تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

ببورن ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ئه‌بێت له‌ به‌شی ته‌وه‌ره‌و گفتو گۆ بێت نه‌ك ئاینی
بۆیه‌ ئه‌یگوازمه‌وه‌

6

دةستان خوشبيت بو بةيامةكانتان

5

ده ستت خؤش بيت_من به س ئه وه نه ئه ليم:ئه و بياوه ى كاتيك ئه يه وى ئافره ته يك بكوزئ له وكاته دائه وه نه ى بيرله قسه و تاليقى خه لكه كاته وه ئه وه نه بير له خوابكاته وه ئه و كاره ساته رونادا

4

[size=16]به‌ڕاستی منیش هه‌مان بۆچونه‌كانی زینم هه‌یه‌

خۆی ڕاسته‌ سزای زینا كردن بۆ ژن و پیاو به‌رد باران كردنه‌ تاكو مردن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ شاهێدی چوار پیاوه‌، ئه‌مه‌ش تا ئێستا ڕووی نه‌داوه‌ به‌ درێژایی حوكمی ئیسلام، چونكه‌ زۆر زۆر ئه‌سته‌مه‌ ژن و پیاوی موسڵمان بتوانن به‌ ئاشكرا زینا بكه‌ن، من پێم وایه‌ ئه‌م سزایه‌ ته‌نها بۆ ترسێكی گه‌وره‌ی موسوڵمانانه‌ و خوای گه‌وره‌ خۆی نایه‌وێ كه‌س بكوژرێت له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ به‌ڵام زۆریشی پێ ناخۆشه‌ ئه‌نجام بدرێت، وه‌ بۆ كوڕ و كچیش داری حه‌ده‌، واته‌: داریان لێ ئه‌درێت.
وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژێر سزاكه‌شدا بمرن به‌ شه‌هید حسابن و جێگایان به‌هه‌شت ئه‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ریش سێ كه‌س شاهێدی بدات و كه‌سی چواره‌م نه‌بێت ئه‌وا سزای تۆمه‌ت بار كراوه‌كان ئه‌خرێته‌ سه‌ر سێ شاهێده‌كه‌ و ئه‌وان سزاكه‌ی ئه‌خۆن .

به‌ڕاستی زین زۆر جوان ئه‌م كاره‌ی شی كردۆته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌

به‌س من تا ئێستا گوێم لێ نه‌بووه‌ پیاوێك بكوژرێت له‌سه‌ر زینا و خیانه‌ت!!!!!!!!

زۆر سه‌یره‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ته‌نها ئافره‌ت ناشرین ئه‌بێت و به‌شی مه‌رگ ئه‌بێت !!!

هیچ كاتێك ئیسلام له‌گه‌ڵ كوشتن و بڕین نیه‌، ته‌نها له‌گه‌ڵ پاك و خاوێنی و ئه‌نجام نه‌دانی خیانه‌تی هاوسه‌ریه‌ .

ده‌سته‌كانت خۆش...[/size]

3

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت به‌ ڕاستی پرسیارێكی باشت كردووه‌
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێ كردوون هه‌بێت ئه‌وه‌ مه‌عقوله‌، به‌ مه‌رجێك ته‌نها بۆ ئافره‌ت نه‌بێ
پیاویش ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت-  ئه‌گه‌ر ته‌نها سزاكه‌ بۆ ئافره‌ت نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌م كوشتن و به‌رد باران كردنه‌ به‌پێی شه‌رع مه‌عقول و ته‌واوه‌
به‌س من تا ئێستا گوێم لێ نه‌بووه‌ پیاوێك بكوژرێت له‌سه‌ر زینا و خیانه‌ت!!!!!!!! تۆ بڵێی پیاو ئه‌وه‌نده‌ ڕاست و خاوێن بێت ئه‌و سزایه‌ شمولی نه‌كا؟ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو برایان
من تا ئیستا نه‌مخوێندۆته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێك به‌ردباران كرابێت چونكه‌ چوار شاهێدی له‌سه‌ر بێت یان خۆی دانی پیا نابێت، كه‌چی هه‌ر كوشتویانه‌!!!!!
كه‌وایه‌ به‌ڕای من هیچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گوایه‌ ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن، به‌س له‌ موعه‌قه‌دی و نا تێگه‌یشتویی خۆیانه‌
ئه‌وی به‌سه‌ری ئافره‌تیش دێ هه‌ر پیاو به‌سه‌ری دێنێت.. هه‌ر پیاویشه‌ ئه‌م سزایه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت دوور له‌ هه‌موو په‌یڕه‌وێكی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، به‌س ئه‌یه‌وێت خۆیه‌ له‌ قسه‌ی خه‌ڵك بپارێزێت
بۆیه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تا ئیستا له‌ كوردستان به‌و تۆمه‌ته‌ كوژراون به‌ڕای من %10ی خوێنیان حه‌ڵاڵ نه‌بووه‌، ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌و قه‌تڵه‌ی ئه‌نجام داوه‌ قاتیله‌، سزاكه‌شی هه‌مان سزایه‌ به‌س كێ ئه‌توانێت ئه‌و حوكمه‌ بدات!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟[/size]


دووباره‌ ده‌ستخۆش به‌خته‌وه‌ربیت هه‌میشه‌

2

سڵاو

دەست خۆش ، بەخوای لە ناو خۆمان ئەوە نییە یەکەو سەر دەرێ چاردە خۆر

1

ئایا كوشتنی ‌ژنان له‌سه‌ر ناموس و شه‌ره‌ف تاچه‌ند له‌رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌
له‌فه‌رمووده‌ی‌پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) دا هاتووه‌ده‌فه‌رموێت دروست نیه ‌ڕشتنی‌خوێنی‌ موسڵمان ته‌نها به‌م هۆیانه‌وه‌نه‌بێت ئافره‌تێك ئه‌گه‌ر زینای‌كرد مێردی‌هه‌بێ‌یان پیاوێك هاوسه‌ری‌هه‌بێ‌و زینای‌بكات ، دیاره‌ئه‌وانه‌به‌رد باران ده‌كرێن له‌شه‌ریعه‌تی‌ئیسلام دا ، یان ( قیصاص )كه‌سێك یه‌كێكی‌كوشتوه‌، یان كه‌سێك له‌دین هه‌ڵگه‌رێته‌وه‌، كه‌واته‌ئافره‌ت به‌هیچ بڕوبیانوێك ناكوژرێ ته‌نها له‌حاله‌تێك كه‌چوار شاهیدی‌له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌ته‌كه‌ خۆی‌ دانبنێ‌ به‌تاوه‌نكه‌ی ‌خۆی‌ و شاهیدی‌بدات له‌سه‌ر خۆی‌كه‌زینای‌كردووه‌، یان مێردكه‌ی ‌ژنه‌كه‌ی ‌خۆی ‌بینی‌ كه ‌زیناده‌كات ، دواتر له‌ئیسلام ئه‌گه‌ر كچ بێت ناكوژرێت به‌ڵكو حه‌دی ‌لێده‌رده‌كرێت و بۆماوه‌ی‌ساڵێك دوورده‌خرێته‌وه‌، ده‌رباره‌ی‌پیاو له‌ئیسلام هیچ جیاوازیان نیه‌له‌حوكم