تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

[size=24]سوپاس بۆ ئێوه‌
والله‌ هه‌ندی کتێبه‌ هه‌ندێ گوێم لێده‌بێ ............................[/size]

4

[size=17] جزاك الله خيـر بـ الجنة  [/size]

3

خوای باڵاده‌ست خۆی  وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌ آن شاء الله‌
ئه‌رێ برام تۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ کوێ ده‌هێنی یان تۆ له‌ کام کتێب ئاماده‌یده‌که‌ی ؟؟؟
به‌رده‌وامبیت

2

دةستت خؤش و خواى كةورة نموونةت زور بكات بؤ خزمةتكردنى ئايينى بيرؤزى ئيسلام و سةرخستنى حةق و راستى ، هيوادارم بةردةوام بيت. إن شاء الله

1

http://www.stocksvip.net/p/ps/(26).gif

[size=24]پێشه‌کی سوپاس و ستایش بۆخوای په‌روه‌ردگار وسه‌لات وسه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر محمد
درودی خوای لێ بێت)
له‌ مێژ بوو حه‌زم ده‌کرد ئه‌و بابه‌ته‌تان بۆ بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ هۆی شاره‌زایی ئێوه‌ که‌ چۆن خوایی گه‌وره‌ هه‌موو شتێکی دروست کرد هه‌ندێ له‌ بیروباوه‌ره‌ پوچانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ که‌ پێستر بسی دروست کردنی باوه‌که‌ ئاده‌مم کردبوو
[/size]

[size=24]سه‌ره‌تادا وه‌سفێکی خوایی گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌که‌ین
ئه‌و خواییه‌ی که‌ به‌ناوه‌جوانه‌کانی سیفه‌تی ته‌واوی هه‌یه‌ کامڵه‌ و هیچ نه‌قسێکی نیه‌
ئه‌و خواییه‌ی پێوستی به‌ هیچ که‌س نیه‌
ئه‌و خواییه‌ی که‌ هیچ شطێکی لێ ون نابێ به‌ گه‌وره‌ و بچوکه‌و وه‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێکه‌
ئه‌و خواییه‌ی ئاگادری هه‌موو چاوه‌کانه‌ ده‌شزانێ  هه‌موو دڵ و ده‌روونه‌کان چی تێدایه‌
ئه‌و خواییه‌ی که‌ ناتوانین هه‌تا هه‌تایه‌ باسی بکه‌ین له‌ و نیعمه‌تانه‌ی که‌ به‌ئێمه‌ی به‌خشیوه‌
ئه‌وه‌م چه‌ندها سیفه‌تی خوانی تر که‌ ناتوانین باسیان بکه‌ین و بیانژمیرین[/size]


[size=24]چۆنیه‌تی دروستت بونی مه‌خلوقات[/size]
[size=24]فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) هه‌یه‌ که‌ ئیمامی عمر ده‌یگێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ : { رۆژێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌دوایی نوێژی به‌یانی کۆی کردینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتدا باسی دروست بوونی سه‌ره‌تایی مه‌خلوقاتی کرد  ئه‌وه‌نده‌ درێژ بوو هه‌تا گه‌یشته‌ نوێژی مه‌غریب له‌ دوایی نوێژ کۆتایی هات  ئینجا مه‌جا؛ی دا برۆینه‌ ماڵه‌وه‌
یه‌مکجار ده‌چینه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که‌ یه‌کمجار خوایی گه‌وره‌ شوێنی له‌ کوێ بووه‌
ئه‌وه‌یش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ که‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی ده‌کات ( که‌ عامری کوری عوقه‌یلی { که‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌کات ده‌لێ : خوایی گه‌وره‌ له‌ کوێ بوو پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست بکات
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : له‌ شوێنێك بوو که‌ له‌ هه‌وری سپی بوو سه‌ره‌وه‌ی به‌تاڵ و وه‌خواره‌وه‌شی به‌تاڵ بوو )
واته‌ هیچ شتێك نه‌بوه‌ له‌خوا به‌رزتر له‌ سه‌رهیچیش نه‌وه‌ستاوه‌ وه‌ له‌ناو هیچ شطیک دانه‌بووه‌ به‌ڵکو له‌شوێنێکی به‌تاڵ دابووه‌
وه‌له‌فه‌مووده‌که‌ی تر که‌ ئیمامی بوخاری ده‌یگێرێته‌وه‌ { که‌ عیمرانی کوری حسین ده‌لی ( کۆمه‌ڵی له‌وه‌فدی مه‌دینه‌هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )
وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئێمه‌ هاتووین ته‌واو له‌ دینه‌که‌مان فیر بین که‌ چیمان پێده‌لێ وه‌ هاتووین پرسیاریشت لێ بکه‌ین له‌سه‌ره‌تایی دروست بوون کار چۆن بوو
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : ( پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا ، فه‌رمووی خوایی گه‌وره‌ به‌س خۆی بوو  هیچ شتێك نه‌بوو هیچیشی له‌گه‌ڵ نه‌بوو وه‌ پاشان عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو  وه‌ له‌ ( لوح محفوظ ) هه‌موو شتێکی نوسی پاشان ئاسمان و زه‌وی دروست کرد)
[/size]

