ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه سه‌باره‌ت به (كۆكا كۆلا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه
زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ڕۆنكردنهویهت .
دوورگه- هزارهتی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن كرد كه رایانگه‌یاندبوو خواردنه‌ه‌ی كۆكا كۆلا حه‌رامه و كاركردنیش له كۆمپانیای كۆكا كلا حه‌رامه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی وهڵامنامهكهی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحمد لله ربّ العالمین والصّلاه والسّلام علی حبیبنا ومولانا محمّد وعلی اله وصحبه والتّابعین ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدّین.
له‌م چه‌ند مانگانه‌ی رابردوودا له هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوبۆوه، كه خواردنه‌وه‌ی (كۆكا كۆلا) حه‌رامه، وه كاركردنیش له نێو ئه‌و كۆمپانیه حه‌رامه، ئه‌م حهرامكردنهش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی (كۆكا كۆلا) كه به پیته‌كانی ئینگلیزی یان لاتینی له‌سه‌ر بتڵه‌كه‌ی نووسراوه، ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌ی به‌رانبه‌ر نووسینه‌كه رابگری به پێچه‌وانه ده‌خوێندرێته‌وه، نووسینه‌كه ده‌بێته (لا محمد لا مكه)، كه ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌و، سووكایه‌تیكردنه به به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، جا كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای ناوبراو چه‌ند جار هاتنه لێژنه‌ی فه‌توا بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی راست. جا دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن لێژنه، هه‌روه‌ها بهدواداچوونو گه‌ڕان به دوای ره‌ئی زانایانی ئیسلامی، له‌وانه (دار الإفتاو)ی كۆماری میسری، به ئاماده‌بوونی (موفتی ئه‌زهه‌ر)و چه‌نده‌ها زانا‌و پسپۆڕی ئه‌م بوارانه، كه به كۆی ده‌نگ ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ر (كۆكا كۆلا) یان بێ بنه‌ماو بێ ئه‌ساس دانا.
لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه بڕیاری دا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ێا أَیُّهَا الَّذینَ امَنُوا أَطعُوا اللَّهَ ۆأَطعُوا الرَّسُوڵ ۆأُولِی الْأَمْڕ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْء فَرُدُّوهُ إِڵی اللَّهِ ۆالرَّسُولِ) سوره‌تی نیسا‌ء59، كاتی خۆی له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو خه‌ڵكا وا بڵاوببۆوه، كه په‌نیری شامی به شیلكه‌ی به‌راز ساز ده‌كرێت، په‌نیری شامیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێناو، خواردیو، هیچ نه‌ی پرسی، هه‌روه‌ها قاعیده‌یه‌كی فیقهی هه‌یه (اڵاصل فی اڵاشیاء لإباحه ما لم یرد نصّ بالحرمه). بۆیه كۆكا كۆلا له‌سه‌ر ئه‌سڵی خۆی ده‌مینێته‌وه، كه موباحیهتو حهڵالیه، وه موسڵمانان موكهلهفو مه‌ئمور نین، كه نووسینه‌كان به پێچه‌وانه بخوێننه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه سه‌باره‌ت به (كۆكا كۆلا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]