تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

دةست خوش هةربزيت

3

دةست خوش خوا باداشتى بة خيرت بداتةوة
منيش هةمووم خويندةوة

2

بابه‌ته‌كه‌م هه‌موو خوێنده‌وه‌، ده‌ستت خۆش بێت ته‌وحید، كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌رم.

1

برای موسڵمان: پێویستە بزانی كە خوای گەورە پێویستی كردووە لەسەر هەموو بەندەكانی موسڵمان ببن و دەست بگرن بە ئیسلامەوە و ووریا بن لەوەی پێچەوانەی ئیسلامە، وە پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بۆ هەمان مەبەست ڕەوانە كردووە، خوای گەورە هەواڵی پێداوین كە هەر كەسی شوێنی ئەو پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم بكەوێ‌ ئەوە هیدایەتی وەرگرتووە و هەركەسێكیش پشتی لێ هەڵكا ئەوە گومڕابووە.
وە لە چەندین ئایەتدا لە هۆكارەكانی پاشگەز بوونەوە و شیرك و كوفر ووریامان دەكات، هەروەها زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێ لە باسی حوكمی مورتەددا (هەڵگەڕاوە لە دین) باسیان كردووە كە موسڵمان بە چەندین هەڵەوەشێنەرەوە لە ئیسلام دەردەچێ و ئەوانە خوێن و ماڵی حەڵاڵ دەكەن، وە ترسناك ترین و ئەوەی كە زۆر ڕوو بدات، لەوانە ئەم دە (10) خاڵەن:
بە كورتی باسیان دەكەم لە گەڵ چەند ڕوون كردنەوەیەكدا لە كۆتاییاندا بۆ ئەوەی خۆت و خەڵكی تریش ووریایان بن بە مەبەستی توش نەبوون و ڕزگاربوون لێیان:

یەكەم: هاوبەش بۆ خوادانان لە پەرستندا، خوای گەورە دەفەرموێ‌: [إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء] [النساء: 48] .واتە: خوای گەورە هەرگیز لەوە خۆش نابێ كە هاوبەشی بۆ بریاڕ بدەی، بەڵام لە هەموو تاوانێكی تر خۆش دەبێ بۆ هەر كەسێ كە خۆی بیوێ‌.
وە دەفەرموێ‌: [إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ] [المائدة: 72] .واتە: بێگومان هەركەسێ هاوبەش بۆ خوا دابنێ خوا بەهەشتی لێ حەرام دەكات و جێگای هەمیشەیی دۆزەخ دەبێ، موشریكەكان لەوێدا هیچ كەس نییە پاڵپشتیان بێ وسەریان بخات. لەجۆرەكانی هاوبەش دانان بۆ خوا وەكو بانـــگ كردن و داوا كردن لە مردووەكان و داوای كۆمەكی و نەزر و سەر بڕن بۆیان.

دووەم: هەر كەس لە نێوان خۆی و خوادا وایستە گەلێك دابنێ و لێیان بپارَێتەوە و داوای شەفاعەتیان لێ بكات و پشتیان پێ ببەستێ و ئەوە بە كۆڕای زانایان لە ئیسلام چووەتە دەرەوە.

سێ یەم: هەركەسێ موشریكەكان بە كافر نەزانێ‌ یان گومانی ببێ لە كافر بوونیان و ڕێبازەكەیان بە دروست بدات لە قەڵەم ئەوە كافر دەبێ.

چوارەم: هەركەسێ باوەڕی وابێ كە ڕێبازی یەكێكی تر جگە لە ڕێبازی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تەواو ترە یان حوكمی یەكێكی تر لە حوكمی ئەو باشترە وەكو ئەوانەی حوكمی (طاغوت)ـەكان لە حوكمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەچاكتر دەزانن ئەوەش كافر دەبێ.

پێنجەم: هەركەسێ رقی ببێ لە شتێك لەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێی هاتووە ئەگەر كردەوەشی پێ بكات ئەوە كافر بووە، لەبەر ئەم ئایەتە: [ [ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ] [محمد: 9] .واتە: كردەوەی كافرەكان پووچەڵا بووەتەوە لە بەر ئەوی كە رقیان بووە لەوەی كە خوای گەورە دایبەزاندووە ـ قورئان بێ یان كتێبەكانی تر ـ بەو هۆیەوە كردەوەكانی پوچەڵ كردنەوە و لێی وەرنەگرتن.

شەشەم: هەر كەسێ گاڵتە بە شتێك لە ئاینی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم یان لە پاداشت و تۆڵەی خوا بكات ئەوە كافر دەبێ، بەڵگەش ئەم ئایتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێ‌: [قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُونَ] [التوبة:65ـ 66] .واتە: ئایا گاڵتە و لاقرتێ‌ بە خوا و ئایتەكانی و پێغەمبەركەی صلى الله عليه وسلم دەكەن ؟!! پاساو مەهێننەوە لە دوای ئەوەی باوەڕتان هێنابوو كافر بوونەوە.

