تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

رۆژی هەینی 8ی ئۆكتۆبەر لە یاریگەی دووەمی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر تیپی دووەمی یانەی هەولێر میوانداریی یانەی شێروانەی كرد لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی هەرێمی كوردستان بۆ تۆپی پێ.
لە گێمی یەكەمدا تیپی هەولێر  توانی كۆنترۆڵی یارییەكە بكەن. لە خولەكی  9 یاریزان ئەحمەد شوكر گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد.
دوای ئەم گۆڵە تیپی هەولێر بەردەوام بوو لە فشارەكەی و لە خولەكی 11 یاریزان رامیار ئازاد توانی گۆڵی دووەم تۆمار بكات بە لێدانێكی سەری زۆر جوان، دوای ئەم گۆڵە تیپی هەولێر چەندین گۆڵی ئاسانی لە دەست دا بە تایبەتی یاریزان نەوزاد شێرزاد، لە بەرانبەردا یانەی شێروانە هیچ هێرشێكی مەترسیداری نەبردە سەر گۆڵی تیپی هەولێر، گێمی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرانبەر تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر لە سەرەتاوە چەندین هێرشی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی یانەی شێروانە و یاریزان نەوزاد شێرزاد بەردەوام بوو لە بەفیڕۆدانی گۆڵ تەنیا لە 15 خولەكەی یەكەمدا یاریزان نەوزاد شێرزاد 3 گۆڵی راستەقینەی لە دەست دا، لەم گێمە یانەی شێروانە هەوڵی دا چەند هێرشێك بباتە سەر گۆڵی دیدار حامد لە رێگای یاریزان هونەر مەحمود، كە ئەستێرەی یارییەكە بوو، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوون، تا خولەكی 82ی یارییەكەدا كاتێك یاریزان هونەر مەحمود پاسێكی جوانی دایە یاریزان عەلی محەمەد و توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەی شێروانە تومار بكات دوای ئەم گۆڵە یانەی شێروانە بەردەوام بوو لە هێرشەكان و لە خولەكی 85ی یارییەكەدا هونەر مەحمود توانی گۆڵی بەرانبەر بۆ یانەكەی تۆمار بكات، كە جوانترین گۆڵی یارییەكە بوو كاتێك لێدانێكی بەهێزی لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئاراستەی گۆڵ كرد گۆڵپارێزی هەولێر دیدار حامد نەیتوانی تۆپەكە دووربخاتەوە، دوای ئەم گۆڵە یانەی هەولێر چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی یانەی شێروانە تا خولەكی 88ی یارییەكە كاتێك گۆڵپارێزی یانەی شێروانە هەڵەیەكی كوشندەی كرد ناوبژیوان لێدانێكی سزای دروستی بۆ یانەی هەولێر ژمارد.
یاریزان میران خەسرۆ توانی گۆڵی سێیەم بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات و لە خولەكی 94ی یاریەیكەدا یاریزان رێكان دەروێش توانی گۆڵی چوارەم تۆمار بكات، دواتر ناوبژیوان رێبوار عەباس فیكەی كۆتایی یارییەكەی لێدا بە سەركەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ و گەیشتە قۆناغی 8ی جامی هەرێمی كوردستان بۆ تۆپی پێی، لەم قۆناغەدا یانەی هەولێر رووبەڕووی یانەی هەندرێن دەبێتەوە و تا ئێستا كات و شوێنی یارییەكە دیاری نەكراوە.
لةسايدى يانةى هةولير وةر كيراوة