دهستهکانت خۆش ...گۆرانیهکانی زۆر خۆشن
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » كهژێ هاتهوه مهیدان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستهکانت خۆش ...گۆرانیهکانی زۆر خۆشن
سڵاو
دهست خۆش ، بهڵام نهمانزانی گۆرانییهکی بۆ چییه بۆ ڕهمهزانه بۆ منالانه بۆ پیاوانه ؟
بهڕاستی بهتوانایه لهگهڵ باوكی و مامیدا
بژیت گیانهكهم
بهڕاستی بهتوانایه لهگهڵ باوكی و مامیدا
بژیت گیانهكهم
[size=24]سوپاس بۆ پهیامهكانتان داریـــــــــــا خان و ههنـــــــــاسهخان[/size]
وه ى خوايه كيان كه جوانه , هه ر سه ركه وتوو ته مه ن دريز بيت ,,
بليمه ته به راستى , جيكاى شانازيه
ده ست خووووووووووووووووش
وه ى خوايه كيان كه جوانه , هه ر سه ركه وتوو ته مه ن دريز بيت ,,
بليمه ته به راستى , جيكاى شانازيه
ده ست خووووووووووووووووش
دهستت خۆش كاك ئاراس بهڕاستی تازه بزانم ئهمه كچی هاوتا اسعده
سهركهوتووبیت هاوڕێ ی خۆشهویستم .
[size=24]سوپاس بۆ پهیامه جوانهكــــــهت كاك أحـــــــــــــمد[/size]
دهست خۆش
[size=24]كچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كەژێ هاوتا) گۆرانییەكی تازە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی تۆمار دەكات، ئەو گۆرانییە ئاواز و هۆنراوەكەی لەلایەن هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)ـی باوكی ئامادە كراوە و ئێستاكە كاری موزیكی تەواو بووە و لە ستۆدیۆ خەریكی تۆمار كردنی دەنگی گۆرانیەكەیە، (كەژێ) ئەو گۆرانییە بەتەنیا تۆماری دەكات و واتە گۆرانییەكە لەگەڵ باوكی نیە ئەم جارە،هەرچەندە ئەو لەسەرەتایی دەركەوتنی دا لەگەڵ باوكی بەهاوبەشی گۆرانییەكانیان تۆمار كردووە، بەڵام ئەو بەرهەمە بەتەنیا بەدەنگی خۆی تۆماری دەكات.
لە میانەی لێدوانێكی دا بۆ خوێنەرانی هەفتەنامەی "هونەری هەولێر" كچەی هونەرمەندی بچكۆلانە (كەژێ هاوتا) گوتی : "ماوەیەكە لەلایەن چەند كەناڵێكی ئاسمانی دەرەوە، بەتایبەتی كەناڵە عەرەبیەكان داوا لەمن و لەباوكم كراوە، كەچەند بەرهەمێكیان پێش كەش بكەین، بەتایبەتی كەناڵی نیل و تیور الجنە و چەند كەناڵێكی دیكە، ئەوە بوو باوكم بڕیاری ئەوەی دا گۆرانییەكم بە هەردوو زمانی كوردیی و عەرەبی بۆ ئامادە بكات.
هەروەها (كەژێ) گوتیشی : "ئەو گۆرانییەی ئێستاكە خەریكین تۆماری دەكەین لەلایەن كۆمپانیای "هۆڵی كورد" سپۆنسەری دەكرێت و لە رێگەی كەناڵی ئاسمانی تیور الجنە و نووسینگەی كەناڵی ئاسمانی الجزیرە بۆ (22) كەناڵی عەرەبی دەنێردرێت و ئەو كەناڵانەش بە ئیمێل پۆستی خۆیان و ناونیشانی خۆیان بۆ باوكم و كۆمپانیای هۆڵی كورد ناردووە، بۆ ئەوەی دوای تەواو بوونی گۆرانییەكە بۆیان بنێرین".
(كەژێ هاوتا ئەسعەد) دەربارەی گۆرانییە تازەكەی گوتیشی : "ئەو گۆرانییە ئێستاكە كاری موزیكی تەواو بووە و خەریكین كاری تۆمار كردنی بۆ ئەنجام دەدەین، دوای تەواو بوونی گۆرانییەكە بە شێوازێكی تازە كاری سیناریۆی گۆرانییەكە ئامادە كراوە، لەلایەن هەریەك لە وێنەگران و دەرهێنەرانی بواری كلیپ (بۆتان عەبدوڵڵا و دلێر عومەر) كاری كلیپی ئەو گۆرانییە ئەنجام دەدرێت، كە بڕیار وایە دوای تەواو بوونی كاری دەنگی گۆرانییەكە دەست بكەین بەكاری وێنەگرتنی".
(كەژێ) لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی دا گوتیشی : "جگە لەو گۆرانییە ئێستاكە باوكم خەریكی ئامادە كردنی سیدیەكە، كە چەندیین گۆرانی جوانی لەخۆی گرتووە، گۆرانییەكانیش تایبەتە بەمنداڵان و بە شێوازێكی تازە كاری بۆ كراوە، دوای تۆمار كردنی ئەو گۆرانییە دەست دەكەین بەكاری تۆمار كردنی ئەو سیدیەم، كە دەبێتە یەكەم ئەلبومی گۆرانی من".
لە كۆتایی دا كچە هونەرمەند (كەژێ هاوتا) : "سوپاسی رۆڵی باوكی كرد، كە زۆر هاوكاری و ئامۆژگاری دەكات. بۆ ئەوەی گۆرانییەكانی بە شێوازێكی تازە و بە ئەدایەكی زانستیانە پێش كەش بكات.
تایبەت بە هەفتەنامەی هونەری هەولێر
سهربهست
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » كهژێ هاتهوه مهیدان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]