[size=16]یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت له دوایه‌مین ساته‌كانی كڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت و سێرجێۆ راموسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بهێنێته ریزه‌كانی یانه‌كه‌یه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هاتونه‌ته نێو مامه‌ڵه‌ی سێرجیۆ راموسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مهدریدو گفتوگۆكانیان به ئاڕاسته‌ی په‌لكێشكردنی ئه‌و یاریزانه ده‌ستپێكردوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه مامه‌ڵه‌چیه‌كانی چێڵسی ئاماده‌ن بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی رامۆسدا بده‌نه یانه‌ی شاهانه‌و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك موچه‌ی ساڵانه ببه‌خشنه ئه‌و یاریزانه ئه‌گه‌ر رو له یانه‌كه‌یان بكات.
رۆژنامه ئینگلیزیهكانیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه پێده‌چێت رامۆس به‌و بۆنده رازیبێت و یانه‌ی شاهانه به‌جێبێڵێت، چونكه به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه به درێژایی ئه‌م هاوینه له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مایكۆن دۆگلاسی بهڕازیلیدابون و تواناكانی راموسیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبو.[/size]
سبه‌ی