تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

[center][size=16]سوپاس به‌ڕێزی .[/size][/center]

2

[size=24]ده‌ست خۆش برا گیان .
ان شاء الله‌ خوا جه‌زای خێرت ده‌داته‌وه‌ [/size]

1

[center][size=24]ئیعجازى زانستى له‌ چه‌ند ئایه‌تێكدا[/size] [/center]


[size=16]بسم الله الرحمن الرحيم
*خــــــواى گـــــه‌وره‌ لـــــه‌ ئــــــایـــه‌تى ژمـــــاره‌ (6)ى ســـــووره‌تى ( الطــــور )دا ده‌فه‌رموێت:

وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ {6} ,

(سجر) له‌ زمانى عه‌ره‌بى دا بــه‌ مانــــاى (گه‌رم كردنه‌وه‌ لــــه‌ ســـــه‌ر شتێـــك)دا دێــــت، خــــواى گـــه‌وره‌ سوێنــد بــــــه‌ ده‌ریایه‌كى گه‌رمكراو ده‌خوات.
تــــا مـــــاوه‌یه‌كى نزیك پێش ئێستا خه‌ڵكى له‌ ماناى ئه‌وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتن كـه‌ ماناى چى یه‌! خواى گه‌وره‌ سوێند بـــه‌ ده‌ریایه‌كى گه‌رمكراو ده‌خــوات, و ئـــه‌و ده‌ریایه‌ به‌ چى گه‌رمكراوه‌؟ به‌ڵام لــــه‌م دوایى یــــانه‌دا ئـــه‌وه‌ بـــۆ زاناكـان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ بنى ده‌ریاكاندا به‌ردى گـــه‌رمى وا هــــــه‌یه‌ كــــه‌ هه‌مـــوو بــنى ده‌ریاكانیان گرتۆته‌وه‌, و ئه‌و به‌ردانه‌ زۆر گه‌رمن، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بارێكى هاوسه‌نگى هه‌یه‌ له‌ نێوان گه‌رمى ئه‌و به‌ردانه‌ و ئاوه‌كه‌دا به‌ جــــۆرێك كـــــه‌ نـــــه‌ ســـاردیى ئـــــاوه‌كه‌ بــــه‌رده‌كـــــان ســــــارد ده‌كــــاتــــــه‌وه‌, و نـــــه‌ گـــــه‌رمى به‌رده‌كــــانیش ئــــاوه‌كه‌ ده‌كوڵێنێت، بـــه‌ڵام هــــه‌ندێك جــار ئه‌و به‌رده‌ زۆر گـــه‌رمانه‌ بـــــه‌ شێوه‌ى ده‌مه‌ گرِكــان ده‌رده‌په‌ِنـــه‌ ده‌ره‌وه‌ بــــۆ ســــه‌ر رِووى ئـــــاوه‌كه‌ و دوورگــــــــه‌ى وه‌ك دورگه‌ى (هاواى) دروست ده‌كه‌ن.
*خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌كانى (7-9)ى سوره‌تى ( القيامة )دا ده‌فه‌رموێت:

فَإِذَا بَـرِقَ الْبَصَرُ {7} وَ خَسَفَ الْقَمَرُ {8} وَ جُمِـعَ الشَّمْسُ وَ الْقَمَرُ {9} ,

زاناكـــــان ســـه‌لماندوویــانه‌ كــــه‌ مـانگ (هــــه‌یڤ) ساڵانـــــه‌ (3سم) لــــــــه‌ زه‌وى دوورده‌كه‌وێته‌وه‌,به‌وه‌ش رووناكى یه‌كه‌ى كز ده‌بێت و به‌ره‌و نه‌مان ده‌روات, كه‌ ئه‌وه‌ش (خَسْف القَمَر) ده‌بێت، ئینجا هه‌ر به‌و پێیــه‌ رۆژێك دێت كه‌ مانگ ده‌گـــاته‌ بــــوارى هێزى كێَش كردنى خۆر, ئــه‌و هێزى كێش كردنه‌ش زۆر زیاتره‌ له‌ هێزى كێش كردنى زه‌وى بۆ مــــانگ, ئـــــه‌و كـــــاته‌ش خــــۆر مانگ هه‌ڵده‌لووشێت و قووتى ده‌دات، واته‌ مــــــانگ ده‌كـــه‌وێته‌ نێــــو خـــۆره‌وه‌ و ئــــه‌وه‌ش
(جَمْــع الشَّــمْس وَ القَـمَـــر) ده‌بێت, ئینجا ئه‌و كاته‌ى كه‌ مرۆڤ ئه‌و دیارده‌ ســـــه‌یر و نامۆیــانه‌ به‌ چاوى سه‌رى ده‌بینێت ئه‌بڵه‌ق و سه‌رسورِماو ده‌بێت لــــه‌و دیمه‌نانه‌ى كـــــه‌ هه‌رگیز پێشتـــر نـــــه‌ شــتى واى دیــــوه‌, و نـــه‌ بـه‌ خه‌یاڵى دا هاتووه‌, كه‌ ئه‌وه‌ش ( بَرِق البَصر )ه‌.
*خـــواى بــــه‌ توانـــا لـه‌ ئایه‌ته‌كانى (15-16) ى ســــووره‌تى ( التـكـــوير )دا ده‌فه‌رمــــوێت :

فَـلَا أُقْسِمُ بِالْخُـنَّسِ, الْجَوَارِ الْكُنَّسِ .

