خوای گه‌وره هه‌موومان شاد بکات به دیداری له به‌هه‌شتی به‌رینا ،
آن شالله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشهرۆژ بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
خوای گه‌وره هه‌موومان شاد بکات به دیداری له به‌هه‌شتی به‌رینا ،
آن شالله
سڵاو
ده‌ستت خۆش کاکه وه‌ن گیان زۆر سوپاس ده‌ستت خۆش ، به‌ڕاستی کاریگه‌ره زۆر زۆر قوربانی گه‌وره‌یی و جلالیت بم قوربانی تۆزی
به‌رپێی پێغه‌مبه‌ره‌که‌م بم خوای گه‌وره هه‌موومان شاد بکات به دیداری له به‌هه‌شتی به‌رینا ، هه‌موو قسه و گوفتار و فه‌رمووده‌کانی
ده‌لیل له ژیانی ئه‌مڕۆیی ئێستمان ده‌کات خوای گه‌وره له سه‌رکه‌وتوانمان بکات و له‌گه‌ڵ هه‌موو موسلمانان و تۆش کاکه وه‌ن گیان
بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به پێز و دڵ خۆشکه‌رانه .
[size=24]له‌م رۆژانه‌دا رووداوێكی سه‌یرم خوێنده‌وه كه كتومت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ی به‌رجه‌سته ده‌كرد كه ده‌فه‌رموێ: " ئه‌وكه‌سه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشهرۆژ بێت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌خاته دڵیه‌وه، و كۆی ده‌كاته‌وه{ واته: شپرزه و په‌رته‌وازه‌ی ناكات} ودنیا به‌ناچاری رووی تێده‌كات، و ئه‌وه‌ش خه‌مه‌كه‌ی خه‌می دنیا بێت خوا هه‌ژارییه‌كه‌ی ده‌خاته نێو چاوانیه‌وه، و په‌رت و بڵاوی ده‌كاته‌وه،و دنیاشی ده‌ست ناكه‌وێ جگه‌له‌وه‌ی كه خوا بۆی دیاری كردووه "
شاهێدی رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:
له‌ره‌مه‌زانی ساڵی 1428 وئهيلوولی 2007 هاوه‌ڵه‌كه‌م رووی لێنام تا له‌ته‌كیا بڕۆم بۆ دابه‌ش كردنی زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی، ئێمه‌ش به هێڵی لێواره‌ی ده‌ریادا رۆیشتین چونكه دێهاتێكی هه‌ژار له‌و ناوچه‌یه‌دایه. هاوه‌ڵه‌كه‌م زه‌كاته‌كه‌ی كردبووه ناو زه‌رفه‌وه هه‌ر زه‌رفێك 5000 پێنچ هه‌زار ریاڵی سعوودی تێكردبووه، واتهنزیكوهی دووهه‌زار دۆلارێكی ئه‌مریكی..
له‌سه‌رهێڵی {جیدده- جیزان}له ئاواییه‌ك هاتینه ده‌ر وپیاوكی پیری به‌هێزمان بینی ته‌مه‌نی له‌ده‌وری حه‌فتا ساڵێك یا زیاتردا ده‌بوو، به‌سه‌ر جاده قیره‌كه - رێی گشتی – دا ده‌ڕۆیشت..
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: ده‌بێ ئه‌مه له‌م كاته‌دا و له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا چیبكات؟ سایه‌قه‌كه گوتی: حه‌تمه‌ن یه‌مه‌نییه، و به قاچاخ هاتووه.. ئێمه‌ش له‌په‌نایا وه‌ستاین و سڵاومان لێ‌كرد وگوتمان: برا! له‌كوێوه؟
گوتی: له‌یه‌مه‌نه‌وه.. گوتمان: بۆ كوێ ده‌چی؟ گوتی: ئاره‌زومه‌ندی ماڵی خوام. گوتمان: به‌شێوه‌ی ره‌سمی هاتویته ناوه‌وه؟ گوتی: نه‌وه‌ڵڵا .. به‌قاچاخ هاتووم!! گوتمان: بۆچ به‌شێوه‌ی ره‌سمی نههاتوویته ناوه‌وه؟ گوتی: ده‌بوا 2000 ریاڵم به‌بارمته دا بنایه، ومنیش ته‌نیا دووسه‌د ریاڵم هه‌بوو !! به سه‌د ریاڵیان سوار بووم، وسه‌د ریاڵهكهش بۆ خه‌رجیم.!!
