تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=16]مێژووی عێراق_به‌شی چواره‌م

دەرامەتی ئاو لەعیراقدا:
مەبەست لەدەرامەتی ئاولەعیراقداهەمووئەوسەرچاوانە دەگرێتەوەكەلەسنورەكەی دایە وەكو:
1- ئاوی سەرزەوی  2- ئاوی ژ ێرزەوی 3- بەفروباران
عیراق هەر لەكۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو رووبار ناسراوە ئەمەش وای كردووە گرنگیەكی ئابووری هەبی پاشان ببیتە هۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەت هەرچەندە سەرچاوەی زۆربەی ئاوەكانی لەدەرەوەی سنوردان بەلام پێویستە باس لەشێوازی ئاودێری بكەین لەعیراقدا بۆ ئەوەی شارەزایی پەیدا بكەین لەگیروگرفتەكانی :
1.    ئاوی سەرزەوی:
كە بە زۆری سەرچاوەكانی لەدەرەوەی سنورەكانیەوەیە عیراق بەشداردەبێت لەو سامانە ئاویە بەرێژەی(23%) وە توركیا( 70% )وە ئیرانیش بەو رێژەی كەماوە( 7% ) ، ئاوی سەر زەوی لەعیراق بەشێوەیەكی گشتی ئاوی رووباری دیجلەو فورات وەلقەكان لەگەل  شگ العربدا.كە تێكرای رووبەری هەردووحەوزی روبارەكە (783,000)كم دەبێت.
رووباری دیجلە:-
سەرچاوەی رووباری دیجلە لە بەرزاییەكانی باشوری رۆژهەلاتی توركیا دایە كەسەرچاوەی یەكەمیان ئاوی دیجلە صووە كە سەرچاوەی ئەم ئاوە دەریاچەی (كوچكە)كە لە بەرزی (2000م )دایە لە ئاستی دەریا پاشان بە شاری دیاربەكردا دەروات لەلای رۆژهەلاتەوە سێ لقی دەرژێتە ناوی ئەویش( بەتمان صو , كارزان صوو)كە لە چیاكانی هەكاریەوە دێن وە بۆتان صوو كە لە چیاكانی نزیك دەریاچەی وانەوە دێت.كە لەبەرزی نێوان(2000-5000)م دایە لەئاستی رووی دەریاوە پاشان دیجلە بەدووری( 4كم )لەباكووری گوندی پێشخابورەوە دێتە ناو سنوری عیراق كە لەنێو دۆلێكی فراوانی پێچاو پێچ دا دەروات كەیەكەم لقی دەرژێتە ناوی ئەویش لقی خابورە كە درێژیەكەی (160كم) ە پاشان زێی گەورە كە درێژیەكەی( 392كم )دەبێت دواتر زێی بچوك كەدرێژی (400كم) دەبێت دەرژێتە ناوی وە هەروەها رووباری عوزێم كە درێژیەكەی نزیكەی( 223كم) دەبێت وە هەروەها پاشان رووباری دیالە كە درێژی( 386كم) دەبێت ، دەرژیتە ناو دیجلە زۆربەی زۆری لقەكانی رووباری دیجلە لە سنورەكانی دەرەوە دێن وەكو زێی گەورەكە لەزەویەكانی توركیاوە دێت لەنزیك چیاكانی هەكاری لەدەریاچەی( وان )ەوە دێت وە زێی بچوك و رواندز كە لە خاكی ئێرانەوە دێن كەلە هەندێ شوێندا بەرزی ئاوەرۆی زێی بچوك نزیكەی(3000م)دەبێت پاشان دیجلە دێتە ناو دەشتی نیشتەنیەوە لە نزیك شاری بەلەد كە لەم ناوچەیەدا بە هۆی كەمبونەوەی لێژییەكەی پێچاوپێچی زۆری لێ دروست دەبێت , لەنێوان شاری بغداد و ( بەلەد )دا رووباری عوزێم دەرژێتە ناو رووباری دیجلە وە كە خۆی لەسێ لق پێكهاتووە( ئاوی سپی , داقوق صووە ،خاصەصوو)لەدوای شاری بغداد بە دووری(32كم) رووباری دیالە دەرژێتە ناو رووباری دیجلەوە لەدوولق پێك هاتووە ئاوی سیروان كە لەشاخەكانی ئیرانەوە دێ وە هەروەها تانجەرۆ لەلای ئەحمەداوە دێت لەناوەخۆ .لە باكوری شاری كوت بەنداوی كوت دروستكراوە بۆبەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی دیجلە پاشان ئاوەكەی گواستراوەتەوە بۆ هەردوو لقی(الغراف و دوجیلە ) لەو ناوچەیە ئاوی ئاوەرۆی دیجلە بەرزترە لە ئاوەرۆی فورات بۆیە چەند لقیك و جۆگەیەكیان لێ دروستكردوە بەرەو رووباری فورات وەكو (البتیرە - الغراف)دواتر ئاوی دیجلە بە شاری میساندا تێدەپەرێت و چەند لقێكی لێدەبێتەوە وەك (كحلا – المشرع – مجرالكبیر - مجرالصغیر) پاشان رێرەوی رووباری دیجلە فراوان دەبێتەوە بە هۆی گەرانەوەی ئاو لە زۆنگاوەكان بەتایبەتی (الحویزە) پاشان هەردوو رووبار یەكتر دەگرن لەنزیك گەرمەت علی وە شگ العرب پێك دێت (رووباری شگ العرب).
