ماندوو بونی پێوه دیاره . دهستخۆش.
بابهتێکی به سووده
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » مێژووی ئهوروپای نوێ_بهشی يهكهم » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ماندوو بونی پێوه دیاره . دهستخۆش.
بابهتێکی به سووده
مێژووی ئوروپای نوێ_بهشی يهكهم
[imgl][/imgl]http://up.kurd-it.com/uploads/images/Ku … e9812e.jpg
[size=16]- باروودۆخی سیاسی كیشوەری ئەوروپا لەسەدەی (18)ەم.
1- بەریتانیا
2- ئەڵمانیا
3- نەمسا
4- روسیا
- رەوشی ساسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی فرەنسا پێش سەرهەڵدانی شۆڕش.
- شۆڕشی فڕەنسی و هۆكار و دەسكەوتەكانی:
- هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا لەمەڕ شۆڕشی فڕەنسی:
- حكومەتی ئیداری لە فڕەنسا:
- سەرهەڵدانی ناپلیۆن پۆناپارت لە مێژووی شۆڕشی فرەنسیدا:
- شاڵاوەكانی ناپلیۆن بۆ سەر میسر:
- ناپلیۆن و سیستەمی كونسوڵگەری:
- پەیوەندی نێوان فڕەنسا و بەریتانیا لە سەردەمی كونسوڵگەری:
- كارو چاكسازیە ناوخۆیەانی ناپلیۆن:
- پەیوەندی نێوان فڕەنسا و بەریتانیا لە دوای سوڵحی (ئەمیان):
- فراوانخوازیەكانی ناپلیۆن لە كیشوەری ئەوروپادا:
- گەمارۆی كیشوەری لە دژی بەریتانیا:
- دەستوەردانی بەرتانیا لە كاروباری ئیسپانیا و پورتوگال:
- كۆنگرەی ڤیەننا:
1- بڕیارەكانی كۆنگرەی ڤیەننا
2- ئەو رەخنانەی ئاراستەی بڕیارەكانی كۆنگرەی ڤیەننا كران:
- رەوشی سیاسی كیشوەری ئەوروپا لە نێوان ساڵانی (1815- 1830)، (بەریتانیا و فڕەنسا بەنمونە):
- شۆڕشەكانی ساڵی (1880) لە كیشوەری ئەوروپا:
- شۆڕشی پیشەسازی:
1- دەرەنجامەكانی شۆڕشی پیشەسازی:
2- یەكێتی ئیتاڵیا
- رۆڵی كافوور لە دەستەبەركردنی یەكێتی ئیتاڵیا:
- جەنگی نێوان نەمسا و ئیتاڵیا و راگەیاندنی یەكێتی ئیتاڵیا:
- بەریتانیا لە ماوەی فرەمانڕەوایەتی (ڤیكتۆریا):
- یەكێتی ئەڵمانیا:
- جەنگی نێوان پروسیا و نەمسا:
- جەنگی پروسیا و فڕەنسا و راگەیاندنی یەكێتی ئەڵمانیا:
-جەنگی قرم:
- رەوشی سیاسی كیشوەری ئەوروپا لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە تا جەنگی ئەكەمی جیهانی (1914):
1- بەریتانیا
2- فڕەنسا
3- ئەڵمانیا
4- روسیا
سەرچاوەكان:
