zor supas bo ewa hawreyan baxtawar bn
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (1) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor supas bo ewa hawreyan baxtawar bn
دةست خوش
دةستت خوش بيت سةركةوتوبيت
دةستةكانت خؤش بيت سوسو كيان
[size=24](1): خوای گه‌وره‌و میهره‌بان :: هیچ شتێك به خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه و ئاگاداری هه‌موو شتێکه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه و مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ببیندرێ باش نی یه ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه خوا هه‌قه و مردنیش هه‌قه ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه ئه‌کات وئیمانی به خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوای گه‌وره به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یه ، چونکه خوای گه‌وره وێنه‌و سنوری نی یه و به‌هیچ گیان له‌برێك ناچێت .
(2): پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) :: پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
من ببینێ له به خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه و ناچێته ناو دۆزه‌خ }
ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه .
(3): بانگ دان :: ئه‌گه‌ر بانگه‌که له مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه ، یان خۆ ئاماده کردنه بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له قیبله و به ڕوی ڕه‌ش باش نی یه ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وت
بێت و له کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه .
(4): ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره دایه ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره ئه‌و مردوه سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره ئاگاداری ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه ئه‌و که‌سه هه‌میشه غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده بێت ئه‌وه خێر‌و خۆشی یه .
(5): پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوه و یاخی بوونه ، هیدایه‌ته بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه .
(6): حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه وڕزقی فره‌وانه و که‌سێکی ڕاست گۆیه ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و ئاسوده ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له ڕێگه‌یه و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته جێ ی مه‌به‌ست ، بازرگان‌یش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته حه‌جیش له داهاتوودا ئه‌چێته حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵه‌وه بێت و به‌نیازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته ده‌ره‌وه باش نی یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته جێ ی مه‌به‌ست .
(7): دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له ئاگره‌که ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه توشی گیر‌و گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت
هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێی ئیسلام لایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه که ڕێی ئیسلامه ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .
(8): جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه قازانجیش ئه‌کات یان شته وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به مانای زیاده مه‌سره‌فیش دێت .
(9): جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه ، رزگار بوونه له تیا چوون ، زیندانی کراو له جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له خه‌ودا له جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه .
(10): خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه خوای گه‌وره لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێر‌و خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه و پاشه ڕۆژێکی باشی له پێشه .
(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیان له خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه به تایبه‌تیش کچ ،
بینینی عائشه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایه به‌رزی و به‌ختی چاكه له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،
بینینی حه‌فصه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر بازی یه ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} مانای له ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره ،
بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه .
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الا‌نعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نووستن جۆرێکه له جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که یه ک سان ده‌بێت و چاو دهنوقێ
ده‌ماره‌کانی له‌ش شل دهبێتهوهومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله هه مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه یه کێ ئه گه ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
خاته سه‌ر ده‌می له خه‌ودا وا ده‌زانێ که دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره خه‌وه مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه و خه‌وی خه‌یال و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه.
شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره خه‌وه به پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه پیاوه یان ئافره‌ته یان گه‌نجه یان مندال چونکه کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه هه‌یه ئه‌مه کورته باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به گشتی ده‌بێت
(12)باوک ::ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له کوێ وه بۆی دێت
(13)شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره و ترسناکه له‌وانه‌شه مردن بێت چونکهدرندهیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه ئهگهربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته مالێک و ئه‌و ماله نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌مرێ
(14)له سێداره‌دان ::رزگار بوونه له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه له‌وانه‌یه پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه له وانه‌شه هه‌ڵگه‌رانه‌وه بێت له ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌وا سه‌ری بپهرێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن
(15)نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به گشتی
نوێژ کردن له خه‌ودا رزگار بوونه له به‌ندیخانه‌و به ده‌ست هێنانی رزقه
(16)سێ‌و ::بینینی سێ‌و له خه‌ودا مانای منداله هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه بۆ تاجر تجارهتهکهیهتی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی
سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه سێوی ترش حه‌رامه وه‌رگرتنی سێ‌و له سولتان زۆر باشه ئه‌و که‌سه‌ی له مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ
(17)جن: جنۆکه ::
فێڵ و فێڵ بازی له کاروباری دونیادا ئه گه‌ر جنێکی زانا‌و تێ گهیشتو ببیندرێ ئه‌وه جیاوازه ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته جن ئه‌وه به هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له خه‌ویا جن بچێته ماڵی ئه‌وه دوژمنانی ده‌چنه ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه له کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت.
18): مانگ :: له خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه یان پیاوێکی درۆزنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به په‌ڕۆ پێچایه‌وه ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له خه‌ودا باوه‌ش بکات به مانگ ئه‌و ئافره‌ته موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له خه‌ودا مانگ ببێته ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه له باوك و هاوسه‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له خه‌ودا به مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕ‌و کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوه له‌وانه‌یه پاپۆڕیش بێت چونکه ده‌ریاوان به پێ ی جم‌و جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور به‌رده‌می
مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه یان له ده‌ست چونی پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا
مانگ له ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ
سوجده به‌رێت تاوانێکی گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته دوو
به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ ، له وانه‌یه بینینی مانگ له خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له خه‌ودا باشه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه . .......
(19): ڕۆشنایی :: له خه‌ودا هیدایه‌ته ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له خه‌ودا ببینێ له تاریکی یه‌وه چوه ڕوناکی خوای گه‌وره ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه کردنه له پاش یاخی بوون ، به مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.
(20): خوا حافیزی :: له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، به مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه دێت که له ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ، له‌وانه‌شه
خواحافیزی له خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین خواحافیزی به مانای خۆشه‌ویستی و گریان و جیابوونه‌وه‌ش دێت .
(21): هه‌نار :: له خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی زۆره و به مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره
، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه یان غه‌م و خه‌فه‌ته .
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (1) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]