هاوهلهكهم گوتی: باشه مامه‌گیان! چه‌ند رۆژه تۆ به‌پێ ده‌ڕۆیت؟ گوتی: شه‌ش رۆژه.. گوتی: به‌ڕۆژوویت یا شكاندووته؟ گوتی: نه‌خێر.. به‌ڕۆژووم!!
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: باشه، تۆ پێنچ بازگهت له‌رێدایه، چۆن ده‌رچوویت؟ گوتی: به‌و خوایه‌ی جگه له‌خۆی خوایه‌كی تر نییه من بهبهردهمیانا ده‌ڕۆیشتم و كه‌سێك پرسیاری لێ نه‌ده‌كردم.. هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: تۆ بۆ كاركردن هاتووی؟.. گوتی: نه‌به‌خوا.. من ته‌نیا ئاره‌زوومه‌ندی زیاره‌تی ماڵی خوا بووم و هاتووم بڕۆم بۆ مه‌ككه و عه‌مره‌یه‌ك بكه‌م ..
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: تۆ به‌م رێگا پان و پۆڕهدا ده‌ڕۆیت چۆن گه‌شتی ئاسایش نه‌یان گرتوویت؟ گوتی: نیو سه‌عاتێ له‌مه‌وبه‌ر گه‌شتێكم تووش بوو، گرتمیان و پرسیاریان لێكردم بۆكوێ ده‌چیت؟ سوێندم بۆ خواردن ته‌نیا زیاره‌تی ماڵی خوام مه‌به‌سته، ئیتر په‌نجا كیلۆمه‌ترێك هه‌ڵیان گرتم و نزیكیان كردمه‌وه‌و له‌م ناوچه‌يه به‌ره‌ڵایان كردم..!!
منیش له‌دڵی خۆمدا گوتم: خوا گه‌شتی ئاسایشت بۆ رام ده‌كات تا ئه‌و ماوه‌یه هه‌ڵت بگرن و له‌م شوێنه‌ت نزیك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆت له‌زه‌كاتی ئه‌م خێره‌ومه‌نده وه‌ربگریت!!
هاوه‌ڵه‌كه‌م دوو زه‌رفی دایێ و گوتی: فه‌رموو ئه‌و دوو زه‌رفه بگره، و ئه‌وه‌ش زه‌كاته.. پیاوه‌كه وه‌ری گرت و گوتی: خوا پاداشتان بداته‌وه.. به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌زانی هه‌ر پاكه‌تێك چه‌ندی تێدایه. منیش لێم پرسی تۆ پاره‌ی سعوودی ده‌ناسیت؟ گوتی: به‌ڵێ، گوتم: باشه، بێ زه‌حمه‌ت بیكه‌ره‌وه و پاره‌كه له‌ناو پشتێنهكهتا قایم بكه، تالێت نه‌كه‌وێت.. كابراش پاكه‌ته‌كانی هه‌ڵپچڕی دیتی ده‌هه‌زار ریاڵی تێدایه!! سه‌یرێكی ئێمه‌ی كرد و گوتی: ئه‌مه هه‌مووی بۆ من؟! گوتمان به‌ڵێ، بۆ تۆ..
