بارك الله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی هاوسه‌ری و پێش سه‌رجێی و له‌کاتی سه‌رجێ و دوایی سه‌رجێی چ بکرێ؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بارك الله
دةستةكانت خوش بابةتيكى زوربةسوودة
ده‌ستت خوش خوا پاداشتت بداته‌وه ان شاءالله
بابه‌تی له‌م جۆره پێویسته و هیچ كاتیش مایه‌ی شه‌رم نیه ..
ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش .. به‌خته‌وه‌ربیت
[size=24]زۆر سوپاس کاك ئاسۆ
زۆر پێخۆش حاڵم که بابه‌ته‌کانم له‌م یانه‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئیوه سوددی لی ببینن
من ان شاالله ئه‌وه‌ندی خوایی گه‌وره ته‌مه‌ن و هێزی دا به‌رده‌وام ده‌بم له‌گه‌ڵتان [/size]
[center][size=16]بابه‌تێكی زۆر زۆر جوان بوو
ده‌ستت خۆش كاك وه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی
له‌به‌ر گرینگی و ئاماده‌كردنی خۆت
بابه‌ت جیگیر كرا .[/size][/center]
بابه‌تێکی زۆر جوانت ئاماده‌کردوه..به‌رده‌وامبیت له‌م بابه‌تانه بۆئه‌وه‌ی زیاتر سوودت لێ وه‌رگرین
ماندوونه‌بیت
هه ربزى بابه ته كه ت زؤر جوانه ده ست خؤش بيت ئه وه نده ى تر جوانتر بوو به لامه وه كه بينيم
خؤت ئه م بابه ته ت ئاماده كردووه سه ركه وتووبيت به سووده
[size=24]سوپاس و ستایش بێ شومار بۆ په‌روه‌ردگاری بونه‌وه‌ر و ئاسمانه‌کان هه‌زاران درود له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر{صلی الله علیه وسلم } لێ بێ[/size]
[size=24]هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که درێژه به‌ڵام تا بڵێی به‌سووده بۆ موسڵمانان[/size]
[size=24]هیوادارم ره‌خنه‌شم لێ نهگهرن له بابه‌ته‌که چونکه به‌راستی پێویسته هه‌موو که‌س بیزانێ و شهرعێش باسی کردووه[/size]
[size=24]له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری گرنگترین هه‌نگاو بێت له ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا، هه‌نگاوێكه یه‌كجار له ژیاندا ده‌نرێت و ئه‌و هه‌نگاوه هه‌موو ژیانی ئه‌و مرۆڤه دیاری ده‌كات و ده‌بێته ناسنامه‌ی، ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی ژیرانه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا ژیانێكی به‌خته‌وه‌رو خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو پێكه‌وه ده‌نێن
بۆیه زۆر گرنگه هه‌موو كچ و كوڕێك زۆر ژیرانه‌و به به‌رچاو ڕوونیه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنێنن كاری جدی بۆ بكه‌ن به‌كارێكی بچوك و سۆزداری سه‌یری نه‌كه‌ن و له ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵچوونێكی كاتیدا خۆیان نه‌خه‌نه ناو ته‌نگژه‌ی كێشه خێزانی و كۆمهلاَیهتیهكانهوه.
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له ڕوانگه‌ی قورئانه‌وه واته دروستكردنی ژیان و پێكه‌وه‌نانی خێزان و خۆشه‌ویستی و خزمایه‌تی گرێدانی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی پیرۆز‌و درێژه‌دان به‌كاروانی ژیان و پێكه‌وه‌نانی ماڵ و مناڵ په‌روه‌رده‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و منالاَنه ببنه ئه‌ندامی چاك و چالاك و لێهاتوو بۆ كۆمه‌ڵ و مرۆڤایه‌تی.
حوكمی هاوسه‌رگیری: ڕای زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی ئیسلامی ئه‌وه‌یه:
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری واجبه بۆ كه‌سێك توانای دارایی و جه‌سته‌یی هه‌بێت و گومانی هه‌بێت ناتوانێت خۆی له حه‌رام بپارێزێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا واجبه ژن بهێنێ یان شوو بكات به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سه گوناهبار ده‌بێت.
