تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

Har Xoshbnu Shad Bin

4

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هؤنراوي كةليك جوانى تياية

هةر سةركةوتو بيت

3

ده ست خؤش به سمه
هؤنراوه كان زؤر خؤشن
سه ركه وتوو بى كيانه

2

ده‌ستخۆش به‌سمه‌ گیان  سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم

1

[size=24][/size]


[right][/right]


کۆمه‌ڵێک شیعر بۆ ئاشقان و خۆشه‌ویستی

--------------------------------------------------------------------------------

بێ خوا حافیزی بۆ به‌جێت هێشتم
فرمێسکی گه‌رم و خه‌مت پێ رێشتم

ئاخر که‌یفی چیم به‌م دنیایه‌بێ
دنیا به‌ من چی که‌ تۆی تیانه‌بێ

با فرمێسکم بێ وه‌ک ئاوی باران
نا گه‌رێته‌وه‌ وه‌ک جاری جاران

**************
ئێستاش مۆدی په‌نجه‌کانم
له‌سه‌ر روومه‌تا
وه‌کو گوڵی سمه‌دیکۆ ڕوواوه‌
له‌و کاته‌وه‌ی تۆ خۆت زیز کرد
منیش کات و شه‌و و رۆژم لێ گۆراوه‌
ژانی عه‌شقێکی ئه‌به‌دی
بوو به‌ میرات و بۆم به‌ جێ ماوه‌

******************
تۆ بووی هه‌موو ئاواتم به‌ جێت هێشتم ته‌نیا له‌ ژین
له‌ لانه‌ی ئه‌وینداری ته‌نیا ماوم من مات و غه‌مگین
تۆڵه‌ی چیت لێ سه‌ندمه‌وه‌ منت خسته‌ ناڵه‌و گرین

چۆن له‌و رۆژه‌ی لێم تۆراوی له‌ نێو غه‌م ژیام
ئه‌گه‌ر ئێستاش وه‌کو جاران بێیته‌وه‌ بۆ لام
هه‌ر ده‌ڵێم ته‌نها تۆی خۆزگه‌ و هیوام

*******************
ڕاسته‌ خۆشم ده‌ویستی
به‌ڵام ئێستا بێزارم
تۆم دیت له‌گه‌ڵ به‌د کارم
نامه‌وێ ببی به‌ یارم

*************
هێشتا شه‌قاوی دڵداریت
کرچ و کاڵ بوو
به‌م ناوه‌خته‌ بارگه‌ی ته‌مه‌نت تێک ناو
که‌س به‌ سه‌فه‌رتی نه‌زانی
نایێیته‌وه‌ هۆگرت بووم
ترپه‌ی دڵی باران و گوڵ وهه‌تاو بووی
ده‌بگه‌رێوه‌ له‌ تۆ زیاتر
کێ ده‌توانێ دڵی عشقم بداته‌وه‌
توند توند بم گوشێ به‌ خۆیه‌وه‌ و
غه‌ریبیم له‌ بیر بباته‌وه‌

****************
ئه‌ی هاورێی هه‌میشه‌یم تۆ بڕۆ
سه‌فه‌رت خێربێ
غه‌می منت نه‌بێ
دووری بۆ من بۆته‌ عاده‌ت

*****************
خۆشه‌ویستم بێ تاوانم
منیش وه‌ک تۆ له‌ گریانم

منیش وه‌ک تۆ تاڵه‌ ژیانم
به‌ شێوه‌ی تۆ په‌رێشانم

بۆیه‌ هه‌رده‌م هاوار ده‌که‌م
ئه‌به‌م گوڵه‌ من به‌ ختیارم

گوڵم ده‌نێ گوڵم ده‌نێ
یاری خۆمه‌ بۆ نام ده‌نێ

ره‌نجم کێشا له‌ بۆ گوڵم
مافی ئه‌و ره‌نجه‌م ده‌نێ

***************
تا قه‌وڵت دامێ دڵت بردم
بۆ له‌ لانه‌ی دڵت ده‌رت کردم

کۆچت کرد یادت نه‌کردم
منی وێل به‌جارێ مردم

رۆیی شادی جارانی من
کزبوو مۆمی شه‌وانی من

تازه‌ پاش تۆ دڵ به‌ کێ بده‌م
کێ ببته‌ هاو ژوانی من

جاران له‌ جیاتی غه‌م و گریان
به‌ کیف و خۆشی و به‌ ده‌سته‌ ملان

مه‌رۆ گیانه‌ مه‌رۆ گیانه‌
کۆچ کردنت تاوانه‌

**************
گوڵێکم بوو له‌ چه‌شنی په‌ری
هه‌تا چاندم به‌سه‌د ره‌نج و ده‌رده‌ سه‌ری
چاوه‌ر وانی ئه‌و کاته‌ بووم که‌ بۆنی بکه‌م
که‌چی هێشتا بۆنم نه‌کرد بوو هه‌ڵ وه‌ری
*******************
نامه‌کانم هاوار ده‌که‌ن
باسی بێ وه‌فای ده‌که‌ن
هه‌موو وا ده‌گرێن
دوعا له‌ یارم ده‌که‌ن

