تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

رۆژى (5/9/2010) له‌سلێمانى پاڵه‌وانێتیى باسكه‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى عیراق كۆتاییهات و تیپی یانه‌ی نه‌فتی باشوور بووه‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ كه‌ تیپی یانه‌كانى (نه‌وتى باشوور، ئه‌رمه‌ن، نه‌ورۆز، دووز، حلله‌) تیایدا به‌شداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (شێرزاد ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى ناوه‌ندى باسكه‌ى كوردستان بۆ ستادیۆم وتى: پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدرا، قۆناغى یه‌كه‌م پالاوتنى پارێزگاكان بوو، دواى ئه‌وه‌ش پالاوتنى ناوچه‌كان بوو، له‌سلێمانى یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستى كوردستانیش یانه‌ى نه‌ورۆز توانى سه‌كه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ بۆ قۆناغى كۆتایی پاڵێورا، عیراقیش كرا به‌ (5) به‌شه‌وه‌، له‌ناوچه‌ى كوردستان یانه‌ى نه‌ورۆز بوو له‌ناوچه‌ى كه‌ركوك و ناوه‌ڕاست یانه‌ى دووز و له‌به‌غداش یانه‌ى ئه‌رمه‌ن و له‌باشووریش یانه‌ى حلله‌ و له‌ناوچه‌كانى خوارووش یانه‌ى نه‌وتى باشوور سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.
ئاستى تیپه‌كان لاواز بوو
سه‌باره‌ت به‌ئاستى تیپه‌ به‌شداره‌كان، شێرزاد وتى: تیپه‌كان زۆر ئاستیان لاوازه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ له‌مامناوه‌ند نزمتر بوون، هه‌روه‌ها كێشه‌ى ته‌مه‌نى یاریزانه‌كان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌بوو، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێتى ناوه‌ندى باسكه‌ى عیراقیش هیچ جۆره‌ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌لا نه‌بوو كه‌ كاریپێبكرێت، گله‌ییه‌كى زۆرمان له‌یانه‌ى نه‌وتى باشوور هه‌یه‌، چونكه‌ پێده‌چوو دوو یاریزانیان ته‌مه‌نه‌كانیان دروست نه‌بێت، به‌لام به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ و  هیچ لایه‌نێكیش ئیعتیرازى نه‌گرت، نه‌توانرا هیچ جۆره‌ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
گله‌یی له‌یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌یه‌
له‌كۆتایدا سه‌رۆكى لقى سلێمانى وتى: هیوادارم پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو به‌جۆش و خرۆشتر بێت، چونكه‌ گلله‌ییه‌كى زۆرم به‌تایبه‌تى له‌یانه‌ى نه‌ورۆز هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان كردبوو، به‌لام نه‌یانتوانى به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا، بۆ نمونه‌ له‌ڕووى ئیداریه‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌یانتوانى لیژنه‌یه‌كى پێشوازیی دروست بكه‌ن كه‌ پێویست بوو لیژنه‌یه‌كى راگه‌یاندن و لیژنه‌یه‌كى ئیدارى هه‌بووایه‌، ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان ته‌رخانكردبوو كه‌ ئه‌ویش فریاى هه‌موو كاره‌كان نه‌ده‌كه‌وت، هیوادارم ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك له‌سنورى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى رێكخرا، گرنگى زیاترى پێبدرێت بتوانرێت رووى جوانى سلێمانى پیشان بدرێت، نه‌ك روویه‌كى ناشیرین به‌خه‌ڵك بناسێنن.
واز له‌یاریی باسكه‌ بهێنرێت باشتره‌
دواتر (بیلال مه‌ولود) له‌لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ وتى: یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه‌چوون و یاریزانانى یانه‌ى نه‌وتى باشوور توانیان به‌هێزو توانایه‌كى باشه‌وه‌ پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ش له‌یانه‌ى نه‌ورۆز چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌ پله‌ى یه‌كه‌مى ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌لام به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر  به‌وشێوه‌یه‌ بێت، ئه‌وا واز له‌یاریی باسكه‌ بهێنرێت زۆر باشتره‌، چونكه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى بووین به‌ده‌ستیان نه‌هێنا، نازانین هۆكاره‌كه‌ى چییه‌، زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژى یارییه‌كه‌وه‌ تارۆژى كۆتایی، ته‌نیا یه‌ك كه‌سى ئیدارى یانه‌ى نه‌ورۆز بینرا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه‌، چونكه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئه‌وان له‌ئه‌ستۆیان گرت، به‌لام نه‌یانتوانى وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌یاریی كۆتایدا ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكى یانه‌كه‌ یاخود ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بووایه‌، له‌وانه‌یه‌ بیانتوانیایه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، به‌لام ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ست ده‌رچوو.
ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌مجۆره‌بوون:
*رۆژى (2/9/2010): ئه‌رمه‌ن×حلله‌ (35-63)، نه‌وتى باشوور× نه‌ورۆز (67-51).
*رۆژى (3/9/2010): نه‌ورۆز×دووز (59-16)، حلله‌×نه‌وتى باشوور (57-60).
*رۆژى (4/9/2010): نه‌وتى باشوور×ئه‌رمه‌ن (69-22)، دووز×حلله‌ (37-54).
*رۆژى (5/9/2010): حلله‌×نه‌ورۆز (76-56)، ئه‌رمه‌ن×دووز (63-54).
*رۆژى (6/9/2010): دووز×نه‌وتى باشوور (32×46)، نه‌ورۆز×ئه‌رمه‌ن (74-88).
*ریزبه‌ندیی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
-1نه‌وتى باشوور.
-2حلله‌.
-3ئه‌رمه‌ن.
-4نه‌ورۆز.
-5دووز.



سه‌رچاوه‌ ڕۆناڵدۆ