان بۆ شەو نوێژ/ خوای گەورە دەفەرموێت:{أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاء اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ } (9) سورة الزمر
2- پارشێو كردن:- پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((تسحروا فإن في السحور بركة)) [متفق علیه] واتە: (پارشێو بكەن چونكە لە پارشێودا بەركەت هەیە) متفق علیە.
3- داوای لێخۆشبوون كردن لە خوای گەورە:- خوای گەورە دەفەرموێت: {وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ } (18) سورة الذاريات
4- ئەنجامدانی نوێژی سوننەتی بەیانیان:- پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی ((دوو ركاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیان چاكترە لە دونیا و لەوەی كە لە دونیادا هەیە)) رواە مسلم.
لە پاش دەركەوتنی شەبەق..
1- زوو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە كاتی خۆیدا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) ((ئەگەر دەزانن چی لە نوێژی عیشا و بەیانی دا هەیە ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاوڵكە یش بوایە)).متفق علیە
2- خۆخەریك كردن بە ویردەكان و بە پاڕانەوە تاكو قامەت كردن بۆ نوێژ / پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) ((خوای گەورە پاڕانەوە ناگەرێنێتەوە لە نێوان بانگ و قامەتدا)) رواه أحمد والترمذي وأبو داود.
3- دانیشتن لە مزگەوت بۆ زیكر كردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز تاكو رۆژهەڵات:- (ویردەكانی بەیانیان) چونكە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر نوێژی بەیانی بكردبایە ئەوا لە جێگەی خۆی دادەنیشت تاكو رۆژ هەڵدەهات. رواە مسلم
4- دوو ركات نوێژكردن:- پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) وسلم (من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة) رواه الترمذي وحسنه الألباني ((هەركەسێ نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئەنجامدا ئەمجار دانیشت و زیكری خوای گەورەی كرد تاكو رۆژ هەڵدێ و ئەمجار دوو ركات نوێژی كرد ئەوا پاداشتی وەك پاداشتی حەجێك و عەمرەیەك هەیە بە تەواوی بە تەواوی بە تەواوی))
5- پاڕانەوە بەوەی كە خوا بەركەت بخاتە ئەو رۆژەیەوە:- پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:(رَبَّ أسألك خيرَ ما في هذا اليوم وخيرَ ما بعدها وأعوذُ بِكَ من شرَّ ما في هذا اليومِ وشَرَّ ما بعده) رواه مسلم (2723) أبو داود (5071) الترمذي (3390) صحيح سنن الترمذي
6- خەوتن لە گەڵ ئەوەی چاوەڕوانی پاداشت بێت لە خەوتنەكەدا:- معاذ خوای لێ رازی بێت دەڵێت ((من چاوەروانی پاداشتم لە خەوتنەكەمدا هەروەكو چۆن چاوەڕوانی پاداشتم لە شەو نوێژەكەمدا)).
7- رۆیشتن بۆ كاركردن یان بۆ خوێندن:0 پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) ((هیچ كەسێ خواردنی نەخواردووە لەوە چاكتر بێت كە كەسێ لە بەرهەمی دەستی خۆی بخوات و پێغەمبەری خوا (داود) عليه الصلاة والسلام لە بەرهەمی دەستی خۆی دەخوارد)) رواە البخاري
8- خۆ خەریك كردن بە زیكری خوای گەورەوە بە درێژایی رۆژگار.
9- بەخشینی رۆژانە:- بۆ ئەوەی بەر دوعای ئەو فریشتەیە بكەویت كە دەڵێت:- ((أللهم أعط منفقاً خلفاً)) ً))
نیوەڕۆ:-
1- ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ رۆیشتن بۆی لە كاتی خۆیدا / ابن مسعود خوای لێ رازی بێت فەرمویەتی ((پێغەمبەری خوا فێری سوننەتی هیدایەتی كردووین وە لە سوننەتەكانی هیدایەت نوێژ كردن لەو مزگەوتەی كە بانگی تیدا دەدرێت)) رواە مسلم
2- هەندێ پشوو دان لە گەڵ نییەتێكی پاكدا:- ((وإن لبدنك علیك حقا) واتە: ((جەستەت مافی بە سەرتەوە هەیە))
عەسر:-
1- ئەنجامدانی نوێژی عەسر لە گەڵ سوور بوون لە سەر ئەنجامدانی چوار ركاتی سوننەت لە پێش نوێژی عەسر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((رەحمەتی خوا لەو كەسەی كە لە پێش نوێژی عەسر چوار ركات دەكات)) رواه الترمذي وابو داود.
2- گوێگردن لە ئامۆژگارییەكانی مزگەوت.
3- دانیشتن لە مزگەوت:- پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) هەركەسێ لە ماڵی خۆی دەستنوێژی گرد بە جوانی ئەمجار هات بۆ مزگەوت ئەوا میوانی خوایە وە لە سەر خاوەن ماڵە كە رێز لە میوانەكەی بگرێت)) رواه الطبراني بسند جيد
مەغریب:-
1- خۆ خەریك كردن بە پاڕانەوە لە پێش مەغریب/ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:(ثلاثة لا ترد دعوتهم وذكر منهم الصائم حتى يفطر)،واته: سێ كەس پاڕانەوەكەیان رەد ناكرێتەوە وە باسی رۆژووانێكی كرد تاكو رۆژووەكەی دەشكێنێ. أخرجه الترمذي. سلسلة الأحاديث الصحيحة المجلد الرابع
2- خواردنی نانی ئێوارە لە گەڵ ئەم دوعایەدا ((ذهب الظمأ وأبتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله تعالى)) رواه أبو داود وحسنه الألباني
3- ئەنجامدانی نوێژی مەغریب بە جەماعەت لە مزگەوت لە گەڵ زوو رۆیشتن بە مەبەستی ئەنجامدانی.
4- دانیشتن لە مزگەوت بە مەبەستی ویردەكانی ئێواران.
5- كۆبوونەوە لە گەڵ ماڵ و منداڵەكانتدا بە مەبەستی باس كردنی شتە سوود بەخشەكان ((پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) ((وە خێزانەكەت مافی بە سەرتەوە هەیە))
6- خۆ ئامادە كردن بۆ نوێژی عیشا و تەراویح.
عیشا::_
1- ئەنجامدانی نوێژی عیشا بە جەماعەت لە مزگەوت لە گەڵ زوو رۆیشتن بە مەبەستی ئەنجامدانی.
2- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بە تەواوی لە گەڵ ئیمامدا/ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی:- ((من قام رمضان ايمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه)) رواه البخاري ومسلم.
3- دوا خستنی نوێژی (وتر) بۆ كۆتایی شەو/ پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم) ((دوا نوێژتان لە شەودا با وتر بێت)) متفق علیە
بەرنامەیەكی كراوە:-
سەردانی خزم و هاوسێ و هاورێ، ئەنجامدانی چالاكییەكیەكانی بانگەوازی رەمەزان، خوێندنەوی كتێبی تایبەت بە خۆت، خوێندنەوەی دوو كەسی (حوكمەكان، ئاداب، رەوشت، … هتد) دەرسێكی خێزانی، پەروەردەی خۆیەتی، ئامادە بوون لە كۆر و كۆبوونەوەكاندا، لە گەڵ سوور بوون لە سەر رەخساندنی كەشێكی ئیمانی، وە بە هەل زانینی ئەنجامدانی چاكە لەم مانگە پیرۆزەدا.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » هيواده رم هه مووى بخوينه وه ====لە یەك رۆژی مانگی رەمەزان دا » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]