[size=24]ده‌چینه‌ باسی دروست کردنی عه‌رشی خوایی گه‌وره‌ [/size]
[size=24]خوایی گه‌وره‌ له‌ چه‌ندین ئایه‌ت باسی عه‌رشی خۆی کردوه‌
ئیبن و عه‌باس ده‌فه‌رمووێ : له‌خوایی گه‌وره‌ زیاتر که‌س نیه‌ بزانێ چه‌ند گه‌وره‌یه‌
هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموی { ئه‌و مه‌لائیکه‌تانه‌ی که‌ شانیان داوته‌ عه‌رشی خوایی گه‌وره‌ له‌ نه‌رمایی گوێیان  تا شانیان 700 ساڵه‌ }
هه‌ندێ له‌ پیاوچاکان ئه‌وها باسی ده‌که‌ن که‌ عه‌رش دروست کراوی خوایی گه‌وره‌یه‌  له‌ یاقوت دروست کراوه‌ له‌ ئه‌وسه‌ری عه‌رش تا ئه‌وسه‌ری 50هه‌زار ساڵ ده‌بێ
ئه‌م عه‌رشه‌ی که‌ دروستی کردووه‌ له‌ سه‌ر ئاو دایناوه‌ که‌واته‌ ئاویشی دروست کردووه‌ { له‌ نێوان کورسی و عه‌رشدا ئاوێك هه‌یه‌ که‌ مه‌سافه‌که‌ی 500 ساڵه‌  عه‌رشی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌یه‌ یان له‌ نێوان ته‌به‌قی 7 ئاسماندا و عه‌رشدا ده‌ریایه‌ك هه‌یه‌ که‌ هه‌ندی پانتایی ئاسمانی زه‌وی  و زه‌وی ده‌بێ  که‌ له فه‌رمووده‌یه‌کی تر هاتووه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووی { نێوان و ئاسمانی یه‌که‌م و زه‌وی 500 ساڵه‌ } به‌س قوڵی 500 ساڵه‌ وه‌ پانیه‌که‌شی هه‌ر خوایی گه‌وره‌ ده‌زانی چه‌نده‌
[/size]

[size=24]دروست کردنی قه‌ڵه‌م [/size]
[size=24]زۆری به‌ی فوقه‌ها کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ قه‌ڵه‌م دوایی عه‌رش دروست کردوه‌ هه‌ندێکی نه‌بێ
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ { خوایی گه‌وره‌ ته‌قدیری هه‌موو به‌شه‌ریه‌تی کرد  به‌ 50 هه‌زار ساڵ له‌ پێش دروست کردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ئه‌مجا عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو }
هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( یه‌که‌م شت که‌ خوایی گه‌وره‌ دروستی کرد قه‌ڵه‌م بوو )
  قه‌ڵه‌مه‌که‌ش له‌ نور دروست کراوه‌
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : { ئه‌و کاته‌ی قه‌ڵه‌می دروست کرد پێ فه‌رمووی بنوسه‌ ته‌قدیری هه‌موو شتێکی کرد هه‌موو شتێکی نوسی تا رۆژی قیامه‌ت }
[/size]
[size=24]له‌دوایی دروستت کردنی قه‌له‌م ( لوح محفظ ) دێ ده‌توانین بڵێین وه‌ک ده‌فته‌رێك وایه‌ که‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌ک باسکراوه‌ که‌ ئیبن و عه‌باس باس ده‌کا ده‌ڵی وه‌ک ده‌فته‌رێک وایه‌  ئه‌م ده‌فتره‌ پانایه‌که‌ی به‌ قده‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وییه‌  وه‌ له‌ گه‌وهه‌رێکی سپی دروست کراوه‌ وه‌ به‌رگه‌که‌ی یاقوتی  سوره‌  وه‌ ره‌ئی هه‌یه‌ ده‌لێن که‌ له‌ لای راستی خوایی گه‌وره‌یه‌ یان لای ئیسرافیله‌ ئه‌م لوح مه‌حفوظه‌ هه‌موو شتێکی لێنوسروه‌ که‌ چ ده‌بی له‌ و رۆژه‌ی ده‌ت به‌نوسینه‌وه‌ی کراوه‌ هه‌تا رۆژی قیامه‌ت که‌ به‌ سه‌عاتێک هه‌مووی نوسی مه‌سیری هه‌موو مرۆڤیشی لێنوسراوه‌  [/size]

