تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوپاس بۆتۆ برام.

7

دووباره‌سوپاس بۆتۆ براكه‌م.

6

ده‌ستت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت برام .

5

Jaw Zard نووسی:

له‌ سێ شه‌و دانیشتووم له‌ مزگه‌وت ..پشت به‌ خوا له‌ وانی تریش دادانیشین .. انشآلله‌
ماندوونه‌بیت برای موسڵمان

ان شاالله خودا له‌تۆو گشت مسوڵمانێكی قبوڵ ده‌كات.
سوپاس بۆتۆبرام.

4

له‌ سێ شه‌و دانیشتووم له‌ مزگه‌وت ..پشت به‌ خوا له‌ وانی تریش دادانیشین .. انشآلله‌
ماندوونه‌بیت برای موسڵمان

3

سوپاس بۆتۆكاك ئاسۆ.
ان شاالله به‌قسمه‌تمان ده‌بن و دوعاچاكه‌كانمان گیراده‌بن.
سوپاس بۆبه‌ژداریت.

2

ده‌ستت خۆش بۆ برای خۆشه‌ویستمان كاك هه‌ڵوێست
به‌ڕاستی شه‌وی زۆر زۆر مبارك ماون .

1

بۆ بەدەستهێنانی خێری شەوی قەدرو بەرز ڕاگرتنی‌و هەروەها زندووكردنەوەی سوننەتی پێغەمبەرصلی الله علیەوسلم، وە بۆ ئەوەی ئەم (10)دە شەوانەی كۆتایی رەمەزان لەكەشێكی ئیمانی خواپەرستی ئەنجام بدەین داوادەكەین كە موسڵمانان پابەندی ئەم رێنوماییانەی خوارەوە بن:
1- (لە زندووكردنەوەی شەوەكە) نیەت پاكی بۆ خودا (لە دڵ‌و دەروون بەرجەستە بێت).
چونكە بەداخەوە كەسانێك وەك شانازی بەخۆ كردنەوە مانەوەیان لەمزگەوت لە شەوانی كۆتایی رەمەزان باس دەكەن‌و بۆ یەكتری دەیگێڕنەوە.
2- راگرتنی هێمنی مزگەوت.
بۆ ئەوەی مزگەوت ئارامی خۆی لەدەست نەدات پێویستە لە دەنگەدەنگ‌و ژاوەژاو بەدوور بێت.
3- پاراستنی پاك‌و خاوێنی مزگەوت.
4- نەخەوتن لە مزگەوت.
كەسێك خەوی دێ‌ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵ، چونكە خۆ بۆ خەوتن نەهاتۆتە مزگەوت بەڵكو بۆ عیبادەت هاتووە.
5- نەچواندنی نوێژی بەیانی بە كۆمەڵ‌و لە مزگەوت.
چونكە بەداخەوە ساڵانی پێشوو ئەو دیاردە زەق بوو لەناومان كەسێك تا پاشێو دادەنیشت پاشان بۆ نان خواردن دەچۆوە بۆماڵ نەدەگەڕایەوە بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بەكۆمەڵ، وەجاری واش بووە (زانراوە) لەماڵیش نوێژەكەی نەكردوەو لێی خەوتووە.
6- بەسەربردنی كات بە مۆبایل‌و قسەو قسەڵۆك‌و شتی لاوەكی نەبێت بەڵكو بە شتە پەرستشەكان بێت.
چونكە بەداخەوە لەساڵانی رابردوو ئەم دیاردەیەش بەزەقی بەرچاو دەكەوت، كە ژمارەیەك لە گەنجان لە ژوورو حەوشەی مزگەوت تا درەنگانێی شەو هەر خەریكی مۆبایل‌و قسەو باس بوون‌و بەم شێوەیە كاتیان بە سەر دەبرد.
7-  خۆ خەریك نەكردن بە خواردن‌و خواردنەوە.
8- نەچونە دەرەوە لە سنوری مزگەوت.
واتە: نەچنە سەر شەقام‌و كوچەو كۆڵانەكان‌و دەنگە دەنگ پەیاكردن‌و بەم هۆیەوە ببێتە مایەی بێزاركردنی دراوسێ‌و خەڵكی! چونكە هەموو ئەمانە لە رەوشتی موسڵمان بەدەرە.
9- ئافرەت بەتەنیا نەیەتە مزگەوت، مەگەر لەگەڵ مەحڕەمی خۆی یاخود لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتی بڕوا پێكراو.
10- دان بەخۆداگرتن‌و یەكتری قەبوڵ كردن‌و خۆ لێك زویرنەكردن لەهەمووكات بەتایبەت لەناو مزگەوت.

لە ئامادەكردنی: (مەلا تەیب زیارەتی‌و مەلامسلم فریزی)