سوپاس بۆتۆههناسهخان.
خۆشحاڵ بووم بهپهیامهكهت.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » بنه‌ماكانی رۆژوو چه‌ند زانیاریه‌ك (2) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆتۆههناسهخان.
خۆشحاڵ بووم بهپهیامهكهت.
ده‌ستخۆش کاک هه‌ڵوێست
سه‌رکه‌وتوبیت
بسم اللة الرحمن الرحيم
فضل و گه‌وره‌ی ڕۆژوو1-له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه هاتووه خوایان لێ ڕازیبێت پێخه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تی [ قَالَ الًلة عَزٌَوجَل: كُلٌُ عَمَل ابن أدَمَ لَةٌ اٍلا الصًُيامَ فَإنٌُة لي وَأنا أجرى بِة وَالصٌُيامٌ جٌنة فإذا كَانَ يَومٌ صَوم أحَدكٌم قَلا يَرفٌث ولاَيَصخَب وَلا يَجٌهَل فإن شَاتمة ٌ أحَدٌ أو قَاتَلةٌ فَليَقٌل : إنى صَائًِم مَرَتين وَالٌذى نَفسُ مُحمٌَد بيدَة لَحَلُوقُ فَم الصٌَائم أطيَبُ عِندَ اللة يِومَ القيَامَة منَ ريح المِسك وَللصَائِم فَرحَتانِ يَفرَحُهُهَا:إذا أفطَرفَرح بِفِطرة وإذَا لَقِى رَبةٌ فَرح بِصَومِهِ] {رواة أحمدومسلم والنسائى}
واته:خوای گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌فه‌رمووێت:ئاده‌میزاد هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كانی بۆخۆیه‌تی جگهلهڕۆژوو كهبۆمنهوخۆم پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه,وه‌ڕۆژوو قه‌ڵغانی گوناحه , جاهه‌ركه‌سێ به‌رۆژووبوو باقسه‌ی ناشرین و هاوار هاوار نه‌كات و نه‌زانی نه‌كات به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك جوێنی پێدا یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد دووجار بڵێت: من به‌ڕۆژووم, به‌و زاته‌ی گیانی محمدی به‌ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژووان له‌ڕۆژی دوایدا لای خوالهبۆنی مسك خۆشتره ,وهبۆڕۆژووان دووخۆشی هه‌یه دڵیان پێ خۆش ئه‌كات یه‌كه‌میان: كاتێ ڕۆژووه‌كه ده‌شكێنێت دڵخۆش ده‌بێت . دووه‌میان:كاتێ ئه‌گات به‌خوا دڵخۆشه به‌ڕۆژووه كه‌ی كه فه‌رمانی خوای به‌جێهێناوه.
2-لهعبدلله كوری عمرهوهخوایان لێ رازیبێت هاتووه كه پێخه‌مبه‌ر [ص] فه‌رموویه‌تی [الصيَامٌ والقٌرأنٌ يَشفَعَانِ لِلعَبد يَومَ القيَامَةَ يَقُول الصيَامٌ أي رَب مَنَعتةٌ الطَعَام وَالشهَوات بِالنهَار فَشَفعني فيهِ وَيَقول القُرأن مَنَعتٌهٌ النَومَ بِالليلِ فَشَفعني فيهِ فَيَشفَعَانِ]{رواه احمد بسندصحيح} واته: ڕۆژوو و قورئان له‌ڕۆژی دوایدا تكا كاری به‌نده‌كانی خوان,ڕۆژوودهڵێت ئه‌ی په‌روه‌ردگار من نه‌مهێشتووه به ڕۆژ خواردن بخوات و ئاره‌زووه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێ خوایه تكات لێده‌كه‌م لێی ببوره تكاكهم وه‌ربگره ,وه‌قورئان ده‌ڵێت ئه‌ی په‌روه‌ردگار من به‌شه‌و نه‌مهێشتووه بخه‌وێت تكات لیێدهكهم لێی ببوره وتكاكهم وه‌ربگره,خوای گه‌وره تكای هه‌ردووكیان وه‌رده‌گرێت.
