are walla Kak Sahand piroz bet leyan
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » هاندەرانى بەرشەلۆنە لە لەندەن توانج لە مۆرینیۆ دەدەن » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
are walla Kak Sahand piroz bet leyan
bo bo rekardo
بهرشلۆنه شایستهی بردنهوهکان بوو ، پیرۆزبایی له هاندهرانی دهکهم.
ba bo xoyan har wablen
بۆ بۆ" بووەتە یەكێك لە دیارترین دروشمەكانى ئەو هاندەرانەى بەرشەلۆنە كە بۆ هاندانى تیپەكەیان روویان لە شارى لەندەن كردووە.
بەر لە چەند ساتێك لە دەست پێكردنى یاریى كۆتاى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیایی و مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى، هاندەرانى بەرشەلۆنە لە شەقامەكانى لەندەن بڵاو بوونەتەوە.
گۆڕەپانى "ترافالگار" لە شارى لەندەن بەبارەگەى هاندەرانى بەرشەلۆنە هاتووەتە دەستنیشانكردن و ئەوەى جێگەى سەرنجە لەو گۆڕەپانەدا زیاتر گوێبیستى ناوى جۆزىَ مۆرینیۆ راهێنەرى پورتوگالیى یانەى ریال مەدریدى ئیسپانیایى دەبى.
مۆرینیۆ كە دواى دۆڕاندنى تیپەكەى لە یاریى پێش كۆتاى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە زۆر تووڕە بووبوو، بەردەوام پرسیارى دەكرد كە زۆربەى پرسیارەكانى بەوشەى "بۆ" دەستیان پىَ دەكرد، ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى هاندەرانى بەرشەلۆنە دروشمى "بۆ بۆ" بۆ خۆیان هەڵبژێرن و ئەو دروشمە بووەتە خۆشەویستترین دروشم لەلایەن ئەو هاندەرانەوە.
تەنانەت هەندىَ لە هاندەرانى بەرشەلۆنە چەند دروشمێكیان هەڵگرتووە كە هەریەكێكیان برێتییە لە پەیامێكى جیاجیا بۆ مۆرینیۆ، یەكێك لەو دروشمانە برێتییە لەوەى "مۆرینیۆ ئەوە چۆنە لە ڕێگەى تەلەڤزیۆنەوە سەیرى یاریى كۆتا دەكەى؟".
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » هاندەرانى بەرشەلۆنە لە لەندەن توانج لە مۆرینیۆ دەدەن » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]