به خوا چ دهلێن با بلێن با سهری خۆیا ن له چیا گهشهكانی كوردستان بدهن ئهم كهسانه
ببورن ئهگهر ئهمهم نوسیوه
دهست خۆش
راست دهكهی، بهئهمهریكا ناوێرن داخی خۆیان به ئێمه له ههڵدهرێژن.
سوپاس بۆ پهیامهكهت بهڕێزم.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » وهلامێك بۆ خهبهر !!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
به خوا چ دهلێن با بلێن با سهری خۆیا ن له چیا گهشهكانی كوردستان بدهن ئهم كهسانه
ببورن ئهگهر ئهمهم نوسیوه
دهست خۆش
راست دهكهی، بهئهمهریكا ناوێرن داخی خۆیان به ئێمه له ههڵدهرێژن.
سوپاس بۆ پهیامهكهت بهڕێزم.
به خوا چ دهلێن با بلێن با سهری خۆیا ن له چیا گهشهكانی كوردستان بدهن ئهم كهسانه
ببورن ئهگهر ئهمهم نوسیوه
دهست خۆش
( پەیوەندی گشتی شەبەكەی خەبەری تەلەفزیۆنی ڕەسمی كۆماری ئیسلامی ئێران) زنجیرەیەك پرۆپاگەندەی نادروستی دەرهەقی مێژووی شۆڕشی كورد و بەتایبەتی مستەفا بارزانی، دەستپێكردووە.
لە زنجیرەی یەكەمەوە دەردەكەوێ كە پێشكەشكارانی بەرنامەكەی (خەبەر) هیچیان بە دەستەوە نییە تەنیا چۆنیەتی پرۆپاگەندەی وروژێنەر وەك گوایە پێوەندی ئیسرائیلەوە بە بارزانی و شۆڕشی كوردەوە، كە ناحەزان و دوژمنانی كوردستان هەمیشە دووپاتیان كردۆتەوە، هەرچەندە لەلایەن سەركردایەتیەوە وەڵامی گونجاو دراوەتەوە، بەڵام ئێستا چەند پرسێكی دیكەمان لەلا دروستبووە:
بۆچی لەم كاتەدا ئەم پرۆپاگەندە دەوروژێننەوە؟ مەبەستی شەبەكەی خەبەر چییە و بۆ كێ دەدوێ؟ ئایا بۆ خەڵكی كوردستانی ئێراق و پارچەكانی دیكەی ئەم وڵاتە دەدوێ؟ خۆ هیچ كاتێك ڕووینەداوە كوردێك لەبەر پروپاگەندەی وەها دژی گەلەكەی بووبێ، چونكە بڕواو متمانەی بە سەرۆكایەتی خۆی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازەكەی بووە. خەڵكی كوردستان گوێیان پڕ بووەو دەزانن سەرچاوەی پرۆپاگەندەكان كامانەن. ئایا مەبەستی شەبەكەی خەبەر ڕای گشتی خەڵكی ناو ئێرانە بە نەتەوەو ئایینی جیاوازەوە؟ خۆ ئەوەش دیارە خەڵكی ئێران لە چ حاڵێكدان بەتایبەتی كە ڕووبەڕووی گرانی و باری ناهەمواری ئابووری بوونەتەوە.
خەڵكی ئێران لە ئێمە باشتر دەزانن كە دامودەزگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئازادی دەربڕین بە كەس ڕەوا نابینن، بەڵكو هەر هەواڵ و پرۆپاگەندەیەك بۆ مەبەستێكی تایبەتی سیاسی حكوومەت ئاڕاستە دەكرێت.