A. عبدوالحمید البگریق (تأریخ أوروبا الحدیپ من عصر النهچ الی مۆتمر فینا).
B. فاچل حسن, كاڤم هاشم (تأریخ أوروبا الحدیپ).
C. مارلتون هیز (تأریخ اڵاوروبا الحدیپ 1789- 1914).
D. محمد محمد صالح واڵاخرون (تأریخ أوروبا فی القرن التاسع العشر "19").
E. فیغر (تأریخ ـ أوروبا فی العصر الحدیپ.
F. عبدالعزیز سلیمان نوار، عبدالمجید التمیمی (التأریخ المعاصر)، أوروبا من الپورە الفرنسیە الی الحرب العالمیە الپانیە.
G. تایلر (الصراع علی السیادە فی أوروبا 1847- 1918).
H. جلال یحیی (العالم المعاصر).
I. عبدالوهاب القیس واڵاخرون (تأریخ العالم الحدیپ).
J. د. خلیل علی مراد وأخرون (دراسات فی تأریخ اڵاوروبا الحدیپ والمعاصر.
K. د. محمد محمد صالح (تأریخ أوروبا من عصر النهچ حتی الپورە الفرنسیە).
بارودۆخی سیاسی كیشوەری ئەوروپا لەماوەی سەدەی (18)
لەو سەدەیەدا بارودۆخی سیاسی كیشوەری ئەوروپا لە رووی سیاسیەوە گۆڕانكاریەكی ئەوتۆی بەخۆوە نەدیت كە جیاوازبێت لە سەدەی (16 و 17)دا لەو كیشوەرەدا، بەڵام هاوكات ئەوروپا پێشكەوتنێكی زانستی بەخۆوەبینی رژێمی فەرمانرەوایەتی رژێمێكی پاشایەتی رەهابوو پاشا هەموو دەسەڵاتەكانی لەلای خۆی كۆكردبوەوە، دەكرێ بڵێین رژێمێكی خراپ و ستەمكار بوو جێی سەرنجە رژێمی پاشایەتی رەها بەواتای ئەوە دەهات كە پاشا نوێنەری خوایە لەسەر چینە كۆمەڵایەتیەكان لەو كیشوەرەدا بەشێوەیەكی گشتی پێكهاتبوون لە بنەماڵەی فەرمانڕەوا چینی ئەرستۆكراتی، كە زەویەكی زۆریان لەژێر دەست دابوو هەروەها پیاوانی ئاینی، چینی بۆرجوازی كە خاوەن بازرگان و پیشەسازیەكان بوون، هەروەها چینی رۆشنبیران، چینی جوتیاران، كە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو كیشوەرەی پێكدەهێنا.
دیارترین وڵاتانی كیشوەری ئەوروپا لەو سەردەمەدا:
1- ئینگلترا: لەنێو وڵاتانی كیشوەری ئەوروپادا بە شوێنە جوگرافیەكەی جیادەكرایەوە كە دوورگەیەكی داخراوە ئەمەش وای كردبوو كە بەدووربێت لە هەموو ئەو پەلامار و هێرش و شاڵاوانەی كە لە كیشوەرەكەدا هەبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند جارێَك هەوڵی داگیركردنی دراوە كە دیارترینیان لە ساڵی (1588)دا كاتێك پاشای ئیسپانیا (فلیپی دووەم) كەشتی گەلێكی گەورەی ئامادەكرد پەلاماری بەریتانیای دا، بەڵام لەو هێرشەدا ئیسپانیا شكستێكی گەورەی خوارد و ئەم شەڕە لە مێژوودا بەشەڕی (ئەرمادا) ناسراوە، كە بەهۆی ئەم شەڕەوە بەریتانیا سەروەری و باڵا دەستی دەریایی خۆی لە جیهاندا سەپاند.
دەستووری ئینگلیزی جیاوازبوو لە وڵاتانی تری ئەوروپا لە دەستوردا پاشا دەسەڵاتەكانی دیاریكراوبوو وەك ئەوەی كە دەوڵەت لەژێر سێبەری سەرۆكایەتی ئەودا بوو فەرمانڕەوایەتی كردن لە چوارچێوەی یاسادا بوو.
یاساكان لەلایەن ئەوەوە دەردەچوون بەڵام لە رووی پراكتیكیەوە وەزیر رێوشوێنەكانی ئەنجام دەدا بەریتانیا پەرلەمانێكی هەبوو كە دەسەڵاتەكانی پاشای دیاری دەكرد، هاوكات دەسەڵاتێكی فراوانیشی بەوەزیر و فەرمانڕەواكان دابوو، حكومەت بەرپرس بوو لە بەردەم پەرلەمان، پەسەند كردن و دامەزراندنی وەزیرەكان لەنێو پارتی براوەی هەڵبژاردن دیاری دەكرا.
پەرلەمان لە دوو ئەنجومەن پێكدەهات، ئەوانیش (ئەنجومەنی لۆردات و ئەنجومەنی گشتی) بوون، هەروەها پارتی (ویك و پارتی تۆرین) دووپارتی سەرەكی بوون لە بەریتانیا.
2- ئەڵمانیا: زاراوەی ئەڵمانیا وەك دەوڵەتێك لەماوەی پێش شۆڕشی فڕەنسی بەسەر ئەو ناوچە دیاریكراوە نەبوو، بەڵكو ئەو ناوچەیە ژمارەیەك ویلایەتی لەخۆگرتبوو كە لە (37) هەرێم پێكهاتبوون لە ماوەی هەردوو سەدەی (17 و 18)دا فەرمانرەوایەتی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی پیرۆز بەردەوام بوو، دانیشتوانەكەی بە زمانی (جێرمەنی) دەدوێن لە بەرەنجامی ململانێ و كێشە و گرفتی نێوان هەردوو مەزهەبی (پرۆتستانت و كاسۆلیك) ئەڵمانیا دووچاری وێرانكاریەكی زۆر بوەوە، هەروەها بەهۆی ئەو شەڕانەی كەدووچار بوونەوە ژمارەیەكی زۆر ناوچەی لەدەستدا لە كۆتایی سەدەی (17) دا چەند قەوارەیەكی بەهێز دەركەوتن كەوا رۆڵی گرنگیان لە رووداوەكانی كیشوەری ئەوروپا لەسەدەی (18)دا بینی یەكێك لە دیارترین ئەو قەوارانە (پروسیا) بوو كە لەلایەن بنەماڵەی (هۆ هنزلرن) دەركەوتن لە هەرێمی (براندن بۆرگ)، كە سەركەوتوو بوون لە بنیادنانی قەوارەیەكی بەهێز لەماوەی سەدەی (18)دا بوو بە یەكێك لە دەوڵەتە گەورەكانی ئەوروپا، بنەماڵەی (هۆ هنز لرن) توانیان هەموو دەسەڵاتەكان لەژێر ركێفی پاشا كۆبكەنەوە پروسیا وەك و دەوڵەتانی تری ئەوروپی سیستەمی پاشایەتی رەهای پیادەكرد بەشێوەیەكی فەرمی لە ساڵی (1713)ز لە میانەی پەیمان نامەی (ئەتراخت) بەشێوەیەكی فەرمی دان بە (پروسیا) نرا وەك دەوڵەت.