ئه‌و زانایانه‌ی كه ئاماژه به واجبوونی پرۆسه‌ی هاوسهرگیره ده‌كه‌ن بۆ كه‌سانێك كه توانایان هه‌بێت به‌ڵگه‌یان ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه ده‌فه‌رموێت:[وَمَنْ لمْ يسْتَطعْ مِنْكُمْ گَوْلًا أَنْ ينْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلكَتْ أَیْمَانُكُمْ مِنْ فَتَياتِكُمُ الْمُؤمِنَاتِ ...... ذلِكَ لِمَنْ خَشِي الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَیْرٌ لكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ]النساء25. واجبه بۆ كه‌سانێك كه توانایان هه‌یه ترسیان هه‌یه بكه‌ونه گوناهو كاری حه‌رامه‌وه ده‌بێت كاری هاوسه‌رگیری بكه‌ن، زانایان له‌ته‌فسیری: ذلِكَ لِمَنْ خَشِي الْعَنَتَ مِنْكُمْ: العنت: به پێنج واتا دێت: (الزنا، الهلاك، الإثم، المشقه، العقوبه) ئه‌گه‌ر مرۆڤ ترسی هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ی هه‌بوو واجب ده‌بێت له سه‌ری ژن بهێنێ یان شوو بكات.
وه له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) كه ده‌فه‌موێت: یا معشر الشباب من استگاع منكم الباوه فلیتزوج، فإنه أغچ للبصر وأحصن للفرج، ومن لم یستگع فلیه بالصوم فإنه له الوجاو. ئه‌ی گرۆهی لاوان كێ تونای هه‌یه با ژن بهێنی و شوو بكات، هاوسه‌رگرتن چاوی مرۆڤ له گوناه ده‌پارێزێت و داوێنی به پاكی ڕاده‌گرێت، ئه‌وه‌شی ناتوانێت با به‌ڕۆژوو بێت، ڕۆژوو ڕێگرێ باشه له‌به‌رده‌م ئارهزووهكانتا هه‌تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه.
[/size]
[size=24]هبوونی رۆشنبیری جنسی ، پێویستی زۆری گه‌نج و لاوی موسڵمانه ، ئایینی ئیسلامیش به‌شێوه‌یه‌کی جوان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداوه زۆر جوان باش وه‌سفی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردوه چونکه ئیسلام هیچ شتێکی پاز نه‌داوه له کێشه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌تی خێزان
جا دانانی ئه‌م بابه‌ته له زێر رۆشنای ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و وته‌ی زانایان پێویسته باسی بکه‌م به‌تایبه‌تی
ئێستا که زۆر له رۆژنامه‌و کتێبه‌کان و گۆڤاره‌کان وبه‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ری هه‌یه سودی نیه بۆ خوێنه‌ره‌که به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێ گهنچهکان بکه‌نه ئامانج بۆ تێکدانی ره‌وشتیان نزیك بوونه‌وه له زینا
جا بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه ناو ئه‌م فڕ و فێڵه من ئه‌م باسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌دیده‌ی ئایینی ئسلام
بۆیه به‌لاته‌وه نامۆ نه‌بێ که به‌راشکاوی باسی ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ده‌که‌م تۆمه‌تی خراپم مه‌خه‌نه پاڵ ، ئه‌وه‌ی ده‌نوسم هه‌مووی به‌به‌ڵگه‌یه له قورئان و فه‌رمووده‌کان و وته‌ی زانایان.[/size]
[size=24]شه‌وی یه‌که‌می گه‌یشتن [/size]
[size=24]لێره باسی چۆنیه‌تی و مامه‌ڵه‌ی دروستی بووك و زاوا ده‌که‌ین، به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دوور له بهرهڵاییو بێ ره‌وشتی
نوێژکردنی بووك و زاوا
هه‌ر له‌وکاته‌ی بووك و زاوا خواحافیزی له‌خزم و کاریان ده‌که‌ن و ده‌چنه ژووره ره‌نگاو ره‌نگه‌که‌یان. وا چاکه هه‌ردووکیان نوێژی بووك گواستنه‌وه بکه‌ن.