[size=24]دورست بوونی کورسی خوایی گه‌وره‌
کورسی له‌گه‌ڵ عه‌رش فه‌رقیان هه‌یه‌ وه‌ك لو ئایه‌تی کورسی باس ده‌کات ده‌فه‌رمووێ ( کورسیه‌که‌ چوارده‌وری ئاسمان و زه‌وی داوه‌ ) واته‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌ر 7ته‌به‌قه‌ی ئاسمان و زه‌وی گه‌وره‌تره‌ به‌ڵام له‌ عه‌رش بچوکتره‌
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ { کورسی له‌ چاو عره‌شی خوایی گه‌وره‌ وه‌ك ئه‌لقه‌یه‌ك وایه‌ که‌ فرێ بده‌یته‌ بیابانێکی پان )
ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه  ( ئیبن و عه‌با و هه‌ندێ زانا ده‌فه‌رموون ( که‌ کورسی به‌س جێگایی هه‌ردوو پێی خوایی گه‌وره‌یه‌ ) سبحان الله‌
[/size]

[size=24]چۆنیه‌تی دروست بوونی ئاسمان و زه‌وی [/size]
[size=24]خوایی گه‌وره‌ وه‌ک ده‌فه‌رمووی { ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نیوانی دایه‌ به‌ 6 رۆژ دروستم کرد) بێ ئه‌وه‌ی توشی هیچ هیلاکی و ناره‌حه‌تیه‌ک بی 
خوایی گه‌وره‌ به‌ ئه‌مر به‌ ئاسمان و زه‌وی وت دروست بن نه‌ک به‌خۆی درستی بکا به‌ ( کن فیکون )
ئاسمانه‌کانیش 7 چینن وه‌  زه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ 7 ته‌به‌قه‌یه‌ هه‌مووش به‌ 6رۆژ دروست کراوه‌
ئه‌وه‌ هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی ناکه‌ین چ له‌ نیوان ئاسمانه‌کان هه‌یه‌ له‌ خۆر و ئه‌ستیره‌ و مانگ و مجه‌روه‌ کونی گه‌ردوونی کونی ره‌ش ئه‌وه‌ باسی بکه‌ین هه‌رته‌واو نابێ
وه‌ ئه‌و 6 رۆژه‌ژ به‌م شێوه‌یه‌ بوو
ئه‌وه‌ی له‌ زه‌ویه‌ به‌ 4 رۆژ دروست کرد ئاسمانه‌کانیش به‌ 2 رۆژبوو
ئاسمانه‌کان وه‌ک دوخان بوونه‌ وه‌ک دووکه‌ڵ  وه‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه‌ بوونه‌ دوایی لێکمان کردوونه‌ته‌وه‌
هه‌روه‌ک زانایان ئیستا ده‌لێن هه‌موو گه‌ردوون له‌ خاڵێکه‌وه‌ درست بووه‌ هه‌مووش وه‌ک خۆیی لێدته‌وه‌

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ خۆلی دروست کرد ، وه‌ شاخه‌کانی له‌ یه‌کشه‌ممه‌ دروست کرد ، وه‌ دووشه‌ممه‌ دره‌خته‌کانی دروست کرد ، وه‌ سێیشه‌ممه‌ هه‌رچی شتی مه‌کروه هه‌یه‌ دروستی کرد ، وه‌ له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ نوری دروست کرد ، وه‌ هه‌رچ حه‌شه‌رات و ئاژه‌ل و شتی بچوك هه‌یه‌ له‌رۆژی پێج شه‌ممه‌ دروستی کرد وه‌ له‌رۆژی هه‌ینی باوکه‌ ئاده‌می دروست کرد له‌ کۆتایی کاتی نیوان عه‌سر و شه‌ودا )[/size]