كەواتە شەبەكەی خەبەر بەم جۆرە بەرنامانە تەنیا و تەنیا بیروڕای خەڵكی خۆیان بەرەو شتی دیكە چەواشە دەكات، لە كاتێكدا دەبێ شەبەكەی خەبەر و میدیا و ڕۆژنامەكانی ئێران بە تەنگ باری شەپرزەی خەڵكی خۆیانەوە بچن و بەتەنگی دەیان گرفتی ناوخۆوە بن، نەك خەریكی جوێنەوەی پرۆپاگەندە ببن بۆ لاوازكردنی بزووتنەوەی گەلی كوردستانی ئێراق. زیانێكیش بە هەرێمی كوردستان بگات، ئایا ئەوە دەردی ناوخۆی ئێران تیمار دەكات؟ ئایا خەڵكی ئێران چ سوودێكیان لە بوردومانی ناوچەكانی كوردستانی ئێراق بەركەوتووە؟ دیارە حكوومەتی ئێران بەو جۆرە كردەوانە ڕای گشتی خەڵكی خۆی خەریك دەكات و هیچی تر!
جا چ (شەبەكەی خەبەر) بێ یا هەر ڕۆژنامە و میدیایەكی دیكەی ئێران دەبێ بزانن كە ڕێگەی دیكە هەیە بۆ پەیوەندی دروستی میللەتانی ئێران و ئێراق، ئەویش ڕێزنانە لە مێژوو و كەلتوور و ویستی یەكتر بەتایبەتیش كە ئەمڕۆ دیالۆگی گەرمی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكانی ئێراق لە ئارادایە بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی دیموكراتی نیشتمانی هاوبەشی ئێراقی، كە بە هیچ شێوەیەك بەبێ لیست و فراكسیۆنی كوردستانی پێكنایەت. كەواتە گەلی كوردستانی ئێراق ئیتر لەوە دەرچووە فشاری پرۆپاگەندەی گومانلێكراوی وەها پێگەی والێبكات لە خواستەكانی خۆی وازبهێنێ. حكوومەتی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێران گەر بیەوێ دۆستایەتی ئێراقی تازە بەدەستبهێنێ، دەبێ دۆستایەتی خەڵكی كوردستانیش بەدەست بهێنێ، بەڵام بەرنامەی وەكو زنجیرەكەی شەبەكەی خەبەر، لەخۆتو خۆڕایی بەشێكی گرنگی ئێراق، كە كوردە، نیگەران و دڵتەنگ دەكات.
شارەزا و مامۆستایان و دەزگاكانی میدیای ئێران، لە هەموو كەس باشتر دەزانن كە مستەفا بارزانی جێگەی شایانی خۆی لە مێژوودا كردووەتەوەو خەباتی ڕەوای گەلی كوردستان لە سەرانسەری جیهاندا دانی پێدانراوە، بەر لە هەموو شت لە كۆڕ و كۆمەڵە ئەكادیمییەكانی خودی ئێران. كەواتە، لێرەدا ئێمە لە مەوقیعی دیفاعی مێژوویی نین، بەڵكو لەسەر پێگەیەكی پتەوی زانستی ڕاوەستاوین. وەلێ ئەوەمان لەلا سەیرە كە (شەبەكەی خەبەر) لەجیاتی ئەوەی بە دەرد و گرفت و كێشەكانی خەڵكی ناو ئێراندا بگات، هاتووە پرۆپاگەندەیەكی كۆنی دۆڕاو دەورووژێنێ، جا دەبێ لە خودی ئەو شەبەكەیە بپرسن بۆچی؟ لەمێژیشە گوتراوە، ئەوەی ماڵی لە شووشە بێ نابێ بەرد لە ماڵی خەڵك بگرێت.
ڕای گشتی جیهان دەزانێت كە حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوودەنگی باش نییە و جێگەی متمانە و بڕوای كەس نییە، بەڵكو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیر كراوەو گەمارۆی ئابووری دراوە و هەمیشە ڕەخنەی لێدەگرن لەبەر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان، بەر لە هەموویان ئازادی ڕادەربڕین. ئێمە میللەتانی ئێران هەمیشە بە دۆست و هاوكار و دراوسێی خۆمان دەزانین و هیوای بەختەوەری و ئاسوودەیی و ئارامیان بۆ دەخوازین. خۆزیا شەبەكەی خەبەر و ڕۆژنامە و میدیاكانی ئێران تۆزێك بایەخیان بدابا بە گرفت و دەردی خەڵكی خۆیان لەجیاتی پەلاماردانی ئەم و ئەو لە دەرەوە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » وهلامێك بۆ خهبهر !!!! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]