گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی بهرێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه‌ته‌نها بهسهرزاریدا هاتووه، به‌ڵام دواتر بۆم روون بووه‌وه كه ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی، ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنن، بۆیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێت پێشی لێبگرین.
وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر رۆح به‌كاردێت، بۆنموونه ده‌ڵێن(له‌م ڕووداوه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته: چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو( براگیان، دایه‌گیان، رۆلهگیان) واته: هه‌نده م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێز لێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه رسته دیاری ده‌كات به‌چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه (خۆشه‌ویستی یان رێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه به‌رۆح هاتوه.
(الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت.
یه‌كه‌م (گیان) لێره بۆ مه‌دحی خوایه وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی به ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته رۆحمی كه ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه و ناكرێت بدرێته پال خوای په‌روه‌ردگار.
دوه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتوه وه‌كو ره‌حیم و عهزیزو حه‌كیم و ....هتد.
كه‌ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره ته‌وقیفییه (واته) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته پاڵ خوای گه‌وره. بڕوانه (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين)
دوور نییه یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه زۆر باوه (خوایه گیان).
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌مه زۆر باوه له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی باو بێت راست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه لهڕووێك لهڕوێكی تره‌وه خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره، بۆیه ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان .....هتد.
به‌ڵكوو كه‌ناوی (الله) دێت زیاتر به‌خوای موسڵمانان ناسراوه، كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه (سبحانه و تعالی) .
كه‌وابوو (الله گیان) واته الله رۆح به هیچ جۆریك جائیز نییه بوترێ، هه‌ر به هه‌مان خوایه گیان، ئینجا ئه‌م وشه‌یه به‌ڕاستی شتێكی نوێیه و من به بیدعه‌یه‌كی تێده‌گه‌م که هاتۆته سه‌ر زمانان، له قورئان و سوننه‌تدا باس كراوه که چۆن مه‌دحی خوا بكه‌ین، چۆن ته‌عبیر له‌خۆشه‌ویستیمان بده‌ینه‌وه به‌رامبه‌ری(عزوجل).
ببورن هاورييان نازانم تا جه ند ئةو شتة راستة نامةوى كوناهباربم ئةكةر زانياريتان دةربارةى ئةو شتة هةية دةتوانن قسةى لةسةر بكةن جونكة هةروةكو ئامازةم بيكردووة منيش لة سةرجاوةيةك وةرم كرتووة
س.كوردكليك