[size=24]دروست بونی فریشته‌کان و جن [/size]
[size=24]پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووی : ( فریشته‌کان له‌ نور دروست کراون وه‌ جنیش له‌ئاگر وه‌ ئاده‌میش به‌وشێوه‌یه‌ دروستکراوه‌ که‌ باسکراوه‌ له‌ قورئاندا )
مه‌لائیکه‌ت نه‌ نێیان هیه‌ نه‌ مێ وه‌ له‌ 2 باڵ هه‌یانه‌ تا زیاتر زاوزێ ناکا خه‌ویان نیه‌
فریشته‌مان هه‌یه‌ که‌ له‌سه‌رشانی مرۆڤ هه‌یانه‌ له‌ مه‌جلیسی زیکرن
وه‌ هه‌ندێ فریشته‌ هه‌نه‌ که‌ چه‌نده‌ها فریشته‌ی تر له‌ ژێر فه‌رمانیانن وه‌ک مللك الموت که‌ به‌ملیۆنه‌ها فریشته‌ له‌ ژێر فه‌رمانیه‌تی ته‌ها روح هه‌ڵده‌کێشن
یان حه‌زره‌تی جوبرائیل که‌ گه‌وره‌ی هه‌موو مه‌لائیکه‌ته‌کانه‌
وه‌ حه‌زره‌تی میکائیل که‌ ئیشی رزق و رۆز و بارانه‌
وه‌ حه‌زره‌تی ئیسرافیل که‌ له‌مه‌لائیکه‌ نزیکه‌کانی خوایی گه‌وره‌یه‌ که‌ ئیشی ئه‌وه‌ یه‌ فوو به‌نه‌فه‌خه‌ی سوردا بکا
وه‌ ره‌ضوان که‌ گه‌وره‌ی مه‌لائیکه‌ته‌کانه‌ له‌ به‌هه‌شت
وه‌ مالیك که‌ سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌کا
که‌س نازانێ ژماره‌ی چه‌نده‌ ته‌نها خوایی گه‌وره‌ نه‌بێ که‌ ده‌زانێ ژماره‌ی چه‌نده‌
[/size]

[size=24]وه‌ جنیش له‌ ئاگر دروست کراوه‌ نه‌ک ئه‌سلئ ئاگره‌که‌ به‌لکو پروشکی ئاگره‌که‌ ئه‌وه‌ی لێی ده‌بێته‌وه‌
جنیش هه‌موو له‌ جان دروستت کراوه‌ چۆن ئێمه‌ له‌ باوکه‌ ئاده‌مه‌وه‌
وه‌ له‌ناو جندا کێشه‌ روویدا بووه‌ هۆی خوێن رشت و خراپه‌کاریدا
شه‌یتانه‌کان زۆرن سه‌رکرده‌ و پێشڕه‌ویان ناوی ( ابلیس)ه‌ بێگومان ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ واته‌ (ابلاس)که‌ سێکی نائومێد و بێ هیوا که‌ له‌زمانی عه‌ربیدا به‌ که‌سێک ده‌وترێ هیچ خێرو چاکه‌ و پیاوه‌تیه‌کی لێ چاوه‌روان نه‌کرێت .
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زانایانی پێشین (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌یتان پێش ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌ت ده‌ربکرێ خۆی ناوی (عزازیل) بووه‌ خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌
کاتێک که‌ جنیش دروست کرا ( ئیبلیس ) کرا به‌ سه‌رپه‌رشتاری ئاسمان و زه‌وی له‌ جنه‌کان
ئه‌وه‌یش شه‌ریفترین جن بووه‌ زۆر تاعه‌ت کاربووه‌ به‌ریز بووه‌ بۆیه‌ خوایی گه‌وره‌ ئه‌و پله‌ی پێ به‌خشی وه‌ک فریشته‌ ریزی گرتووه‌
له‌ ریوایه‌تێك هاتووه‌ له‌ زه‌ویدا خوێب رژا پێش دروست بوونی ئاده‌م به‌ 2000 ساڵ له‌ نێوان جنه‌کان یه‌کتریان کوشت خوایی گه‌وره‌ سه‌ربازی له‌ ئاسمانه‌کان بۆ ناردن و له‌ وشکایی ده‌ریانی کرد بۆ سه‌ر ئاوه‌کان  سه‌ربازه‌کان فریشته‌ بوون وه‌ ده‌لێن ئیبلیسیش له‌ناو ئه‌واندا بووه‌
زۆر جۆر جنمان هه‌یه‌ هه‌یه‌ ژیر ده‌ریان که‌ به‌ چنده‌ها له‌ ژیر ئاو ده‌مێنه‌وه‌ هه‌یانه‌ باڵدارن هه‌ندێکیان هه‌ن خۆیان ده‌گۆرن بۆ سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و هه‌ندێ شکل شێوه‌
[size=24][/size]
[/size]