تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ماندوونه‌بیت ...ده‌سته‌کانت خۆش

2

سڵاو

ده‌ستت خۆشبێت بژیت

1

[size=24]جارێك حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) چووه‌ ده‌شتێك و خێوه‌تی هه‌ڵدا و ئه‌مری به‌هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانله‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌ك کرد کۆببنه‌وه‌ هه‌رهه‌موو ریزبوون و هه‌ر یه‌که‌ و باسی خۆی و زانیاری خۆی بۆ حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) ده‌کرد
هه‌یا نۆره‌ گه‌یشته‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ ( هود هود) چوه‌ خزمه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) عه‌رزی کرد وتی : من شتێك ده‌زانم که‌ بۆ پاشایه‌کی وه‌ك تۆ به‌هیچ نرخێك ده‌ست ناکه‌وێ .
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) فه‌رمووی : بڵێ بزانم ئه‌و هونه‌ره‌ چیه‌؟
په‌پوله‌ سلێمانه‌ گوتی : قوربان من له‌ به‌رزایی ئاسماندا بڕوانمه‌ هه‌ر جێگایه‌ك ده‌زانم ئه‌و زه‌ویه‌ ئاوی تێدایه‌ یان نا ، وه‌ ده‌ش زانم ئاوه‌که‌ چه‌ند مه‌تر قوڵه‌ و ئاوه‌که‌ ڕه‌نگی چۆنه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر له‌خاك هه‌ڵده‌قوڵێ یان له‌ به‌رد دێته‌ ده‌رێ ؟
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) که‌ ئه‌مه‌ی له‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ بیست فه‌رمووی : ئه‌ی په‌پوله‌ی جوان  تاج له‌سه‌ر تۆ ده‌بێ له‌ هه‌موو سه‌فه‌رێك له‌گه‌ڵمان بێی و له‌پێشه‌وه‌ بی ئاومان بۆ په‌یدا بکه‌ی
په‌پوله‌ سڵێمانه‌ وتی : به‌لێ ئاماده‌م به‌قوربان
قه‌ڵه‌ ره‌شه‌ که‌ گوێی له‌م گفتوگۆیه‌ بوو ، حه‌سوودی به‌ په‌پوله‌ سلێمانه‌ برد
چووه‌ خزمه‌ت حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) گوتی : قوربان په‌پوله‌ سلێمانه‌ درۆ ده‌کا چۆن توانی ئه‌و بێ ئه‌ده‌بیه‌ له‌ خزمه‌ت جه‌نابت بکا ، ئه‌گه‌ر راست ده‌کا چۆن داو نابینێ به‌ داوه‌که‌ ده‌بێ ده‌یگرن و ده‌یکه‌نه‌ قه‌فه‌زه‌وه‌
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) په‌پوله‌ی سلێمانه‌ی بانگ کردوو فه‌رموو : ئه‌تو چۆن توانیت له‌ حزوری من ئه‌و درۆی بکه‌ی ، خۆ ده‌لێن : ئه‌و هونه‌رت نیه‌ که‌ باست کرد
په‌پوله‌ سلێمانه‌ وتی : ئه‌ی پاشا ، تۆ نابێ به‌ قسه‌ی هه‌موو که‌س باوه‌ر بکه‌ی تاقیم بکه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌نه‌بوو ئه‌وا سه‌رم ببڕه‌ ، ده‌زانم ئه‌و فیتنه‌یه‌ قه‌له‌ره‌شی رووره‌ش کردوویه‌تی
قوربان راسته‌ قه‌له‌ره‌ش زانا و ئاقڵه‌ به‌ڵام رژد و حه‌سووده‌ و ئینکاری خوا ده‌کا باوه‌ری به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر نیه‌ هه‌ر کافره‌ .
ئه‌ی  پاشا بزانه‌ که‌ چۆن ئاوه‌که‌ له‌ ژێر زه‌وی ده‌بینم ئه‌وها داوه‌که‌ له‌ بن خۆڵ و کایه‌که‌ ده‌بینم ، به‌ڵام چ بکه‌م ئه‌گه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر هات چاو کوێر ده‌بێ و ئاقڵ نامێنێ و ئه‌گه‌ر رۆژی رووناك بێ ده‌بێته‌ تاریکه‌ شه‌و ، قوربان وه‌نه‌بێ هه‌ر من به‌رامبه‌ر قه‌زاو قه‌در کوێر و نه‌زانم بم ، هه‌موو شێر و ئه‌ژدیهایه‌ک وه‌ك مشکیان لێ دێ ،
حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه‌ السلام ) که‌ مامۆستایی مه‌لائیکه‌ته‌کان بوو ، پڕ زانیاری بوو ، ناوی هه‌موو شتێکی ده‌زانی له‌هه‌موو شتێك ئاگاداربوو به‌ڵام که‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر هات که‌وته‌ شکه‌وه‌ و له‌ داره‌که‌ی خواردو توشی بێ ئه‌مری خوایی گه‌ره‌ بوو.

                         په‌ند و ئامۆژگاری
له‌م چیرۆکه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئاده‌میزاد له‌ ژیانیدا ناتوانێ به‌ته‌نها بژی و موحتاجی که‌س نه‌بێ ، حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه‌ السلام) به‌هه‌موو ده‌سه‌لاته‌وه‌ موحتاجی ( هود هود ) بوو بۆ ئاو په‌یدا کردن ، هه‌روه‌ها ئاده‌میزاد نابێ به‌ خۆی شتێك نه‌زانێ حه‌سوودی به‌ که‌سی تر ببا
یان ئه‌گه‌ر شتێکی زانی وا هه‌ست نه‌کا به‌سه‌هوو ناچێ و هه‌ڵه‌ ناکا ، ئه‌وه‌ش بزانین له‌ سه‌رووی هه‌موو زانایه‌ك زانایه‌کی تر هه‌یه‌.

                دوو ئیعجازی زانستی
له‌م چیرۆکه‌ دوو ئیعجاز هه‌یه‌
یه‌که‌میان : ده‌رباره‌ی ( هود هود) په‌پوله‌ سلێمانه‌ که‌ زانایان ده‌لێن ئه‌م بالنده‌یه‌ هه‌ر شوێنێك ئاوی لێ بێ ده‌زانێ و ده‌یدینیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژێر زه‌وی بێ هه‌روه‌ك ( هود هود ) باسی خۆی ده‌کا له‌سه‌ره‌وه‌ که‌ چ ده‌زانی
دووه‌م : ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌ره‌شه‌ هه‌م دیسان زانایان ده‌لێن زیره‌کترین باڵنده‌ ( قه‌ڵه‌ره‌شه‌ ) یه‌عنی زۆر زیره‌کتر له‌ هه‌موو بالنده‌کانی تر
هه‌روه‌ك په‌پولوسلێمانه‌ باسی ده‌کا که‌ ده‌لێی قه‌ڵاره‌ش زاناو ئاقڵه‌
[/size]