[size=16]کوڕێکی گه‌نجی کوێر به خۆی و گۆچانه‌که‌یه‌وه سواری پاسێک بوو.. ژنێک خۆی پێنه‌گیرا و وتی: وه‌یش له‌و کوڕه گه‌نجه، ئه‌ک دایکت کوێربێ ڕۆڵه.. کوڕه‌که‌ش یه‌کسه‌ر وتی: ئه‌ک به قوربانی چاوی دایکم بی باشه، شه‌ش که‌سین به‌س ئه‌ومان چاوی ساغه..
شوانێک حەز لە کچێک دەکات.. کچەکە ئەڵێ باشه تۆ ئیشت چییە؟ ئه‌ویش لە ڕوی نایەت بڵێت شوانم، ئەڵێ وەڵا پێشانگای مەڕ و بزنم هەیە..
مناڵێک له باوکی ئه‌پرسێت: بابه، که‌ریش ژن ئه‌هێنێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌ی چۆن نایهێنێت کوڕم! خۆی له ڕاستیا به‌س که‌ر ژن ئه‌هێنێت..
کابرایه‌ک هه‌ر که توڕه ئه‌بێ له ژنه‌که‌ی خێرا ئه‌ڵێ ته‌ڵاقت سێ به سێ که‌وتبێت.. مه‌لا پێی ئه‌ڵێ ئیتر من له‌مه‌ودوا ته‌ڵاقه‌که‌ت بۆ چاکناکهمهوه و وریای ده‌مت به.. شه‌وێکیان دیسانه‌وه توڕهئهبێتهوه و ته‌ڵاق ئه‌خوات.. بۆ به‌یانی به برا بچوکه‌که‌ی ئه‌ڵێ "ئه‌رێ شه‌وێ وتم چی؟" ئه‌ویش ناوێرێت بڵێ سێ به سێ ته‌ڵاقت خوارد، ئه‌ڵێ "من گوێم لێ‌بوو وتت چوار به دوو ته‌ڵاقت که‌وتبێت"..
کابرایه‌ک ئه‌ڵێ خۆزگه له سیحری پیتزا تێئه‌گه‌شتم: که له دوکانه‌که ئه‌یکڕم چوارگۆشه‌یه، ئه‌یهێنمه‌وه ماڵه‌وه خڕه، که ئه‌یخۆم سێگۆشه‌یه!
پاسێکی پڕ له نه‌فه‌ر به‌ره‌و سه‌رچنار ئه‌ڕوات.. له‌ڕێگا نه‌فه‌ره‌کان یه‌که یه‌که دائه‌به‌زن.. له‌خوار ئه‌بو سه‌ناوه یه‌ک نه‌فه‌ری تیا ئه‌مێنێ، ئه‌ویش له پشتی سایه‌قه‌که‌وه دانیشتووه.. سایه‌قه‌که له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یرێک ئه‌کات و که‌س نابینێ، قنگی به‌رزئه‌کاته‌وه و تڕێکی عه‌نابی لێئه‌یات، ئینجا له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌ڵێ "گریندایزه‌ر ئینتهلیق".. که ئه‌گاته ناو سه‌رچنار نه‌فه‌ره‌که ئه‌ڵێ گریندایزه‌ر دابه‌زین هه‌یه..
کابرایەک موغازهلەی ژنەکەی دەکات و پێی ئەڵێت ماشەڵا ماشه‌ڵا هه‌ر ئەڵێی کۆتریت... ژنەکەی ئەڵێت نەوەڵا له ئاسک ئەچم.. پیاوەکە ئەڵێت ده باشه گیانه، موهیم ئەوەیه له حەیوانێک بچیت..
ڕه‌ش كرایه‌وه ..... به‌ڕیوه‌به‌ران
[/size]