**************
بۆ گیانه‌که‌م له‌سه‌ر چی گڕت خسته‌ هه‌ناوی من
وه‌ره‌ ناکوژێته‌وه‌ به‌ لافاوی دوو چاوی من
بۆ ئاگرت به‌ردا نێو باغی عشقی رازاوی من

********************
نه‌م ده‌زانی تۆ شه‌پۆڵی روبارێکی فراوانی و
قه‌ت ناهێڵی سه‌ری گێژم
له‌ که‌نارتا ئۆقره‌ بگرێ ته‌نیا ساتێ

نه‌م ده‌زانی تۆ ئه‌ستێره‌ی ئاسمانێکی گه‌لێ به‌رزی و
ده‌ستی خۆزگه‌ی من نات گاتێ

***************
له‌ بیرته‌ که‌ تۆم گریاند
دوای هه‌ر خۆم چاوتم سڕی
که‌چی تۆ ژیر نه‌بوویته‌وه‌
ناچار
عه‌شقی ئه‌م دنیایه‌م به‌ باڵاتا هه‌ڵبری

*******************
سوێندت بۆ ده‌خۆم به‌ یه‌زدانی تاک
به‌ عیشقی ڕاستی دڵدارانی پاک

به‌ جوانی ڤینۆس به‌ دێوانه‌ی ناشاد
به‌ عیشقی پاکی شیرین و فه‌رهاد

له‌ تۆ به‌ولاوه‌ دڵ نه‌ده‌م به‌ که‌س
هه‌ر تۆ یارمی و ته‌نها تۆی و به‌س

***********************
ئه‌گه‌ر یه‌ک دڵۆپ ئاو ماچێ بوایه‌
ده‌ریای ئه‌تڵه‌سم بۆ ده‌ناردی

تکایه‌ خودا حافیزیم لێ مه‌که‌
چونکه‌ خۆشتم ده‌وێ
هه‌تا هه‌تایه‌




هه‌رگیز بۆنی گوڵ ناکه‌م
بۆنی وه‌ک هه‌ناسه‌که‌ت نه‌بێ
له‌ هیچ ئاوێ نه‌خۆمه‌وه‌ گه‌ر
وه‌ک خوێنت شیرن نه‌بێت
پشوو ناده‌م له‌ ژێر سێبه‌ری
هیچ دارێک گه‌ر وه‌ک باڵات به‌رز نه‌بێت

******************
هاتیه‌ خه‌یاڵم کاتی نیوه‌ شه‌و
غه‌ریبیم هه‌ڵسا چاوم نه‌چۆوه‌ خه‌و
شه‌و به‌ خه‌یاڵ و رۆژ به‌ غه‌مباری
ژیانم برده‌ سه‌ر به‌بێ دڵ داری

***************
له‌ بیرت نه‌چێ رۆژی هه‌ینی
بێیته‌ سه‌ر گۆرم گوڵم بۆ بێنی
دڵی عیشقی خۆتی پێ بنه‌خشێنه‌
گوڵی سوور و سه‌وزم بۆ بێنه‌
ئه‌و گوڵانه‌ی وا له‌سه‌ر گۆره‌
هه‌ندێکی سووره‌ و هه‌ندێکی سه‌وزه‌

*****************
جوانترین گوڵێکه‌ بۆنم ناگاتێ
دوورترین دۆزه‌خه‌ خه‌مم ئه‌داتێ

****************
خه‌ڵاتت لای من ده‌سکه‌ گوڵێکه‌
ئه‌وه‌ی بۆ تۆیه‌ ته‌نها دڵێکه‌
به‌شه‌و به‌ رۆژ هاوکارمی
ده‌رمانی ئێش و ئازارمی

**********
گوڵم ناوێ گه‌ر بۆنی نه‌بێ
بۆنم ناوێ گه‌ر ره‌نگی نه‌بێ
هاورێم ناوێ گه‌ر ........... نه‌بێ
............. نامه‌وێ گه‌ر وه‌فای نه‌بێ