پیاوه بێهۆش بوو و له‌ناو ترومبێلهكهدا كه‌وت!! ئێمه‌ش هه‌ندێ ئاومان له‌ده‌موچاوی پرژاند، و هۆشی هاته‌وه‌و هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت: ئه‌مه هه‌مووی بۆ من؟! ئه‌م هه‌موو پاره‌یه بۆ من؟! و دانیشت ئه‌گریا، گریانه‌كه‌ی به‌ردی ده‌كرده گریان..
براده‌ره‌كه‌م گوتی: با هه‌ندێ به‌ره‌و پێش تری ببه‌ین، و له‌ته‌ك خۆمانا سواری بكه‌ین، كه ماوه‌یه‌ك سوار بوو پشوویه‌كی دا من پرسیارم لێ‌كرد و گوتم: مامه‌گیان! ئه‌م گریانه زۆره‌ت هۆی چییه؟
گوتی: كاكه‌گیان! من له یه‌مه‌ن ماڵێكم هه‌یه و له‌په‌نای ماڵهكهیشدا پارچه زه‌وییه‌كم هه‌بوو، به‌خشیم به‌خواو من و منداڵه‌كانم به قوڕ و به‌رد دیواری مزگه‌وته‌كه‌مان ته‌واو كرد، به‌ڵام فه‌رش و شتی سووكی مابوو، منیش له‌گه‌ڵ خيزانما دانیشتم و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن فه‌رش رێژی مزگه‌وته‌كه بكه‌م؟!
كه ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد ئێمه‌یشی كرده گریان، هه‌موومان گریاین.. ئینجا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم – م بییر كه‌وته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی خه‌می پاشه رۆژی بێت دنیا به‌هه‌موو چمكهكانیهوه رووی تێده‌كات "(1) هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێ: " ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشهرۆژ بێت خوا دهوڵهمهندیيهكهی ده‌خاته دڵیه‌وه، و كۆی ده‌كاته‌وه { واته: شپرزه و په‌رته‌وازه‌ی ناكات} ودنیا به‌ناچاری رووی تێده‌كات، و ئه‌وه‌ش خه‌مه‌كه‌ی خه‌می دنیا بێت خوا هه‌ژارییه‌كه‌ی ده‌خاته نێو چاوانیه‌وه، و په‌رت و بڵاوی ده‌كاته‌وه، و دنیاشی ده‌ست ناكه‌وێ جگه‌له‌وه‌ی كه خوا بۆی دیاری كردووه "(2)
ئاله‌ویادا هێمام بۆ هاوه‌ڵه‌كه‌م كرد كه دوو زه‌رفی تری پێ بدات، تا بڕه پاره‌كه‌ی ببێت به 20 هه‌زار ریاڵ، پێش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه لهترومبێلهكه دابه‌زێت ده‌می ده‌جووڵانده‌وه ودهپاڕایهوه و ده‌گریا، منیش پێم گوت: مامه‌گیان! ئه‌وه چ دوعایه‌ك ده‌كه‌یت؟ گوتی: داواده‌كه‌م خوا دڵم نه‌گۆڕێ چونكه مه‌سه‌له‌كه ترسناكه!! دڵ و هۆشم بۆی هه‌زم ناكرێ، ده‌ترسم شێت ببم، یا تووشی جه‌ڵته ببم!!
ئیتر ئێمه له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا كابرامان جێ هێشت و رۆیشتین به‌لای كاری خۆمانه‌وه.. ئاله‌ویا ئه‌و فهرموودوهی پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم - م بییر كه‌وته‌وه كه‌ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌راستی تهوهككولتان له‌سه‌رخوا بێت، چۆن په‌له‌وه‌ر به‌یانی به‌گه‌ده‌ی خاڵیه‌وه ده‌رده‌چێت و ئێواره به‌گه‌ده‌ی پڕه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و رزقیان ده‌دات، ئاوه‌ها رزقی ئێوه‌یشی ده‌دا
سایتی مامۆستا حه‌سن پێنجوێنی[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشهرۆژ بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]