بسم الله الرحمان الرحيم به‌رێزان راسته له ناونيشانه‌كه ئاماژه به سێ شت كراوه به‌لام بابزانين سێ شت له فه‌رموده‌و قسه‌ی خهليفهكان و زاناودانايانی ئيسلام بزانين فه‌رموون:
پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ سێ شت هه‌يه رزگاركارن: ترسان له خوا له نهێنی و له ئاشكرا - ئابوری كردن له هه‌ژاری و ده‌وله‌مه‌ندی - دادپه‌روه‌ری له خۆشی و ناخۆشی دا ، وه سێ شت هه‌ن توشی ههلاكهتت ده‌كه‌ن : رهزيلی يهكی توند - شوێن كه‌وتنی هه‌واو نه‌فس - كهيف به خۆ هاتن.
ئيمامی ئه‌بوبه‌كر ده‌فه‌رموێ : سێ شت هه‌يه به سێ شت چاره‌سه‌ر ناكرێ : ده‌وله‌مه‌ندی به خۆزگه‌و ته‌مه‌نا كردن - گه‌نجايه‌تی به قژ ره‌نگ كردن - له‌ش ساغی به داوو ده‌رمان .
ئيمامی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ويستی له شوێنی خۆ به‌كارهێنان به جوانی نيوه‌ی عه‌قله - جوانی پرسيار كردن نيوه‌ی زانسته - جوانی ژيان به‌رێوه‌بردن نيوه‌ی ژيانه .
ئيمامی عوسمان ده‌فه‌رموێ: كه‌سێك واز له دونيا بێنێ خوا خۆشی ده‌وێ - كه‌سێك واز له گوناهان بێنێ فريشته خۆشيان ده‌وێ - كه‌سێك قه‌ناعه‌تی هه‌بێ و چاوی له ده‌ستی خه‌لك نه‌بێ موسلمانان خۆشيان ده‌وێ .
ئيمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێ : له نيعهتی دونيا ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه موسلمان بی - له كار ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه خواپه‌رست بی - له ئامۆژگاری ئه‌وه‌نده به‌سه كه مردن ئامۆژگاری بێت .
حه‌سه‌نی به‌صری ده‌فه‌رموێ : كه‌سێك ره‌وشتی نه‌بێ زانستی نيه - كهسيك سه‌بری نه‌بێ دينی نيه - كه‌سێك خۆی نه‌پارێزێ له حه‌رام له خوا نزيك نيه .
له‌سه‌ر زمانی يه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران (والله اعلم) : ئه‌و كاته زانستی ئاينی سودی ده‌بێ ئه‌گه‌ر سێ شت بكه‌يت: دونيات خۆش نه‌وێت چونكه مالی ئيمان‌دار نيه - دۆستايه‌تی شه‌يتان نه‌كه‌يت چونكه دۆستی ئيمان‌دار نيه - ئازاری هيچ كه‌س مه‌ده چونكه ئازاردان پيشه‌ی ئيمان‌دار نيه .
حاته‌می ئه‌صه‌م : هه‌موو به‌يانيان شه‌يتان به من ئه‌لێ چی ده‌خۆی؟ چی لهبهردهكهيت؟ له كوێ ده‌ژی؟ منيش له‌وه‌لامدا ئه‌لێم : خۆراكم مردنه - به‌رگم كفنه - شوێنم قه‌بره .
لوقمانی حه‌كيم : له‌شی ئادهميزاد كراوه به‌سێ به‌ش : به‌شێكيان بۆ خوايه كه روحهكهيهتی - به‌شێكيان بۆ خۆيه‌تی كه كردهوهكهيهتی - به‌شێكيان بۆ كرم و زينده‌وه‌ره كه لاشهكهيهتی .
ئيبن عباس : گه‌وره‌ترين رۆژ رۆژی هه‌ينی يه - گه‌وره‌ترين مانگ مانگی ره‌مه‌زانه - گه‌وره‌ترين كرده‌وه كردنی پێنج نوێژه‌كانه له كاتی خۆی .
وهيوادارم به دلتان بێ وسودی هه‌بێ بۆ ههمولايهك