3-له‌سه‌هلی كوری سه‌عده‌وه هاتووه پێخه‌مبه‌ر [ص]œفه‌رموویه‌تی [إنَ لِلجَنة بَاباً يُقالُ لةُ: الريانُ يُقالُ يَومَ القيَامة: أينَ الضائِمُونَ؟ فإذَا دَخَلَ أخِرُهُم أُغِلقَ ذَلِك اليَابُ] {روه البخارى و مسلم} واته: له‌به‌هه‌شتدا ده‌رگایه‌ك هه‌یه پێی ئه‌ڵێن: ره‌ییان, له‌ڕۆژی دوایدا ئه‌ڵێن:ڕۆژووانه‌كان له‌كوێن؟ ئه‌وانیش كۆ ئه‌بنه‌وه كاتێ هه‌موویان له‌و ده‌رگایه‌وه چوونه ژووره‌وه ئه‌و ده‌رگایه دائه‌خرێت .
به‌شه‌كانی ڕۆژوو
ڕۆژوودووبهشه 1- فه‌ڕز 2- سوننه‌ت
ڕۆژووی فه‌ڕز ده‌كرێت به‌سێ به‌شه‌وه
أ) ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان [لێره‌دا ئێمه ته‌نها باسی ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ین]
ب) ڕۆژووی كه‌فاره‌ت
ج) ڕۆژووی نه‌زر
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان
حوكمی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان
ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان واجبه به‌پێی قورئان و سوننه‌ت اجماع 1) به‌پێی قورئان / خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت [شَهرُ رمَضانَ اَلذِى أُنزِلَ فيهِ اَلقُرءَانُ هُدَىِ لِلنَاسِ وَبَيناتِ مِّنََ اَلّهُدى وَآلفُرقَان فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ آلشَّهرَ فَليَصُمهَ] {البقرة/185 }واته: مانگی ڕه‌مه‌زان ئهومانگهیه كه‌قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه رێنمووی به‌خشه به‌خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه له ڕێنمووی جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق , جاكهسێك له‌ئێوه مانگی ره‌مه‌زانی بینی {یان هه‌واڵی بینینی پێدرا} ده‌با ئه‌ومانگه به‌ڕۆژووبێت.
2) به‌پێی سوننه‌ت / پێخه‌مبه‌ر [ص] ده‌فه‌رمووێت[بٌنيَ الإسلامٌ على خَمسٍ: شَهَادَة أن لاإله إلاللَّه , وأنَّ محَمداَ رَسولٌ اللَّه, وَإقَام الصَّلاة وَإيتاء الزكاة وَصيَام رَمَضانَ وَحَجَّ البَيت] واته: ئیسلام له‌پێنج شت پێكهاتووه :شه‌هاده‌تی لاإله إلا للَّه محمد رَسول للَّه , وه نوێژكردن و زه‌كات دان و گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه مه‌زان و حه‌ج كردن.
3) به‌پێی أجماع/ هه‌موو زانایانی ئومه‌تی ئیسلام كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی ره‌مه‌زان واجبه وه‌ڕۆژوو یهكێهكه له پێنج روكنه‌كه‌ی ئیسلام وهبهزهرووریهت له‌دیندا زانراوه, مانگی ڕه‌مه‌زان به‌چی سابت ئه‌بێت ؟
هاتنی مانگی ره‌مه‌زان به‌دیتنی هیلال پابت ئه‌بێت باته‌نها كه‌سێكیش بیبینێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سه راسگۆ و باوهرپێكراوبێت ,یان به‌ته‌واوبونی رۆژه‌كانی مانگی شه‌عبان به سی ڕۆژ. له‌ئه‌بوهوڕه‌یره‌وه هاتووه پێخه‌مبه‌ر [ص] [صُومُوا لُِرؤيَته وَأفطِرُوا لِرؤُيَتةِ فَإن غُمَّ عَلَيكُم فَأكمِلو عِدّة شَعبَانَ ثَلاثينَ يَوما]واته: به‌بینینی مانگ به‌ڕۆژووبن وبهبینینی مانگ بیشكێنن ,وه‌ئه‌گه‌ر هه‌وربوو مانگی شه‌عبان بكه‌نه سی رۆژی ته‌واو ئنجا به‌ڕۆژووبن.
ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر كێ واجبه (فه‌رزه) ؟
زانایان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن ڕۆژوو پێویسته له سهرموسڵمانی خاوه‌ن ئاوه‌زی(أهلیه) باڵقی له‌ش ساغی نیشته‌جێ (مقیم) ,وه پێویسته ئه‌و موسڵمانه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو پاك بێت له حه‌یزو زه‌یستانی . كه‌واته بێ باوه‌ر ڕۆژووی له‌سه‌ر نیه هه‌روه‌ها شێت و منداڵ(منداڵ هه‌رچه‌نده ڕۆژووی له‌سه‌ر واجب نیه به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر (ولی) پهروهردهكهرهكهی هانی بدا‌و فه‌رمانی ڕۆژوو گرتنی پێ بكات , بۆئه‌وه‌ی هه‌رله‌منداڵیه‌وه رابێت له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن ) ونه‌خۆش و موسافیر و ئافره‌تی حه‌یزدارو زه‌یستان هه‌روه‌ها پیاوی پیرو ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ریان ئه‌وانه‌ی كاری زۆرگران ئه‌كه‌ن له‌و كارهبهولاوه كاری ترنه‌بێت بیكه‌ن وه‌بێ ئه‌وكاره نه‌ژین , به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كهنهخۆشه (نه‌خۆشی درێژخایه‌ن) یان پیاوی زۆر پیر یان ژنی زۆرپیر كه‌توانای گرتنی ڕۆژوویان نه‌بێت یان ژنی دوگیان و شیردههر ئه‌گه‌ر ترسیان له خۆیان هه‌بێت یان منداله‌كه‌یان بۆیان هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بن فیدیه بده‌ن,وه‌گرتنه‌وه‌ی ئهوڕۆژوهشیان له‌سه‌رنیه ئه‌مه به‌رای (ئیبنو عمر و ئیبنو عه‌بباس) ئه‌بوداود لهعیكریمهوه ئه‌گێڕێته‌وه فهرممویهتی :ئیبنوعه‌بباس له‌باره‌ی [وَعضلَى آلَّذينَ يُطِقونَهُ فِديَة](البقرة/182) ئه‌ی فه‌رموو خوای گه‌وره مه‌به‌ستی له وانه‌یه كهپیروپهكهوتهن له ژن و له‌پیاو ئه‌م دووانه ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن جابۆیان هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بن له‌جیاتی ههڕۆژیِك هه‌ژارێك تێربكه‌ن وه ئافره‌تی دووگیان و ژنی شیرده‌ر ترسیان له خۆیان هه‌بێت یان منداله‌كه‌یان بۆیان هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بن فیدیه بده‌ن
به‌ڵام لای حه‌نه‌فیه‌كان وئهبوعوبهیدو ئهبوپور: ژنی دوگیان و شیرده‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بن وته‌نها گێرانه‌وه‌یان له‌سه‌ره بێ فیدیه به‌ڵام لای ئه‌حمد شافعی ,ئه‌گه‌رته‌نها ترسیان له‌منداڵه‌كه‌یان هه‌بوو وهبهڕۆژوونهبوو ئه‌بێ هه‌م بیگرنه‌وه هه‌م فیدیهكهش به‌ن,به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها ترسیان له‌خۆیان هه‌بوو یان ترسیان هه‌م له‌خۆیان و هه‌م له‌منداڵه‌كه‌یان هه‌بوو ئهواتهنها گێڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ره
سه‌رچاوه-حانهی نوری قورئان.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » بنه‌ماكانی رۆژوو چه‌ند زانیاریه‌ك (2) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]