سلاو.
بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین هه‌ر له پێشکه‌وتن دا بێت و ئه‌ندامان به په‌یام و بابه‌ته‌کانتان دلخۆش بن و بیزار نه‌بن له په‌یامه‌کانتان پیوسته هه‌ندێ خال ڕه‌چاو بکه‌ن که به ڕه‌چاو کردنی ئه‌م خالانه په‌یام و بابه‌تێکی ته‌واو جوان و راست و دروستت بۆ دروست ده‌بێت و شوینت له یانه دیار ده‌بێت!
یاساکانی مه‌کۆ/له هیج کات و شوێن خۆت له یاسا به گه‌وره‌تر مه‌زانه تا به که‌سێکی زانا دابنرێیت و ئه‌ندامان به که‌سێکی یاسایی دات بنێت.
سه‌ردێری بابه‌ت/ تکایه له کاتی نووسینی بابه‌تێک با سهردێرهکهت گونجاو بێت و به چه‌ند ووشه‌یه‌کی که‌م ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که دیار بکه‌ی! واته سه‌ردێر له‌گه‌ل ناوه‌رۆکی بابه‌ت بگوونجێت چوونکه سه‌ردێری جوان و ڕێک وا ده‌کات زۆرترین ئه‌ندام بابه‌ته‌که بخوێننه‌وه.
واز هێنان له سه‌ردێری وه‌ک زۆر به‌کارهێنانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هێمای ؟ و ! وه‌ک !!!!!!!!!! و ؟؟؟؟؟؟؟.
ناوه‌رۆکی بابه‌ت/ پێویسته بابه‌ت ناوه‌رۆکێکی جوانی هه‌بێت نه‌ک ناوه‌رۆکێکی پووچ و بێ که‌لک ، وه تکایه ناوه‌رۆکی بابه‌ت با له‌گه‌ل سه‌ردێر بگوونجێت و جوانتره فۆنی کوردی بێت و ته‌واو ساده بێت بۆ تێگه‌یشتن.
په‌یام نووسین بۆ بابه‌ت/ پێویسته له کاتی نووسینی په‌یامێک بۆ بابه‌ت ته‌نها ده‌ست خۆشی نه‌بێت به‌لکوو هه‌ول بده شتێک له‌سه‌ر بابه‌ت بنووسه و بابه‌ته‌که ده‌وله‌مه‌ند بکه و وا بکه دوای ده‌ست خۆشیه‌که نووسه‌ر دووباره په‌یامێکت بۆ بنووسێت بۆ خۆش کردن و گه‌رمی بابه‌ت و تواناکانت به دیار بخه‌ی ! په‌یامه‌کانت ته‌نها بۆ که‌سێکی دیاری کراوو نه‌بن و هه‌ول بده له بابه‌تی هه‌موو ئه‌ندامان به‌ژداری بکه‌ی گه‌ر شایه‌نی وه‌لام نووسین بن !
پرسیار کردن/ گرینگه پرسیارێکی جوان بکه‌یت تا وه‌لامێکی جوانت هه‌بێت! پرسیارێک که شایه‌نی وه‌لام دانه‌وه بێت و له گه‌ل یاساکان بگونجێت و پرسیارێک بێت ئه‌ندامان لێی حالی بن.
وه‌لام داناوه‌ی پرسیاره‌کان/تێگه‌یشتن له پرسیار پێش وه‌لام نووسین! چوونکه تێگه‌یشتنی پرسیار نیوه‌ی وه‌لامه.
دانانی وێنه/ گرینگه که وێنه‌که قه‌باره‌یه‌کی بچووکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زوو بکرێته‌وه و لاپه‌ره‌که گه‌وره نه‌کات چونکه به دروست بوونه‌وه‌ی په‌ره‌که ئه‌ندام بێزار نابێت له ته‌ماشاکردنی بابه‌ته‌که.
واژوو/گه‌ر وێنه له واژوو داده‌نێی با قه‌باره‌که‌ی بچوک بێت و نووسینه‌کان له واژووت ڕێک و که‌م و فۆنتی کوردی بن.
ره‌خنه گرتن/ هه‌ر کارێکی جوان به ره‌خنه گرتن جوانتر ده‌بێ به‌شی ره‌خنه هه‌یه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک بگریت له ئه‌ندام له چاو‌دێر له به‌رێوه‌به‌ر، له رێگه‌ی رهخنهکهوه ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بوو به ئه‌ندام ئه‌وه هه‌ول بده ئه‌ندامی ره‌خنه لێکراو مه‌رووخێنه به ره‌خنه‌که‌ت به‌لکوو زیاتر ئاستی به‌رز بکه ، ئه‌وه‌ندی بتوانی ره‌خنه‌ی تایبه‌ت مه‌گره ئه‌گه‌ر هه‌ولی رووخاندنی ئه‌ندام ده‌دات وه ئازادی ره‌خنه‌ی تایبه‌ت له رێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تییه‌وه بکه‌یت.
بابه‌تی سهرکهوتووجگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی باسمان کردوون که بۆ بابه‌ت گرنگ سه‌ردێڕ و ناوه‌رۆک پێویسته بابه‌ته‌کانت تایبه‌ت بکه‌یت به مه‌کۆ بۆ ئه‌وه‌ی به گرنگ دابنرێن.
له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتیار/ سه‌رپه‌رشتیارانی یانه هه‌لبژێردراون که چاودێری له‌سه‌ر تۆ و بابه‌ت و په‌یامه‌کانت بکه‌ن ، هه‌ولدان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ت له‌سه‌ر چاو‌دێر یان دژایه‌تی کردنی چاودێران گه‌ر له یاسا لاتدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌که‌ت رابگیرێت.
راگرتنی ئه‌ندام/ یانه هی ئه‌ندامانه به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک هاتوو کارێکی نا شایسه‌تی کردوو هه‌ژماره‌که‌ی راگیرا ئه‌وه ئایپییه‌که‌ی راناگیرێت به‌لکوو پله‌که‌ی ده‌کرێت به که‌سێکی راگیرا‌و، ته‌نها راگیراوه کاتیه‌کان دووباره ده‌گه‌رێنه‌وه.