*****************
تاکه‌ی به‌م ئازاره‌ت ده‌م سووتێنی
تاکه‌ی به‌م جوانیه‌ت ده‌م لاوێنی
تاکه‌ی وا به‌ زوولفی خاوت
وه‌ک و په‌تی سێداره‌ ده‌م خنکێنی
تاکه‌ی به‌ لایه‌لایه‌ی خۆت وا‌ ده‌م خه‌وێنی

***************
ناردووته‌ بۆ گوڵ گوڵی لێ نیه‌ خۆت گوڵی گوڵت بۆ چیه‌
ئه‌گه‌ر دانیشت بووی له‌ باخچه‌ی به‌ گوڵ
بێته‌وه‌ یادت نووسینی به‌ دڵ
بڵێ ئه‌وه‌ی نووسیتی هاورێی خۆمه‌
ئێستا نازانم هه‌واڵی چۆنه‌

************
به‌ قوڵای و پانای دڵ و ده‌روونم گه‌رم ترین و
ناسکترین سڵاوی خۆشه‌ویستانه‌ت ئاراسته‌ ده‌که‌م
که‌ که‌سم له‌ ژیاندا به‌م سڵاوه‌ شاد نه‌کردوه‌
وه‌ که‌سیش شایه‌نی نیه‌ له‌ تۆ زیاتر

***************
باران ئه‌بارێ زه‌وی ته‌ر ئه‌کات
نه‌عله‌ت له‌و که‌سه‌ی دوو دڵ لێک ئه‌کات
باران ئه‌بارێ زه‌وی ئه‌رشێنێ
ره‌حمه‌ت له‌و که‌سه‌ی دوو دڵ پێک دێنێ

****************
بۆیه‌ خۆشه‌ویستی حه‌ڵاڵه‌
چونکه‌ ژیان بێ خۆشه‌ویستی مه‌حاڵه‌
گه‌ر ساقی خۆی عاشق نه‌بێ به‌ مه‌ی
ئه‌وه‌ جامی مه‌ی هه‌میشه‌ به‌تاڵه

******************
‌سڵاوت لێبێ سڵاوی ره‌نگین
سڵاوی خۆشی و سڵاوی پێکه‌نین
سڵاوی گوڵی نێرگزو گوڵ و شه‌رمین
سڵاوت لێبێ ......... ی شیرن

************
له‌ بیر ناکه‌م کزه‌ی هه‌تاو
گیانه‌که‌م توخوا نه‌م که‌ی ره‌نجه‌رۆ
شه‌و رۆژ ئه‌ی که‌م باسی تۆ

*****************
له‌ سه‌ر ده‌مێک دا خۆشم ئه‌ویستی
به‌ڵام ئێستا رقم لێته‌
ئیتر گیانه‌که‌م هیچی تر پێت ناڵێم
بیلبیله‌ی چاوم جێ ژوانگه‌ته‌
زامی دڵم به‌ هیچ سارێژ نابێ
چونکه‌ دڵم له‌ت له‌ته‌
ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه‌ به‌ بێ په‌روا
نیشانه‌ی وه‌فاداریته‌
توانام نه‌ما به‌ یادت بسووتێم
تاکو مردنیش چاوم لیته‌

کۆچی خێرت بێ ئه‌ی ........... گیان
خۆشم ده‌ویستی به‌ دڵ وبه‌ گیان
من نازانم بۆچی گۆراوی
بۆچی وه‌ک جاران نه‌ماوی
گیانه‌ سه‌ر چاوه‌ی ئه‌وین بووی
به‌ڵام گیانه‌ بێزار نابم لێت
دڵم بۆته‌ خاکی به‌رپێت
چونکه‌ خۆشه‌ویستی هه‌ر وایه‌

*****************
هه‌ر چه‌نده‌ سیرت ئه‌که‌م
به‌ڵام جورئه‌ت ناکه‌م پێت بڵێم
خۆشم ده‌وێی
له‌ جوانی چاوت سه‌رم سوور ماوه‌
تێی ناگه‌م له‌م هه‌موو ووشه‌ ناسکه‌ که‌ لێی نووسراوه‌