خوێنه‌رى به‌رێزم له‌م گه‌ردوونه‌دا ئــــه‌ستێــــره‌ى وا هـــــه‌ن كــــــه‌ پێشتـــر ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاح بوون, و ئیستاش بوونه‌ته‌ ته‌نێكى ئاسمانى زه‌به‌لاح كه‌ بـــــه‌ كـــونى رِه‌ش ( الثقــــوب الســــوداء Black Holes) ده‌ناســـرێن, چـریى مــــــادده‌ى ئـــه‌و كونه‌ ره‌شانه‌ ده‌گاته‌ (250)هه‌زار ته‌ن بۆ هه‌ر (1سم3), ئه‌و كونه‌ ره‌شانه‌ هیچ شتێكیان له‌ ده‌ست ده‌رناچێت و هه‌ڵى ده‌لووشن, ته‌نانه‌ت رووناكیش!! ئـــــه‌و ته‌نانه‌ بۆ خۆیان تاریك و ده‌رنه‌كه‌وتوون, واته‌ نابینرێن كه‌ ئه‌وه‌ش تاماوه‌یـــه‌كى زۆر وایان له‌ زاناكـــان كردبوو كــه‌ به‌د گومان بن لــه‌ بـــوون یــــان نــــه‌بوونیـــان, بــــه‌ڵام لـــه‌م دوایى یانه‌دا ئه‌وه‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌ و سه‌لمێنرا كه‌ بوونى ئه‌و كونه‌ رِه‌شانه‌ راستى یه‌كى زانستیی گه‌ردوونى یه‌ و هیچ گومان له‌ بوونیان ناكرێت، با سه‌یرى ئایه‌ته‌كه‌ بكه‌ین: خواى گه‌وره‌ سوێند به‌ (الخنس) ده‌خوات كه‌ له‌ زمانى عه‌ره‌بى دا به‌مانى شتێكى زۆر شارراوه‌ و نـــادیـــار دێت، (الكُنَّس) به‌ مانـــــاى رووپێو كــردن و مـــاڵین دێت، چونكــــه‌ ئـــه‌و كونه‌ ره‌شـــانه‌ له‌ كاتى جـــووڵه‌یـــــــاندا هــــه‌رچى یــــه‌ك دێتــــه‌ بــــه‌رده‌میان و ده‌گــــاته‌ بوارى كێش كردنیــــان ئـــه‌وان هـــه‌ڵى ده‌لووشن و قـــووتى ده‌ده‌ن, كه‌ ئه‌وه‌ش گسك دان و مــــاڵینى هه‌موو شته‌كانه‌، زانایه‌كى گـــه‌ردوونى ئه‌مریكیش بــــــه‌م جـــۆره‌ وه‌ســـــفى كونى ره‌ش ده‌كــــات كـــــه‌ قورئــــــانیشى هـــــه‌رگیز نــــه‌دیـــــوه‌: ((Supper Giant Vacuum Cleaner واتـــــــــه‌: ئــــــه‌ستێــــــــــره‌ى زه‌به‌لاحى بۆشــــــایی گسكده‌ر (وه‌ك گسكێكى كاره‌بایی زه‌به‌لاح)!!.
*خواى گـــــه‌وره‌ لــــــه‌ ئــــایه‌تێكى دیكــــه‌دا ده‌فه‌رموێت:

أَوَ لَمْ يَرَوْاْ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَاللّهُ يَحْكُمُ لاَ مُعَقِّـبَ لِحُكْمِهِ وَ هُـوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ الرعد41 ,

هــــــــــــه‌ندێك لــــــه‌ راڤه‌كارانى قورئانى پیرۆز

( نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا )

