زۆر سوپاس بهقوربان .. خۆشحاڵ بووم
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بەجێ نایێ... » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بهقوربان .. خۆشحاڵ بووم
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
har zor jwana hamisha aswda byt
زۆر سوپاس هاوڕێیان ... خۆشحاڵ بووم
وهک ههموو شیعرهکانی ، ئهمهش زۆر جوانو واتا داره..
دهست خۆش
سڵاو
بەڕاستی شیحرەکانی ئەم زاتە جوانە ئایی لەم گەورەییە لەم زیرەکییە ١٠٠ رەحمەت لەگۆڕی لە نالی و پیرەمێرد و ...............
سوپاس كاك سهههند خۆشحاڵم به دڵت بوو
دهستهکانت خۆش کاکه سیروان ههر بژیــت.
پێشتر خوێندومهتهوه ، ئێستاش و له داهاتووش چهند دهیخوێنمهوه جوانتر دهبێت !
[size=16]بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ
لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا[/size]
مهحوی
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بەجێ نایێ... » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]