تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

hanasa_slemany نووسی:

ده‌ستخۆش کاک لێدوان سه‌رکه‌وتوبیت

4

ده‌سته‌كانت خۆش ئامۆزا:D

3

hanasa_slemany نووسی:

ده‌ستخۆش کاک لێدوان سه‌رکه‌وتوبیت


زور سوباس بؤ بةيامةكةت خاتوو هةناسة دةستى تؤش خؤش بيت

2

ده‌ستخۆش کاک لێدوان سه‌رکه‌وتوبیت

1

به‌ختیار سه‌عید
فیلم: "عاشقی به‌هارات".
نواندنی: (ئیشواریا ڕای، دیلان ماكدرموت، ئیشا داركر، ئه‌نوبام خیر).
به‌رهه‌مهێنانی: پۆڵ مایدیا بیرگز.
میوزیك: كرگ بروس.
سیناریۆ: جوریندر چادا.
ده‌رهێنان: پۆل ماییدا بیرجز.http://kurdup.com/up/uploads/picture/96fa3ac03b.jpg
"عاشقی به‌هارات" فیلمێكی هیندی ئه‌مریكییه‌ و له‌ ساڵی 1996 به‌رهه‌مهێنراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ كولتووری هیندی به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی و جیهان ده‌ناسێنێت.
چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ ڕۆمانی (شیترا بانیرجی‌ یه‌فاكارونی)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، فیلمه‌كه‌ به‌ پێشه‌كییه‌كی كورتی ناو هیندستان ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ژماره‌یه‌ك كچی هه‌رزه‌كار له‌ ده‌وری مامۆستایه‌كی به‌ ته‌مه‌نی (90) ساڵی خۆیان كۆبوونه‌ته‌وه‌،ئه‌و كچانه‌ فێرده‌كات كه‌ چۆن بتوانن ببنه‌ هۆكار بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كه‌سانی تر له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ تایبه‌تییه‌كانی ناو كولتووری هینده‌وه‌، ئه‌وانیش جۆره‌كان به‌هارات و بیبه‌ر و گیای جیاوازه‌وه‌یه‌، دواتر هه‌ریه‌ك له‌م كچانه‌ چه‌ند شار و وڵاتێكیان بۆ دیاریده‌كرێت كه‌ ده‌توانن سه‌فه‌ری بۆ بكه‌ن تاكو له‌و شاره‌دا بتوانن ده‌ست به‌كاربن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دابوونه‌ریته‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ بۆیان كه‌ یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت ده‌ستیان به‌ر جه‌سته‌ی هیچ پیاوێك بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ده‌رمانانه‌ كچه‌كه‌ و كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و ڕووی كێشه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئیشواریا ڕای ڕۆڵی (تیلۆ) ده‌گێڕێت كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی سیحراوییه‌ و له‌ناو كالیفۆرنیا-دا دوكانێكی گه‌وره‌ی فرۆشتنی ده‌رمانه‌ هیندییه‌كانی  هه‌یه‌ بۆ فرۆشتنی به‌هارات و جۆره‌كانی بیبه‌ر و گه‌ڵای جۆراوجۆر كه‌ بۆ مه‌به‌سته‌ جیاواز و به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامه‌كان به‌كارده‌هێنرێت .
(تیلۆ) كه‌سایه‌تییه‌كه‌ نابێت بیر له‌ ئارزووه‌كانی خۆی بكاته‌وه‌ و ده‌بێت فه‌رامۆشیان بكات، ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانانه‌ ته‌نها بۆ ناو چێشت به‌كاری نه‌هێنێت، به‌ڵكو بۆ زاڵبوونی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ به‌سه‌ر كێشه‌ و به‌ده‌ستهێنانی ئاره‌زووه‌كانیان به‌كاربهێنرێت، تاكو له‌ كێشه‌ و ئازاره‌كانی دڵ به‌دووربن و بتوانێت بیانكاته‌ خاوه‌نی به‌ختێكی باش.
له‌ناو فیلمه‌كه‌دا چه‌ندین كێشه‌ دروست ده‌بێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و كێشانه‌ به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت، كێشه‌كان له‌و ساته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ تیلۆ، ده‌كه‌وێته‌ داوی عیشقی پیاوێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ كه‌ دیلان ماكدرموت ڕۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ده‌گێڕێت كه‌ ناوی (دۆنگ)ه‌، فیلمه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیشانده‌دات، یاخود ئه‌و دوو ڕێگایه‌ ده‌كاته‌ په‌یڕه‌و بۆ ژیان كه‌ ده‌بێت تیلۆ ژیانی ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بكات یاخود به‌ره‌و ڕووی كێشه‌ ببێته‌وه‌، كێشه‌یه‌ك كه‌ ڕۆمانسیی به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعدا.

سةرجاوة / رؤزنامةى ئاسؤ

ئامادةكردنـــــــــــــــــــــى / ليـــــــــــــــــــــــــــدوان