حەوتەم: جادووگەر (السحر) وەكو دوور خستنەوە و لەیەك كردنی دڵی ژن و پیاو (الصرف)(1)، وە نزیك كردنەوەی دڵی دوكەس و دروست كردنی خۆشەویستی لەنێوانیاندا (العطف)(2).
هەركەسێ جادوو گەری ئەنجام بدات یان پێی ڕازی بێت ئەوە كافر دەبێ، بەڵگەش ئەم ئایەتەیە كە دەفەرموێ‌: [وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ] [البقرة: 102] .واتە: ئەو دوو فریشتەیەی كە خوا بۆ تاقی كردنەوەی خەڵك هێنابوونییە سەر زەوی هیچ كەسێكیان فێری جادوو نەدەكرد تا پێیان نەوتایە ئێمە لە لایەن خواوە نێردراوین جا خۆتان كافر مەكەن.

هەشتەم: پشتیوانی كردن و یارمەتی دانی موشریكەكان لە دژی موسڵمانان، بەڵگەش ئەم ئایەتەیە كە دەفەرموێ‌: [وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ] [الـمائدة: 51] .
واتە: هەركەسێك پشتیوانی كافران بكات ئەوە لە گەڵ ئەوان حیسابی بۆ دەكرێت، خوا هیدایەتی هۆزی كافران نادات.

نۆیەم: هەركەسێ بیروباوەڕی وابێ كەسانێك هەن مەودایان هەیە و ڕێیان پێدراوە كە لە شەریعەتی ئیسلام دەر بچن و پەیڕوی نەكەن ئەوە كافر دەبێت، لە بەر ئەم ئایەتە كە دەفەرموێ‌: [وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] [آل عمران: 85] .
واتە: هەركەسێ‌ جگە لە ئیسلام ئاینێكی تر هەڵبژێرێت لێی وەرناگیرێت، وە لە ڕۆژی دواییدا لە خەسارەتمەندانە.

دەیەم: پشت كردن لەئاینی خوابەجۆرێ نەفێر ببێ نەكاری پێ بكات بەڵگەش ئەم ئایەتەیە كە دەفەرموێ‌: [وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ] [السجدة: 22] .واتە: كێ‌ هەیە لەو كەسە ستەمكار تر بێت كە ئایەتەكانی خوای بۆ ڕوون بكرێتەوە لە پاش ئەوەش پشت هەڵا بكات بەڕاستی ئێمە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنێتەوە.
ئەم خاڵانە باسكران هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان كەسێكدا بە گاڵتە بیان كات یان بە ئەنقەست یان لە ترساندا تەنها كەسێك نەبێت كە زۆری لێ بكرێت.
ئەم (10) دە خاڵە زۆر مەترسیان لێدەكرێت و زۆریش ڕوو دەدەن جا پێویستە مرۆڤی موسڵمان خۆی لێیان بپارێزێت و ترسی لەوە هەبێت نەوەكو تێبكەوێت.
هەروەها ئەو كەسەی باوەڕی وابێ ئەو ڕیسا و یاسایانەی دروست كراوی دەستی مرۆڤن لە شەریعەتی ئیسلام باشترە ئەمەش دەچێتە ژێر خاڵی چوارەمەوە، یان بیروباوەری وابێ ئیسلام لە سەدەی بیستەمدا بە كەڵكی تەتبیق و پەیڕەو كردن نایەت، یان ئیسلام هۆكار بووە لە دواكەوتنی موسڵمانان، یان ئیسلام لە پەیوەندی نێوان مرۆڤـ و خوا دەرناچێ بۆ شتانی تر لە كاروباری ژیان، هەروەها ئەو كەسەی باوەڕی وابێ دەست بڕینی دز لە سزای دزی كردندا و ڕەجم كردنی پیاوی زیناكار و ژنی زیناكار كەژن و مێردیان هەبێ لە گەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێ‌، هەروەها هەر كەسێ باوەڕی وابێ كە حوكم كردن بە جگە لە شەریعەتی ئیسلام دروستە با باوەڕشی وانەبێ كە ئەوە لە ئیسلام باشترە، چونكە لە بەر ئەوەی حوكم كردن بە جگە لە ئیسلام بە دروست دەزانێ، كەوابوو حەرامێك كە كۆڕای زانایانی لە سەرە حەڵاڵی كردووە كەوابوو هەر كەسێ حەرامێك (كە لە ئیسلامدا زانراوبێ) حەڵاڵ بكات وەكو زینا و خواردنەوەی مەشروب و حوكم كردن بە غەیری ئیسلام ئەوە كافرە بە كۆڕای موسڵمانان، پەنا بە خوا دەگرین لەو شتانەی دەبنە مایەی توڕە بوونی خوا، وە پەنای پێ دەگرین لە سزای سەختی.
وصلى الله على خير خلقه محمد وعلى آله وصحبه وسلم
==================
(1) الصرف: كارێكى جادووگەریە بەمەبەستى گۆڕانى دڵی ئینسان ئەنجام ئەدرێت لەوەى خۆشی دەوێت وەكو گۆڕینى كەسێك لە خۆشەویستى خێزانەكەیەوە بۆ ڕق لێ بوونى.
(2) العطف: كارێكى جادووگەریە بە مەبەستى خۆشەویست كردنی شت ئەنجام ئەدرێت كە خۆی خۆشی ناوێت بە چەندین ڕێگاى ناشەرعی.

لةسايتى بة هةشت وةركيراوة.