تا روون ببێته‌وه که‌ژن و مێردایه‌تی ته‌نها چێژ و شادی نیه، به‌ڵکو بو چێهێنانی ئه‌رکێکی خواییه
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌که‌م شه‌وی گواستنه‌وه‌ی بوو؛ ئه‌وا با پێکه‌وه دوو ڕکات نوێژی سوننه‌ت بکه‌ن به جه‌ماعه‌ت، خۆی ئیمام بێت و خێزانه‌که‌ی له دواوه‌ی نوێژی له‌گه‌ڵ بکات.. پاشان ده‌ستی بخاته سه‌ر ناوچه‌وانی و بڵێت: ئه‌ی په‌رستراوم من داوای خێری ئه‌م خێزانهمت لێده‌که‌م هه‌روه‌ها له‌و خێرانه‌ی که له سروشتی‌دا هێناوتن، وه په‌نات پێده‌گرم له شه‌ڕی ئه‌م خێزانه‌م و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ش که له سروشتی‌دا هێناوتن. " اللهم إني اسألك من خيرها وخير ما جبلت عليه، وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلت عليه" رواه ابن ماجه، وحسنه الألباني
هه‌رکاتێک ویستت بچیته لای خێزانت( نیه‌تی جیماعت هه‌بوو) ئه‌وا بڵێ؛ به‌ناوی خوا، ئه‌ی په‌رستراومان لێمان به‌دوور بکه شه‌یتان و هه‌روه‌ها له‌وه‌ش که پێمان ده‌به‌خشیت، چونکه ئه‌گه‌ر بۆی نووسرابوو که منداڵێکیان ببێت ئه‌وا شه‌یتان ناتوانێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت. "لو أن أحدكم إذا أراد أن يأتي أهله قال: بسم الله، اللهم جنبنا الشيطان، وجنب الشيطان ما رزقتنا، فإنه إن يقدر بينهما ولد في ذلك لم يضره الشيطان أبداً". رواه البخاری ومسلم
[/size]
[size=24] سه‌رجێی { جیماع }
ده‌ستگه‌مه‌ی به‌ر له سه‌رجێیی شتێكی زۆر گرنگه، زۆرجار سه‌ركه‌وتن و شكستی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی، یان توندبوون یان پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پێوه به‌نده.
سه‌رچاوه‌ی زۆر هه‌ن باس له دهستگهمهو یاریی به‌ر له سه‌رجێیی ده‌كه‌ن و به جیهانێكی تایبه‌تی چێژ وه‌رگرتنی هاوسه‌رانی داده‌نێن، كه هه‌موو هه‌سته‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن، بۆن و تام و بیستن و بینین و به‌ركه‌وتن، هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ستانه به شێوازی خۆی چێژ وه‌رده‌گرێت، هه‌ر بۆ نمونه
بۆنی خۆش له‌خۆدان بۆ یه‌کتری(التطیب) پێش سه‌رجێی؛ دایکمان عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت من خۆم بۆنخۆش ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌و ده‌چووه لای هه‌موو خێزانه‌کانی و پاشان ئیحرامی ده‌به‌ست لهبهیانیداو بۆنخۆشیی له‌شی ته‌ڕکردبوو.
تام: خواردنی میوه‌ی تازه له‌سه‌ر نوێنی هاوسه‌رێتی چێژی تایبه‌تی هه‌یه.
گفتوگۆی به‌چرپه‌ی نێوان هاوسه‌ران و، قسه‌کردن بۆ یه‌كدی زیاتر مایه‌ی سه‌رنج راكێشان و خۆشه‌ویستییه.
به‌ركه‌وتن: ده‌ست پێداهێنانی هه‌ستی، هونه‌رێكی تایبه‌ته، رێگا‌و شێوازی زۆره، واده‌كات پێسته‌ی هه‌موو له‌ش ببێته ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری وریای و ببێته مایه‌ی وروژاندن. واباوه زۆرتر ده‌وترێت كه شوێنه زۆر هه‌ستیاره‌كانی ئافره‌ت بریتین له:
سه‌ری لوت و خواره‌وه‌ی گوێ و گۆی مه‌مك و لێوه‌كان و ئه‌ندامه جنسیه دیاره‌كان و هه‌ردوولای مل، هه‌ریه‌ك له‌و شوێنانه‌ش شێوازی خۆی هه‌یه بۆ دهستگهمهو وروژاندنی. له پیاوانیش زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه به‌هه‌مان شێوه هه‌ستیارن.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا يقعن أحدكم على امرأته كما تقع البهيمة، وليكن بينهما رسول، قيل: وما الرسول يا رسول الله؟ قال: القبلة والكلام. رواه الديلمي في مسند الفردوس.
واته: که‌سێك له ئێوه ههڵنهکۆتێته سه‌ر خێزانه‌که‌ی وه‌کوو هه‌ڵکوتانی ئاژه‌ڵ، به‌ڵكوو با له‌نێوانتان نوێنه‌ر هه‌بێت! وتیان نوێنه‌ر چییه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی ماچ و وته‌ی شیرین.