•    رووباری فورات:
فورات سەرچاوەكەی لەخاكی توركیا وەیە بە تایبەت ناوچە شاخاویەكان كە لە هەندێك شوێندا بەرزیەكەی لە(300م )زیاترە. رووباری فورات دروست دەبێ لەئەنجامی بەیەكگەیشتنی هەردوولقی(فراتصوو وە مرادصوو) لەنزیك شاری كەیبان بەیەك دەگەن دۆلێكی قول دروست دەكەن ,رووباری فورات لەخوار شاری كەیبانەوە بەدووری (120كم )لقی توهماصوی دەرژێتە ناوی  كە لەچیاكانی تۆرۆسەوە دێت پاشان رووباری فورات دێتە ناوخاكی سوریا وە لەنزیك شارۆچكەی ترابلس لەباشوری ئەم شارۆچكەیەوە بەدووری (30كم)لقی ساجوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشووری رۆژهەلات دەروات لەنزیك شاری روقە لقی بلێخی دەرژێتە ناوی پاشان بەشاری دێرەزوردا دەروات وە لقی خابوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشورو باشوری رۆژئاوادا دەروات دەگات بە خاكی عیراق پاش ئەوەی شاری البوكمال دەبرێت لەنزیك گوندی (عصیبە) پاشان دەگاتە دەشتی نیشتەنیەوە دوای ئەوەی شاری هیت دەبرێت لەو ناوچەیەدا پانی دەگاتە (22 مەتر) لەباشوری رۆژئاوای شاری رومادی دەریاچەی حەبانیە دروستكراوە بۆكۆكردنەوەی ئاوی لافاو وە جارێكیتر دەگەرێتەوە ناو رووبارەكە لە كاتی  كەمبونەوەی ئاو لەرێگەی جۆگەی الژبانەوە پاش ئەوەی فورات شاری فلوجە دەبرێت لەروباری دیجلە نزیك دەبێتەوە كە ماوەی نێوانیان (40كم )دەبێت وە ئاستی ئاوی فورات لەوناوچەیەدا ( 7مەتر )بەرزە وە لێژیەكەی
( 1 - 1200 مەتر) دەبێت كە لێژیەكەی بەرەو لای رۆژهەلاتە واتە بەرەو دیجلەیە بۆیە چەندین جۆگە هەلكەندراوە بە مەبەستی ئاودێری لەلای چەپی رووباری فوراتەوە بۆباشوری رۆژهەلاتی لە باكوری بەنداوی هندیەدا وەك لقەكانی (صەقلاویە , ئەبوغریب , یوسفیە , لتیفیە , ئەسكەندەریە , مصیبی گەورە  , ناصریە) . بەلام جۆگەكانی حللە وكفل كە لەنزیك بەنداوەكەنە لەلای چەپی لەگەل حسێنیەو بنی حسن لەلای راستی  پاش ئەوەی لەشاری كفل دەردەچێت فورات دەبێتە دوولق ئەویش لقی كوفە و شامیە دواتر ئەم دوو لقە یەكتر دەگرنەوە لە مشخاب یاهور لەدوای شاری شارۆچكەی التنافیە دیسان رووباری فورات دەبێتە دوو بەش كە لقی (الرغفیلیە و العگشان) لە باكوری شاری سەماوە ئەم دوو لقە یەكتر دەگرنەوە دوولقی تری لێجیا دەبێتەوە كە سماوە و سوێرەیە دواتر یەك دەگرن بە شاری ناصریە و (سوق الشیوخ )دا تێپەردەبن. لەم ناوچەیەدا ئاوی  فورات زۆربەی زۆری بە فیرۆدەچێت بە تایبەت بەهۆی بەهەلم بوون و رژانی بۆناو زۆنگاوەكانەوە پاشان لە سوق الشیوخ دا فورات دەبێتە دوو بەش ئەوانیش لقی( عكیكە و گرمەت حسن ) پاشان فورات دەبێتە سێ بەش ئەوانیش( بەنی سعید وعفار و أم نخلە ) كە ئەوانە هەموویان لە هۆری حمار دەكەن  دواتر لە ناو هۆرەكەدا فورات دەبێتە دوو لق كەلقی باكوری یەكتردەگرن شگ العرب پێك دەهێنن .درێژی رووباری فورات لەناوچەی بەیەك گەیشتنی فرات صو ومرادصو تاوەكو رێژگەی شگ العرب (2300كم )دەبێت( 1200 كم) لەناوسنوری خاكی عیراقدایە ، وە (455كم) لەسنوری توركیا ، وە ( 675كم )لەسنوری سوریا ، وە رووبەری حەوزەكە (444,000)كم2 دەبێت كە نزیكەی (46% ) لەخاكی عیراقدایە .


س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌[/size]