تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

پێشانگای عێراقی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی
خوێنەران و بیسەران و بینەران و گوێگران و تەماشاكەران و خوێندەوارانی دنیا، ئاگادار ئەكەینەوە، كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا پێشانگای لەم نەوعەی ئێراق دەكرێتەوە بە ئەنواع مواسەفاتی عەجیب و ئەنواع عەلاماتی ئاخر زەمانەوە .
وەك:
• هەرچی بڵێی لە كەرەستەی مەمنووعی وڵاتانی دراوسێ كە لای خۆیان بە هەر كەسێكی بگرن شتێكی لێ دەكەن، لەم پێشانگایەدا هەیەو ئەلحەق زۆریشە.
• هەرچی چەكو ئەسلەحەی شەرق و غەربی تاقی نەكراوە هەیە، لێرە بەتاقیكردنەوەوە دەیفرۆشن.
• ئەم پیشانگایە فوول فوول بووە لە، عەبای سووری و نیقابی سعودی و مانتۆی ئێرانی و هیچیشیان لەرووی شەرعیەوە ئیعتراف بەوی تر ناكات.
• لەم پیشانگایەدا شتە قەڵبە باشەكانی دراوسێ خاسەكان بە هەرزانترین سیعری ئەجردانەوە دەست دەكەون.
• پڕە لە ئەشیای تەقەمەنی یاری منداڵانە بەگوللەوە، هەتا منداڵانی عێراقی وەك جیلێكی گوێرایەڵی موستەقبەل فێری موتیعی ببن .
• ئەم مەعرەزە فوولە لە ماچی درۆو تەوقەی ناعیلاجی و ئیتفاقی پەشیمانی و زەردەخەنەی بە رقەوە، هەمووشیان بە قیستی ماوەی بەینی دوو ئینتیخابات دەدرێن.
• شەو و رۆژ كراوەتەوەو لەیل و نەهاری بۆ نییە و لە عوتلەكانیشدا هەر مەفتوحە، كەی بتەوێت دەتوانی بچیە ژوورەوەو بە ئارەزویی خۆشت لێی دەربچیت.
• هیچ شتێكی ئەم پیشانگایە ئێكسپایەر نابێت، چونكە نە كاتی درووست بوونی لێ نووسراوەو نەكاتی بەسەرچوونیشی، لەبەر ئەوەی دەزانن كڕیارەكانی ئیمانیان بە زەمەن نییە هەموو كاتێكیان هەر لەلا زووە.
• باشترین جۆری سوێندخواردن و چاكترین نەوعی موئامەرەی تێدا دانراوە، بەڵام تەنها كوتلەكان بۆیان هەیە بیكڕن و شمولی عەوام ناكات.
• لەم پیشانگایەدا باشترین ئامێری درووست كردنی علاقاتی نهێنی و ژێربەژێر بە باشترین مۆدێلی كەس هەقی نەبێت بەسەرمەوە دانراوە .
• لەم مەعرەزە پان و بەرینەدا یەك بست نییە بۆ تەبایی و ئاوو كارەباو جادە و یەك قەترە نییە بۆ لێكحاڵی بوون و بەیەك گەیشتن و بە میكرۆسكۆب و زەرەبین بگەرێی تۆزێ لێبوردنی تیا نادۆزیەوە، دەی بارەكەڵا.