ك ئامۆژگارییه‌ك به‌تایبه‌تی بۆ بوك و زاوا، چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگ ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م/
نابێت ژیانی ژن و مێردایه‌تی له شه‌وی یه‌كه‌میه‌وه به زۆر لێ‌كردن ده‌ست پێبكات و به‌زۆر كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا بكرێت، مه‌رج نییه له شه‌وی یه‌كه‌م كرداری سه‌رجێیی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ترسێكیان له‌دڵدا هه‌بوو، تا ئه‌وساته‌ی هه‌ردوولا هێمن ده‌بنه‌وه‌و له‌یه‌ك دڵنیا ده‌بن.
دووه‌م/
ده‌بێ ماچ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به‌یه‌ك گه‌یشتنی بوك و زاوا بێت، كۆتاییه‌كه‌ی به سه‌رجێیی بێت، هه‌رچه‌نده دوای سه‌رجێیی، پیاو حه‌ز به خه‌وتن ده‌كات، به‌ڵام ئافره‌ت له‌و كاته‌دا پێویستی به نزیكه‌ی كاتژمێر یان زیاتر هه‌یه تا بخه‌وێت.
سێیه‌م/
له‌ژانی هاوسه‌رێتیدا رۆتین مه‌هێڵن، چونكه ده‌ست لێدان و قسه و چرپه، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
چواره‌م/
ئافره‌تان به‌گشتی حه‌زیان به‌وه هه‌یه یه‌كسه‌ر خۆیان نه‌ده‌نه ده‌سته‌وه‌و هه‌ندێك ناز بكه‌ن، جا پێویسته پیاو ئه‌وه به جۆرێك له ساردی دانه‌نێت، ئافره‌تیش زیاده‌ڕۆیی تیادا نه‌كات. پێنجه‌م/ ماچ پێوه‌رێكه، پیاو ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه ئاستی خۆشه‌ویستیی ژنه‌كه‌ی بزانێت، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ی به‌بێ سه‌رجێیی كردنی ته‌واو كار له كۆئه‌ندامی جنسیی ئافره‌ت ده‌كات و هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی ئازارێك به‌ر له بێ‌نوێژی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌رج نییه شه‌وی یه‌که‌م جیماع بکرێت چونکه واجب نییه، به‌ڵکو ڕه‌نگه له‌به‌ر شه‌رم یاخود ترسی ئافره‌ته‌که باشتر وابێت که دوا بخرێت بۆ شه‌وانی تر ئه‌گه‌ر پێویستی کرد..
پیاوه‌که په‌له نه‌بێت له زوو ده‌رکردنی ئاره‌زووی خۆی! به‌ڵکو ڕاوه‌ستان هه‌تا ئافره‌ته‌که ئاره‌زووی ته‌واو ده‌بێت ئه‌وجا پیاوه‌که ئاره‌زووی خۆی ته‌واو بکات(" به‌زۆریی وایه که ئاره‌زووی ئافره‌ت دهڕهنگتر دێت بۆیه له ئیمان و مافی ئافرهتهکهشه که ئه‌و خاڵه ڕه‌چاو بکرێت")
هه‌ندێ جار له‌کاتی ده‌ست گه‌مه شیر دێته ده‌ر یان له کاتی مژین ئه‌مه هیچ کێشه نیه نه له‌رووی شه‌رعیه‌وه نه له‌رووی ته‌ندرووستیه‌وه
پیاو باشتره بۆی ئه‌گه‌ر له‌کاری سه‌رجێی ته‌واو بوو، ده‌ست به‌جێ خۆی بشوات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی وابێت که جارێکی تر جیماعکردن دووباره بکاته‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت خۆشۆردنهکهی دوا بخات بۆ دوای ئه‌و جاره‌ش به‌ڵام سوننه‌ته ده‌سنوێژێک بگرێت.
خۆشۆردنیش ده‌کرێت دوا بخرێت بۆ پێش هاتنی نوێژێکی تر، هه‌تا ئه‌و نوێژه‌ی که وه‌ختێتی نه‌فه‌وتێت.. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک شه‌و جیماع ده‌کات، بۆی هه‌یه هه‌تاکو پێش نوێژی به‌یانی دوای بخات به‌ڵام فریای به‌جێ هێنانی نوێژی به‌یانی بکه‌وێت[/size]
[size=24]ئاماده‌کردنی : خۆم[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی هاوسه‌ری و پێش سه‌رجێی و له‌کاتی سه‌رجێ و دوایی سه‌رجێی چ بکرێ؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]