************

گوڵم ماچی لێوه‌کانت
شفایه‌ بۆ دڵه‌ی زامدارم
که‌ پێت ده‌ڵێم بۆ ماچێ
ده‌ڵێیت له‌ عیشقت بێزارم
که‌ تۆ لێوت هێنده‌ ئاڵه‌
شیله‌ی هه‌نگی لێ ده‌چۆرێ
بۆیه‌ حه‌ز ده‌که‌م ماچت بکه‌م
نه‌با دڵت لێم بگۆرێ
چه‌نه‌ خۆشه‌ تاسه‌ی لێوم
به‌ماچێ لێوت بشکێنم
گوڵی هیوای خۆشه‌ویستی
له‌نێو دڵمدا بروێنم

________________________________

ته‌مه‌نێکه‌ چاوه‌روانم
دڵی خۆمت پێ ئاشنا که‌م
له‌ نێو نیگای چاوی تۆ دا
شۆرشی عیشق به‌ر پاکه‌م

___________________________________

له‌و رۆژه‌وه‌ی به‌ جێت هێشتووم
گۆچانی خه‌م ده‌ستی گرتووم
ده‌مه‌وێت بێمه‌ دیدارت
هه‌نگاو نانێت جه‌سته‌ی مردوم
کاتێک که‌ دیم شه‌قامه‌کان
رێگه‌ به‌ هه‌نگاوم ده‌گرن
قاچه‌کانم وشک ده‌بن
ناتوانن جه‌سته‌م هه‌ڵبگرن
هیچ ئاشقێ وه‌ک دڵی من
خه‌م له‌ دڵی نه‌چۆراوه‌
هێنده‌ تامه‌زرۆی دیدارتم
رێی ژوانتم لێ گۆراوه‌

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

چی بنووسم تابزانی
ئاشقم به‌ ئیشقی دوو چاوت
یاخود دڵم ئاشقت بووه‌
به‌ په‌رچه‌م و قژی خاوت

دوور له‌ سۆزی ئه‌و چاوانه‌ت
گشت کاتێکم ئه‌ندێشه‌یه‌
ئه‌وه‌ی ئێستاش یادی ده‌که‌م
هه‌ر ئازاری ئه‌و ئێشه‌یه‌
ئێستا رۆژانی ته‌مه‌نم
به‌رێ ده‌که‌م به‌ته‌نهای
به‌رو سنورێک ده‌روانم
لێیان کردوه‌ ماڵ ئاوای

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
دڵم ئه‌که‌م به‌ گۆی زه‌وی
چاوه‌کانم فه‌رشی ڕێگات
ده‌سته‌کانم بۆ پرده‌ باز
هه‌م بۆ کایه‌و
هه‌م بۆ هاوڕاز
تا به‌سه‌ریانا بێی و بچیت
نه‌وه‌ک درک و داڵی زۆردار
توشت بکات رێی ناهه‌موار

****~~~~~~~~~****

شه‌رم مه‌که‌ !
هه‌موو شه‌وێك
ده‌نگت بۆ دڵدار
هه‌ڵێنه‌
ئه‌ستێره‌کان
باسی ئه‌و دڵداریه‌ی تۆ
بۆ مانگی شۆخ ئه‌گێرنه‌وه‌
شه‌رم ناکه‌م
ئه‌شا ده‌نگی بۆقی زه‌لکاو
ته‌نانه‌ت مانگیش نازانێ
من و سازه‌کانی قورگم
شه‌و تا به‌یان
گۆرانی بۆ هه‌تاو ئه‌ڵێین

~~~~~~~~************~~~~~~~~
خۆ هه‌زار ساڵه‌ خه‌م ئه‌خۆم
ئه‌ی بۆ ته‌نیا
هه‌ر چرکه‌یه‌ک
رووم تێ ناکه‌ی
ئاگری دنیام
هێنایه‌ ئه‌م ئاگردانه‌
ئه‌ی له‌به‌ر چی
سه‌هۆڵی دوریت ناتوێته‌وه‌
خۆهه‌ر که‌سه‌ خه‌مێکی بوو
ده‌ی هاورد و

******!!!!!!!*****

بۆ یه‌که‌م جار
جامێ شیعرت
دایه‌ ده‌ستم
منیش وتم
ئه‌ی ناترسی
هه‌ر یه‌که‌و قوم
بم سووتێنێ
له‌م دادگا تووره‌ یه‌ ناترسی
سه‌رت ببرێ و
له‌ کێڵی قه‌برت بپرسێ
ناوی چی بوو

&&&&&&&&&&&&



lawin




خه‌م مه‌خۆ دڵی تۆ بۆ خه‌م نه‌کراوه‌
نازیش بکه‌ی حه‌قی خۆته‌
ناز به‌ نازداران دراوه‌