تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌ستت خۆش بێت. . .
جێی خۆیه‌تی پرسی پێ بکه‌ین. hmm

3

ده‌ست خۆش بیت .ئاخر ئه‌وانه‌ باوه‌ریان به‌ جه‌نابی ئه‌خته‌بوت نیه‌ ..كه‌سیان بۆ كه‌سیان نایسه‌لمینن

2

بزانی ئاخۆ لەم گشت ڕەئیسە
كامیان شییاوەو كامیان نەگریسە؟

هههههههههههههههههههههههههه
ئه‌بێ کامیان که‌مه‌ک شیاو بێ
ماندوونه‌بیت ده‌سته‌کانت خۆش لاپه‌ڕه‌ی سپی برام

1

نامەیەك لە عێراقیەكانەوە بۆ
ئەختەبووتەكەی ئەڵمانیا



لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە
لەوڵاتی پڕ باس و خواستەوە
لەكاولترین مەملەكەتەوە
لە خەڵكانێكی بێتاقەتەوە
نامە دەنوسین بەدڵ شكاوی
بە چاوەڕوانی و بە حەپەساوی
بە سورعەت بڕوا بەتەقلەو بەغار
هەتا ئەڵمانیای بێ شوراو دیوار
ڕێزو سڵاومان بەتاك و بەجوت
بۆ عالی جەناب میستەر ئەختەبوت
بەدڵ و بەگیان بەجوانترین هەست
دەستت دەگوشین بەدە دوانزە دەست
چونكە دەستی تۆ عەینەن درەختە
وڵاتەكەیشت بەشانس و به‌ بەختە
ئاگامان لێبو كاتی یاری یەكان
لەسەرکەوتن و شەرمەزارییەكان
پێشبینیەكانت ڕاست و ڕەوان بوو
مایەی سەرسامی هەموو جیهان بوو
جا بۆیە ئێمەش داوات لێدەكەین
دیارە متمانەو سیقەت پێ دەكەین
تكامان وایە بێ عوتڵە و عەتەڵ
تەشریفت بێنی بۆ خاكی مەتەڵ
سەری سندوقێك هەڵبدەیتەوە
بەختێك بۆ ئێمەش تاقی كەیتەوە
بزانی ئاخۆ لەم گشت ڕەئیسە
كامیان شییاوەو كامیان نەگریسە؟
لەم هەموو كوتلە كامیان زۆرباشە
كێ كۆنە بەعسی و كێ كۆنە جاشە؟
سەرۆك وەزیران نایەتە پێشێ
مەگەر ئەختەبوت پەلیک راکێشێ
باقی وەسەلام مەیخە بەیانی
تاقەتمان نەما لە چاوەڕوانی!!