ده‌سته‌كانت خۆش خهواپاداشتت بداته‌وه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ستایشی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) شیعر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش خهواپاداشتت بداته‌وه
مهئیوسمان نه‌که‌ی تۆ له قیامه‌ت
سه‌ربه‌رزیت، بۆمان بکه شه‌فاعه‌ت
زۆر جوانه .. ده‌سته‌كانت خۆش..
ده‌ستخۆش خوا پاداشتت بداته‌وه
[size=24]قوربانی ناوت ، ناوت چه‌ن خۆشه
ئاره‌قت گوڵاو ، بۆنت وه‌نه‌وشه
نێرگز ئاره‌قی ئه‌ندامی تۆیه
بۆیه په‌سه‌نده ئه‌و رهنغ و بۆیه
ناوت بوه‌ته به‌سته‌ی فریشته
کلیلی ده‌رگای باغی به‌هه‌شته
له ژیر باره‌گایی خوا نوسراوه
فوروستادهیتت پێ سپێردراوه
به ناوی تۆه چرا هه‌ڵکرا
له‌دوور له نزیك رێی پی ده‌رکرا
خوا ناوی کردوی به هاو ناوی خۆی
مایه‌ی بوڵه‌ندی ناوی خوا تۆی
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری شیرین کرده‌وه
کهعبهت له ژه‌نگی بت پاك کرده‌وه
به‌بۆنه‌ی تۆه‌وه چرا هه‌ڵکرا
مایه‌ی ژیانه بۆ هه‌ردوو دنیا
خوا فه‌رموویه قورئانی قه‌دیم
( وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ۬ )
که له دایك بوو پێغه‌مبه‌ری خوا
هه‌ر به بۆنه‌که‌ی رووناك بوو دونیا
{ إِنَّا فَتَحۡنَا } که سوره‌تی فه‌تحه
سه‌رتاپا بۆ تۆ سه‌ربه‌رزی و مه‌دحه
له‌مه‌ککه بوو بێ باوک بێ که‌س
بۆ مه‌ککه و که‌عبه بوو به فه‌ریادره‌س
مه‌ککه‌ت له ده‌ستی به‌دکار سه‌نده‌وه
به‌و ئاینه خۆت هه‌ڵسانده‌وه
هه‌ر خۆم به قوربان شاهی مه‌دینه
سه‌رتاپا باڵای شوعله‌ی نوورینه
هه‌ر خۆم به قوربان خاوێنی هه‌ستی
مانگی دووله‌ت کرد به په‌نجه‌ی ده‌ستی
ڕێنمونی که‌ر که هاته دونیا
دونیا رووناك بوو وێنه‌ی کاره‌با
مهئیوسمان نه‌که‌ی تۆ له قیامه‌ت
سه‌ربه‌رزیت، بۆمان بکه شه‌فاعه‌ت
هه‌زاران دروود ، هه‌زاران سه‌لام
له‌سه‌ر موحمه‌د ( علیه السلام)
شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ستایشی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) شیعر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]