پروسیا توانی پێشەوایەتی ئەڵمانیا بگرێتە دەست و خاوەن هێزێكی سەربازی گەورەبوو رۆڵی بەرچاوی لە سەدەی (18) بینی لە كیشوەری ئەوروپا.
3- نەمسا: یەكێك بوو لە وڵاتە ئەو روپیەكان دەسەڵاتێكی گەورەی هەبوو رۆڵێكی بەرچاوی لە سیاسەتی ئەوروپا لە سەدەی (18) گێڕا لەلایەن بنەماڵەی (هاپس بۆرگ)فەرمانڕەوایەتی دەكرا سیاسەتی نەمسا لە سەدەی (18) بەوە جیادەكرێتەوە لە وڵاتانی دیكە كە هەوڵی فراوانخوازی زۆری لەو ماوەیەدا بەهۆیەوە پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دووچاری گرژی و ئاڵۆزی ببووەوە.
4- ئیسپانیا: لەو ماوەیەدا لەسەدەی (18)دا وڵاتێكی لاوازبوو دووچاری پوكانەوەیەكی زۆر هات بەتایبەتی دوای ئەو هێرشەی لە سەدەی (16) بەتایبەتیش لە ساڵی (1588) كردیە سەر بەریتانیا كە بەشەڕی (ئەرمادا) ناسراوە، دووچاری شكستێكی گەورە بوەوە و مومتەلەكاتی زۆری لە دەستدا.
هاوكات لەلایەن بنەماڵەی (هاپس بۆرگ)ەكان فەرمانرەوایەتی دەكرا سیستەمی پاشایەتی رەها لەوێ پیادەدەكرا.لە سەدەی (18)دا ئیسپانیا هەوڵی دا ئەو شانو شكۆیەی پێشتر هەیبوو بۆی بگەڕێتەوە بەڵام تیایدا سەركەوتوو نەبوو.
5- مجر (هەنگاریا): ملكەچی دەوڵەتی عوسمانی بوو بۆیە لەو ماوەیەدا رۆڵێكی كاریگەری نەبوو بەهەمان شێوەش یۆنان، لەمەڕ وڵاتانی ئەسكەندەنافیاش (سوێد، دانیمارك، نەرویج .. هتد) بەهۆی لاوازیان لە رووی سیاسی و سەربازیەوەو رۆڵێكی ئەوتۆیان نەبووە لەو ماوەیەدا.
6- روسیا: ئەو دەوڵەتە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كیشوەری ئەوروپا لەگەڵ ئەوەی لە وڵاتانی رۆژ ئاوای ئەوروپا دوور بووە بەڵام رۆڵی كاریگەری لە رووداوەكانی كیشوەرەكەدا هەبووە. لەوێدا سیستەمی پاشایەتی رەها پیادەدەكرا بنەماڵەی (رۆمانۆڤ) جڵەوی دەسەڵاتی لەدەست دابوو، كاسرینای دووەم ساڵی(1762- 1796)ز، ئەو خانمە فەرمانرەوایە كاروباری ناوخۆ و بەڕێوەبردنی هەرێمەكانی رێكخست سیاسەتێكی توندو تیژی هەبوو لەوماوەیەدا روسیا بووە وڵاتێكی گەورە هاوكات دەستی لە كاروباری وڵاتانی تریش وەردەدا وەك داگیركردنی پۆڵەندا، جگە لەمەش لەو ماوەیەدا بۆ چەند جارێك شەڕو پێكدادان لەنێوان روسیا و دەوڵەتی عوسمانی رویدا بەتایبەتی لەنێوان ساڵانی (1768- 1771) لە بەرئەنجامدا دەوڵەتی عوسمانی بە ناچاری پەیماننامەی (كچ و كەنارچی) لە ساڵی (1774) ئیمزاكرد، كە بەهۆیەوە رووسیا سەروەری بۆ سنوورەكانی باشوور گەڕاندەوە و بووە گەورەترین هێز لەسەر دەریای ناوەڕاست. [/size]
س_لهكۆلێژی پهروهردهی سۆران به وانه وتراوهتهوه
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » مێژووی ئهوروپای نوێ_بهشی يهكهم » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]