یان به‌وه‌ لێك داوه‌ته‌وه‌ كـــــه‌ مه‌بــــه‌ستى خــــواى گــــه‌وره‌ مــــردنى زاناكانه‌ و به‌وه‌ش زه‌وى تێك ده‌چێت, و بچووك ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێكى دیكه‌ش به‌وه‌ لێكى ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام بــــه‌ فراوانى بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و هه‌موو ســه‌ر زه‌وى ده‌گرێته‌وه‌, و خاك و ووڵاتــــــانى بێبرِواكان بـــــه‌ره‌و ته‌سك بوونه‌ و تیاچوون ده‌رِۆن.
ئـــــایه‌ته‌كه‌ هـــــــاورِێ له‌گــــه‌ڵ ئه‌و راڤـــــانه‌دا لێك دانه‌وه‌یه‌كى زانستیش هــــه‌ڵ ده‌گـــــرێت, ئـــــه‌وه‌ش لــــه‌ سیما بــــــه‌رزه‌كانى ئــــــایه‌ته‌كانى قــــورئانى پیــرۆزه‌, كــــه‌ هـــــه‌ر پیتێـــك و هــــه‌ر ئایه‌تێكى و هه‌ر هه‌مووى موعجیزه‌یه‌, و ماناكــــانیان رِه‌هــــاو بێسنــــوورن و هه‌موو مانا و راستى یه‌كان ده‌گرنه‌وه‌! له‌م دووایى یانه‌دا ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ شاخ و زنجیره‌كانیان و لوتكه‌كانیان داده‌نرێن بــــه‌ لاكانى زه‌وى ( أطرافها )، ئـــه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كـــــه‌ زه‌وى لــــه‌ بچوونه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وامدایه‌, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و بره‌ ووزه‌ زۆره‌ى كــــه‌ لـــــه‌ ناوجه‌رگه‌ى زه‌وى یه‌وه‌ ده‌رده‌چێت, بــه‌هۆى گرِكان و زه‌مین له‌رزه‌كـــــانه‌وه‌، لــــــه‌و رووه‌وه‌ زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زه‌وى لـــــــه‌ ســـــه‌ره‌تاى درووست بوونى یه‌وه‌ (2000) جــــار ئــــه‌وه‌نده‌ى ئێستــــا بــــووه‌، لـــــه‌ لایـــه‌كى تــــره‌وه‌ هۆكـــــاره‌كانى رووته‌ن كردنى چیاكان كـــــارێكى واى كــــردووه‌ كــــه‌ ئــــــه‌و چیــایـــانه‌ى كـــــه‌ لاكــــانى گۆى زه‌ویـن رووته‌ن بن, بـه‌وه‌ش ماناى (ننقصها من اطرافها) روون ده‌بێتــــه‌وه‌, كــــه‌ كــــــه‌م كردنه‌وه‌ى لاكانى گۆى زه‌وى یه‌, واته‌ چــیـــاكــــــان لــــــــــه‌ ســــــــه‌ر حیســـــابى ده‌شتایى یه‌كان.
*هه‌روه‌ها له‌ ئایه‌ته‌كانى (7-8)ى ســــووره‌تى (الفجر)دا خــــواى گــه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:

إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ, الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ,

زانایـــانى مێژوو تــــــا مـــاوه‌یه‌كى زۆرى پێش ئێستــــا به‌دگومـــان بوون لـــــه‌وه‌ى كه‌ قه‌ومى عاد هه‌بووبن! چــــونكه‌ ئـــــه‌وان له‌ نـــــاوچه‌یه‌كى زۆر ووشك و برینگ و بێئــــــاو و بێســــــه‌وزایى دا ژیــــاون, هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا, ئیتر چۆن مرۆڤ لــــه‌ توانـــــاى دا هــــه‌یه‌ كـــه‌ لــــه‌و ناوچانـــــه‌دا بـــژى و شــــــارستانى یه‌ت پێكه‌وه‌ بنێت ؟!
مـاوه‌یه‌ك پێش ئێستـــا تـــوانرا زۆر بــــــه‌ ووردى و بـــــه‌هــــۆى مــــــــانگى ده‌ستكرده‌وه‌ وێنـــه‌ى ئـــــه‌و نـــــاوچانه‌ بگیرێت، له‌و وێنانه‌وه‌ ئاسه‌وارى دوو رووبار ده‌رده‌كـــــه‌ون, یه‌كێكیـــان لـــــه‌ خۆرئـــــــاوا و ئــــــه‌وى دیكـــه‌یان لـــــه‌ خـــــۆرهــــه‌ڵاتى ئـــــه‌و نــــاوچـــه‌یــــــه‌وه‌ ده‌رده‌كـــــه‌وێت, و هـــــــه‌ردووكیشیـــان ده‌رِژێنـــه‌ ده‌ریاچه‌یه‌كه‌وه‌, لــه‌ گه‌شتى وێــنـــــه‌ى دیـكــــــه‌ى ئــــــه‌و مــــــــانگــــه‌ ده‌ست كـــردانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كــه‌ لـه‌ كه‌نـــــاراوه‌كانى ئــــه‌و دوو رووبـــاره‌وه‌ شوێنـه‌وارى بینا و دامه‌زراوه‌ى گه‌وره‌ گـــه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت, كه‌ له‌ هه‌موویان گــــــه‌وره‌تر و گرنگتـــر شـــــوێنـــه‌وارى قــــه‌ڵایــــه‌كه‌ كــــه‌ لــــه‌سـه‌ر ستوون به‌رز كراوه‌تــه‌وه‌ و نموونـــــه‌ى ئــــه‌و جــــۆره‌ بینایانـــه‌ش تــا ئێستا نه‌بینراون

إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَـادِ, الَّتِي لَمْ يُخْـلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ .

سه‌رچاوه‌: گۆڤارى (حقائق العلم الحديث).
ئاماده‌کردنی :
م.جه‌مال محمد امین


[email protected]

[email protected][/size]