به هيوايى بردنةوةى ئينترميلان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ئەمڕۆ ئینتەر میلان و پالێرمۆ بۆ جامی ئیتاڵیا دەجەنگن » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
به هيوايى بردنةوةى ئينترميلان
ئەمشەو یەكشەم هەردوو یانەی ئینتەر میلان و پالێرمۆ لە یاریی كۆتای جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ سات 22:00 بەكاتی ناوەخۆ (19:00 بەكاتی گرینیچ) لە یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ لە ڕۆمای پایەتەختی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان و یانەی پالێرمۆ لە یاری كۆتای جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
یانەی ئینتەر میلان پێشتر لە لە خولی ئیتاڵیادا هەردوو یاری لە یانەی پالێرمۆ بردبووەوە، بەڵام پالێرمۆ ئەمجارە هەوڵ دەدات تۆڵەی دۆڕانەكانی ڕابردووی بكاتەوە و بۆ یەكەمجار نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەست بێنێ.
لە یاری پێش كۆتادا یانەی ئینتەر میلان بەئەنجامی 1-0 و 1-1 لە یانەی ڕۆمای بردبووەوە، هەروەها یانەی پالێرمۆ بەئەنجامی 2-2 و 2-1 لە یانەی ئەی سی میلانی بردبووەوە.
پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی یانەی ئینتەر میلان بەم شێوەی خوارەوەیە:
سیزار
چیڤۆ، رانۆكیا، لۆسیۆ، ناگاتومۆ
ستانكۆ، مۆتا، زانێتی
شنایدەر
ئیتۆ، باتزینی
پێكهاتەی چاوەروانكراوی یانەی پالێرمۆ بەم شێوەی خوارەوەیە:
سێریگۆ
كاسانی، مۆنزۆ، بوفۆ، بالزارێتی
میلیاچۆ، باسینۆڤیچ، نۆچیرینۆ، ئیلیسیچ
باستۆری، میكۆلی
یانەی ئینتەر میلان هەوڵ دەدات ژمارەی جامەكانی بگەیەنێتە 7 جام و بێتە ڕیزبەندیی سێیەمی یانە پاڵەوانەكانی جامی ئیتاڵیا.
تا ئێستە یانەكانی ڕۆما و یۆڤانتۆس بەبەدەستهێنانی 9 نازناوی جامی ئیتالیا لە ڕیزبەندیی یەكەمی یانەكانی ئیتاڵیا دێن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » ئەمڕۆ ئینتەر میلان و پالێرمۆ بۆ جامی ئیتاڵیا دەجەنگن » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]