ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » که‌س وه‌ک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) نه‌بووه و نابێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی كاك وه‌ن گیان .
[size=24]جارێك چه‌ند که‌سێك له کافره‌کان هه‌ڵده‌ستن ده‌چنه مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )
قوربان ئێمه له دوور هاتووین میوانی ئێوه‌ین ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) رووده‌کاته ئه‌سحابه‌کانی و ده‌فه‌رموێ ، ئه‌ی ئه‌سحابی من با ئه‌و میوانانه دابه‌ش که‌ین هه‌ریه‌که‌و میوانێك به‌رینه‌وه ، هه‌ر یه‌که‌و یه‌کێکی برده‌وه ماڵ ، به‌ڵام له ناو ئه‌و که‌سانه یه‌کێکی قه‌ڵه‌وه هه‌بوو که‌س فه‌رمووی نه‌کرد و مایه‌وه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) له‌گه‌ڵ خۆیدا بردیه‌وه بۆ مالێ ، له‌و کاته‌شدا ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو ، هه‌مووشیان چاویان بڕی بووه شیری ئه‌و 7 بزنانه که بیان دۆشن و شیره‌که‌یان بخۆن .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : نان و شیری بێنن بۆ ئه‌وه میوانه . چه‌ند نان و هه‌ندێکیشیان شیر له گوانی بزنی دۆشی هێناین له به‌رده‌م میوانیان دانا‌و ده‌ستی کرد به نان و شیر خواردن .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نان و شیری دیکه بۆ بێنن ، خولاسه‌ی که‌لام شیری هه‌ر حه‌وت بزنی دۆشی بۆیان هێنا به‌نانه‌وه خواردی . ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له ماڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بوون هه‌موویان چاویان بڕیبووه شیری بزنه‌کان و بیخۆن ، به‌ڵام خه‌فه‌ت خواردن نه‌بێ هیچ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو .
ئه‌وه به‌سه‌ر داهات و ژورێکیان نیشان میواندا تێدا بنوی کابرا چووه ژوور‌و نوست
خزمهتکاێك که‌زۆری رق لێ بۆوه به‌شه شیره‌که‌ی خواردبوو چوو له ده‌ره‌وه‌را ده‌رگایه‌کی به زنجیر داخست و قایمی کرد . کابرا له نیوه شه‌ودا تینی بۆ هات زۆر له ده‌رگاکه نوساو پاڵی پێوه‌نا فایده‌ی نه‌بوو ، به ئه‌مان و زه‌مانی خوا نه‌کرایه‌وه ، وه‌خت بوو له داخ و خه‌فه‌تان بمڕێ ، زۆر هات و چۆی ژووره‌که‌ی کرد هیچی نه‌دیته‌وه ، به هه‌رجۆرێ بوو خۆی له خه‌و یهخست و نوست ، له‌خه‌ودا خه‌ونی دی که له‌ناو خانویه‌کی وێراندا فرێدراوهو که‌وتووه له ناکاو له خه‌وه‌که راپه‌ڕی ته‌ماشایی کرد پیسایی کردووه به‌خۆی ، که ئه‌وه‌ی دیت ده‌ست کرد به هاوار و گریان ده‌یگوت : ئه‌ی خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا بۆ خۆم ، سه‌د بریا هه‌ر نهنوستبایهم هه‌ر به خه‌به‌ر بوومایه ئه‌و شه‌وه هه‌تا به‌یانی خه‌وی لێ نه‌که‌ت چاوه‌روان بوو یه‌کێ ده‌رگای لی بکاته‌وه ڕاکا و که‌س نیبینێ
به‌یانی زوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) چوو به بێده‌نگی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه خۆی په‌نا دا تا کابرا نه‌یبینێ و بێته ده‌رێ ، کابرا که‌زانی یه‌کێك به‌دزیه‌وه هات و ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه هه‌ستا ئه‌ویش به‌دزی هاته ده‌رێ ، له پاشان یه‌کێ له خزمه‌تکاره‌کان چووه ژوورێ بمالی و خاوێنی بکاته‌وه ، ته‌ماشای کرد هه‌موو حوجره پیس بووه لێفه‌ش پیس بووه