دةست خوش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » جياوازی تاقيكردنه‌وه‌كان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش
دةست خوش بو ئةم بابةتة جوانة هةر بزيت
[size=16]جياوازی تاقيكردنه‌وه‌كان
جياوازی تاقيكردنهوهكانی خوای گهورهوتاقيكردنهوهكانی مرۆڤ له چی دايه:
خوێندكار يان شۆفێرێكی سه‌ره‌تایی يان هه‌ركه‌سێكی تر كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه چ جياوازيێكی هه‌يه له‌گه‌ڵ تاقيكردنهوهكانی خوای گه‌وره؟؟!!.
هه‌وڵ ده‌ده‌ين له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جياوازییهكان بخه‌ينه به‌رچاو:
١_هی مرۆڤه‌كان له‌چه‌ند په‌رتوكێكه كه‌وا خوێندكار ماندوو ده‌كات.
به‌ڵام تاقيكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌يه‌ك په‌رتوكی زۆر ئاسان دايه،ئه‌ويش قورئانی پيرۆزه.
٢_ پرسياری مرۆڤه‌كان تا كاتی تاقيكردنه‌وه‌كان ناديارن و ته‌نها مامۆستا دهيانزانێ.
به‌ڵام هی خوای گه‌وره به‌رله تاقيكردنه‌وه‌كان زۆر ڕوون و ئاشكران:
خوات كێ يه؟
له‌سه‌ر كامه ئاينيت ؟.
پێغه‌مبه‌رت كێ يه؟
گهنجايهتيت له‌چی ڕابوورد؟.
ته‌مه‌نت له‌چی سه‌رف كرد؟.
سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ت له كوێ به‌ده‌ستهێناو چۆنت به‌خشی؟.
زانسته‌كه‌ت له‌چی به‌خشی و چۆنت بهكاربرد؟.
٣_لای مرۆڤه‌كان به‌ر له تاقيكردنه‌وه‌كان كه‌س وهڵامهكانت پێ ناڵێت.
به‌ڵام خوای گه‌وره له‌كاتی ئيمتحانهكان دا وه‌ڵامی نموونه‌ییت پێ ده‌ڵێ.
٤_ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ تاقيكردنهوهمان،پارێزراو نين له‌هه‌ڵه‌كردن.
به‌ڵام پرسياره‌كانی خوای گه‌وره،ئه‌و مامۆستايانه‌ی پرسيارهكانمان پێ ده‌ڵێن پارێزراون_معصوم_ كه پێغه‌مبه‌رانن سه‌لامی خودايات لێبێت.
كاتی تاقيكردنه‌وه‌كان لای مرۆڤ له‌دوو كاتژمێر زياتر نيه.
به‌ڵام لای دروستكه‌ری مرۆڤه‌كان به‌زۆری زياتره له ٧٠ ساڵی ته‌مه‌ن.
خولی دووه‌م_ده‌وری دوه‌م_ يه‌ك جار ده‌كرێته‌وه‌و ده‌رچوون تيايدا له‌١٠٠% نيه.
به‌ڵام لای خوای گه‌وره هه‌موو كات كراوه‌يه تاوه‌كو به‌نده‌كه دهگاتهغرهغری گيان ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن و ته‌وبه قبوڵ كردنيش_تهوبهيهكی باش_ له ١٠٠% ته‌واوه.
لای مرۆڤه‌كان به‌رزترين پله له ١٠٠ تێپه‌ڕ ناكا.
به‌ڵام لای خوای گه‌وره هه‌ر وه‌ڵامێكی ڕاست وهه‌ر كردهوهيهكی چاكه تا ٧٠٠ ده‌ڕوات.
هی مرۆڤه‌كان ته‌نها بۆ دونيايهو ژيانهكهيهتی،به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆ دونياو دواڕۆژه.
ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان دوای تاقيكردنه‌وه له‌ياد ده‌كرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره لهپهرتوكێك نوسراوه‌ته‌وه ههرگيزبزر ناكرێت و له‌ياد ناكرێت.
تاقيكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان،پاداشته‌كه‌ی ڕۆزيهكی كه‌مه وپارهيهكی كه‌مه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شتێكه بێ حيساب گه‌وره‌و پان و نهبڕاوهيه.
كه‌واته زۆر سه‌يره زۆرێك له تاقيكرنهوهی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌چن به‌ڵام له‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌داخه‌وه سه‌رناكه‌وێت!!!!!!!.
خوايه گيان له‌و كه‌سانه بمانگێڕه كه لهتاقيكردنهوهكانی دواڕۆژ سه‌ركه‌وتوو ده‌بين.
عبد المجيد ههريری
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » جياوازی تاقيكردنه‌وه‌كان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]