ده ست خوش بؤ ئه م بابه ته جوانه هيوا دارم به رده وا م بيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ده‌گێرنه‌وه ده‌لێن.................... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خوش بؤ ئه م بابه ته جوانه هيوا دارم به رده وا م بيت
[size=24]زۆر سوپاس[/size]
ده‌سته‌كانت خۆش بێت خواجه‌زات بداته‌وه..........
ده‌سته‌كانت خۆش بێت خواجه‌زات بداته‌وه
سڵاو
ده‌ستت خۆش بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆک و هه‌م ئامۆژگارییه بژیت به‌رده‌وام به بیرمان بێننه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م
سه‌رگوزه‌شته‌وه ئه‌و گیڕانهوانهیان له‌لایه .
[size=24]ئه‌بوو هریره ( ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) شه‌وێک بینی وا دزێك له ماڵی موسلمانان " بیت المال" دزی ده‌کات په‌لاماری دا‌و گرتی کابرا وتی : کاکه من موحتاجم و زۆر هه‌ژارم ، منداڵ و خێزانم له‌سه‌ره و پێداویستیم زۆره ، ئه‌بوو هوره‌یره به‌زی پێهاته‌وه وازی لێهێنا
به‌یانی به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) گه‌یشت، پێی فه‌رموو : ئه‌بوو هوره‌یره ئهسیرهکهی شه‌وی رابردووت چ لێ کرد؟!
وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) پاڕایه‌وه و باسی حاڵی خۆی کرد که هه‌ژاره و منداڵی زۆره ، منیش رێگام بڕوات فه‌رمووی : ئه‌و درۆی له‌گه‌ڵ کردیت و دهشگهرێتهوه!
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) راستی فه‌رموو بۆ جاڕی دووه‌م و سێیه‌م گه‌راوه هه‌ر دوو جاره‌که ئه‌بو هوره‌یره ده‌یگرێت ئه‌ویش داوای لێ بوردنی ده‌کرد تا رزگاری بکات ، جاری سێیه‌م که سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیبات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ، کابرا پێی وت : وزم لێبهێنه چه‌ند وشه‌یه‌کت فێر ده‌که‌م ، خوای گه‌وره به‌هۆیه‌وه سودد پێ ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌بو هوره‌یره وتی : چیم فێردهکهی ؟
وتی ئه‌گه‌ر چوویه سه‌ر جێگا ئایه‌تی { الکرسی } بخوێنه ئه‌گه‌ر وات کرد ئه‌وا خوایگهوه له شیتان دهتپاریزێ تا به‌یانی
ئه‌و شه‌و ئه‌بو هوره‌یره وازی له کابرا هێنا
بۆ به‌یانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) پرسیاری رووداوه‌که‌ی لێکرد ئه‌بو هوره‌یره بۆی گێرایه‌وه که چ روویداوه ئه‌ویش چی پێوته‌وه ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووی ئه‌وه‌ی پێی وتی راست ده‌کا ، به‌لام خۆی درۆزنه
ئه‌بو هوره‌یره ده‌زانی ئه‌و سێ شه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرد؟ وتی : نه‌خێر
فه‌رمووی : ئه‌وه شه‌یتان بوو.
ده‌گێرنه‌وه یه‌کێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که پله‌و پایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو فه‌رمانی دا به‌خزمه‌ت کاره‌که‌ی که خواردنێکی بۆ دروست بکا تا هه‌ندێ له هاوکارانی بانگ بکا
خزمه‌تکاره‌که ده‌ستی کرد به ئاماده‌کردنی سفره ، ته‌شتێکی هێنا که شله‌یه‌کی گه‌رمی تێدابوو خزمه‌تکاره‌که له ڕێگه‌دا قاچی هه‌ڵکه‌وت هه‌ندێ له شله‌که رژا به‌سه‌ر جل و به‌رگی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که ، پیاوه‌که تووره‌بوو وتی له‌سه‌ری بده‌ن ، ئنجا خزمه‌تکاره‌که بینی که پیاوه‌که سوره له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌ویش ته‌واوی شله‌که‌ی به جل و به‌رگی کابرا داکرد ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌که زۆر تووره بوو وتی : تیا بچی!! بۆ وا ده‌کی خزمه‌تکار؟؟
خزمه‌تکاره‌که‌ش وه‌لامی داوه : گه‌وره‌م ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ کرد ، ترسام سومعه‌ی تۆ بشکێ تا خه‌ڵکی نه‌ڵێن تۆ خزمه‌تکارێکت کوشت له‌سه هه‌ڵه‌یه‌کی بێ قابیلهت ، ویستم تاوانێ ئه‌نجام بده‌م که پاشان بمکوژی ، تا خه‌ڵکی تۆ تاوانبار نه‌که‌ن به‌سته‌مکار ، ئیتر کابرا هه‌ندێ تێڕاما و له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند چرکه‌یه‌ك وتوێژی کرد ، ئینجا لای کردوه به‌لای خزمه‌تکاره‌که وتی : پێی وت : ئه‌وا لێت ده‌بوورم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جوان پۆزشت هێناوه بۆم ، ئیتر برۆ ئازادی له‌مه‌ولا!!
[/size]
سه‌رچاوه کتێبی : چیرۆکی ره‌وشته جوانه‌کان
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ده‌گێرنه‌وه ده‌لێن.................... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]