ئه‌ویش له ڕقان له داخی به‌شه شیری خۆی لێفه‌ی گرت و بردیه پێش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) گوتی : بڕوانه ئه‌و میوانه‌ت چۆن پیسی کردووه ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) زه‌رده‌خه‌نیه‌کی گرت و فه‌رمووی : بیهێنه بۆ سره ئه‌و سهرشۆکه بابهخۆم بیشۆم و خاوێنی که‌مه‌وه ، به‌ژن و پیاوه‌و خۆیان قوربان کردوو گوتیان : ئه‌ی روح و گیانمان به‌قوربانت بین ئێمه ده‌یشۆین ، ئه‌و کاره لایه‌قی سانی جه‌نابت نیه و ئێمه بۆ ئه‌مر و خزمه‌ت ئاماده‌ین خزمه‌ت کاری تۆین چۆن ده‌بی جه‌نابت کار بکه‌ی ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) راست ده‌که‌ن : به‌ڵام هه‌ر ده‌بی خۆم بیشۆم چونکه ئه‌وه بێ حیکمه‌ت نیه .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) زۆر به په‌له خه‌ریکی شوشتنه‌وه لێفه‌که بوو ، دهبزانن خوایی گه‌وره له ژیر ئه‌و شوشتنه فه‌رمانێکی نهێنی ده‌رکردووه له‌و لاشه‌وه کابرا که چۆ ده‌ره‌وه ده‌ستی له گیرفانی ناو گوتی ؛ ئه‌ها خۆ هه‌یکه‌له یادگاریه به نرخه‌که‌م له بیر چووه هه‌رچه‌ند زۆر شه‌رمی کرد و خه‌جاڵه‌ت بوو به‌ڵام ته‌ماع هه‌ڵی گرت هاته‌وه ماڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ، که ده‌رگایی کرده‌وه ته‌ماشایی کرد ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم ) به ده‌ستی موباره‌کی خۆی لێفه پیسه‌که ده‌شوا ، هه‌یکه‌له یادگاریه‌که‌ی له بیر چۆوه به هه‌ردوو ده‌ستی له خۆی ده‌دا تا خوێنی له که‌پوو هاته ده‌ره‌وه ، خه‌ڵکه‌که له ده‌وری کۆ بوونه‌وه ده‌یگوت : ئه‌ی خه‌ڵکینه ئاگاتان له خۆ بێ دووباره رووی کرده ئاسمان ده‌یگوت : جا به چ روویه‌ك ته‌ماشایی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بکه‌م ئاره‌قه‌ی ده‌کر و له‌رزی ده‌هات هاتا بێ هۆش بوو ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) سه‌ری له‌سه‌ر رانی موباره‌کی دانا ده‌ستی به‌سه‌ری داهێنا و دڵ خۆشی دایه‌وه هاته‌وه سه‌رخۆی و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) شههادو ئیمانی پێهێنا موسڵمان بوو ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌م شه‌و میوانی من به
کابرا وتی : یا ره‌سول الله تازه هه‌تا مردن هه‌ر میوانی تۆم له هه‌رجێگایه‌ك بم ، ئه‌و شه‌و کابرا چووه ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و نان و شیریان بۆ دانا ، کابرا به هه‌موو هێزی خۆی نه‌یتوانی شیری بزنێك بخوا
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌وه بۆ ناخۆی ؟ گوتی : قوربان والله ئه‌وه شه‌وکه شیری بزنه‌که‌م ته‌واو نه‌خوارد له شه‌وی دی تێرترم خه‌ڵکه‌که هه‌موویان لایان عه‌جایب بوو .
په‌ند و ئامۆژگاری
گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) قبوڵی هه‌موو جۆره زه‌حمه‌تیه‌کی کردووه ، به‌ڵام گه‌وره‌کانی ئێستا ئه‌گه‌ر منداڵی خۆیان میز به‌سه‌ر شتێکدا بکا بێزی لی ده‌که‌ن ،
هه‌روه‌ك و ئه‌و چیرۆکه ده‌ڵێ باوه‌ر و ئیمانی راستی ، پیاو تێر ده‌کا و هه‌روه‌ك ئیمان قوه‌تی رووحه ، هه‌روه‌ها هێزی گیانه .
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » که‌س وه‌ک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) نه‌بووه و نابێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]