[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئا‌ڤێستا [/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » جوانیی ئه‌فسووناوی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئا‌ڤێستا [/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ پهیامهكانتــــان ،خاتوو یاس كاك رۆستای كاك رۆژگار كاك ره‌وان خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌كانتـــان بژین .[/size]
زۆر زۆر جوانه.
هیوای به‌رده‌وامی.
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆشبێت ئه‌م شعره زۆر تایبه‌ته[/size]
[size=24]ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبیت[/size]
دةستةكانت هةميشة خوش بيت كاك ديلمان بةراستي هونراوةيةكي زورجوانة
بةئاوازيكي زورجوانيش كراوةتة كوراني
[size=16]به‌ڵی چه‌ند كۆپلهیكی له‌م شیعره كردووه به گۆرانی .[/size]
سڵاو. .
ئه‌رێ هه‌ر ئه‌م شیعره نیه له‌لایه‌ن كاك عه‌تا قه‌ره‌داغی كراوه به گۆرانی؟
[size=16]سوپاس بۆ پهیامهكانتــــــان كاك بیلال و چاوزه‌رد ،بژین[/size]
هه‌مووشتێك جوانه له تۆ :
ورده نیگا ،
چاو و برۆ ،
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریت
باسی خۆشی و ده‌رده‌سه‌ریت
دەستی تۆ ش. عبداللە بەردەوام بێ
ده‌ستت خۆشبێت گیانه
[center][size=16]جوانیی ئه‌فسووناوی
هه‌موو شتێك جوانه له تۆ :
نازكردن، تاسه، گفتوگۆ
به‌لێندان، سه‌ردان، هاتووچۆ
چه‌نده جوانه
شه‌پۆلی پێكه‌نینی ناز،
كه ختووكه‌ی گیانم ده‌دا به سه‌د ئاواز
لایلایه‌یه بۆ خه‌وتنم
له باوه‌شی گه‌رمی مراز
ئای ،چه‌ند جوانه
ڕه‌وتت به‌ره‌و قوتابخانه
به هه‌نگاوی وردیله‌ی سووك
وه‌ك په‌پووله له‌نجه بكات
بۆ ماچێكی لێوی گوڵووك
هه‌موو شتێك جوانه له تۆ :
سۆزی گه‌رم ،
بزه‌ی نه‌رم ،
دڵته‌ڕیت و چێژی ناسك
جارجار چرپه‌ی تێكه‌ڵ شه‌رم
چه‌نده جوانه :
په‌نجه‌ی له خۆوه نه‌رم و شل
تاڤگه‌ی كه‌زیی ئارمووشینی
په‌خش و خاوی سه‌رشان و مل
چه‌نده جوانه :
قژی ته‌نكی سه‌ر ناوچه‌وان
كه وه‌كوو ته‌م سه‌ما ده‌كا
له‌سه‌ر به‌فر و گوڵ ئه‌رخه‌وان
هه‌مووشتێك جوانه له تۆ :
ورده نیگا ،
چاو و برۆ ،
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریت
باسی خۆشی و ده‌رده‌سه‌ریت
باسی دهستهخۆشكانی خۆت
باسی شیعری بێ تام و بۆت
باسی دواڕۆژ،
باسی ناوماڵ ،
باسی ناوی یه‌كه‌م مناڵ !
عبدوڵڵا په‌شێو
1966 – هه‌ولێر
[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » جوانیی ئه‌فسووناوی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]