تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

گۆرانیەکانی پێشتری زۆر سەیرو خۆشن ،،هیوادارم ئەمەشیان هەر وابێ...!!

4

dangeky xoshi haya balam nawi rozhi nagor diyara ma3nayaki haea dast xosh

3

[size=16]هیچ شتێ به‌ گشتی ناوترێ ،، به‌ڵام له‌یانه‌  زۆركه‌ی ئه‌وترێ به‌كارئه‌هێنرێ ،
لێره‌ش شته‌ مه‌حاڵه‌كان زیاترن، رۆاژنه خۆمان له‌ ده‌می زۆری كه‌سه‌كان ئه‌بیسین كه‌ ئه‌ڵین : ژیان تامی نیه‌و هه‌موو رۆژ دووباره‌یه‌ ، هه‌روه‌ك نه‌ریمان باسی كردووه‌ ، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌م ناوه‌  "رێژەی نەگۆڕ " لایه‌نه‌ زۆره‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌ .[/size]

2

naweky zor saery halbzhrdwa ..balam mn pem wa nea hech shtek bam darajaya ma7al bet...

1

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13070103741.jpg

[size=16](نەریمان بابان) :  سیدیەکەی ئەم جارەی ناو لێناوە رێژەی نەگۆڕ


ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (نەریمان بابان) ماوەی زیاتر لە (٢٥) ساڵە خەریکی کاری ھونەرییە، تا ئێستا توانیویەتی ببێتە خاوەنی چەندیین بەرھەمی ناوازەی گۆرانیی، (نەریمان) ھەمیشە بەوە ناسراوە خاوەن و ستایلێکی تایبەتە و زۆرینەی گۆرانییەکانیشی بە جۆرێک گۆرانییەکانی ئامادە دەکات و تۆماری دەکات، جیاوازی ھەیە لەگەڵ زۆرێک لە لە ھونەرمەندانی کورد. لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی "ھەولێر" ھونەرمەند (نەریمان بابان) ھاتە ئاخاوتن و باسی لە دوایین کاری ھونەری خۆی و چەند لایەنێک لە کارە ھونەرییەکانی خۆی بۆ کردین.

لە دەستپێکی قسەکانی دا، دەربارەی کاری بەرھەم ھێنانی ئەو ئەلبومە تازەیەی کە ماوەیەکە کاری بۆ دەکات، گەیشتە چ قۆناغێک؟ (نەریمان بابان)ـی ھونەرمەند لە وەڵامدا گوتی : "کاری ئامادەکاریی و بەرھەم ھێنانی ئەلبومە تازەکەم گەیشتۆتە قۆناغی تەواو بوون، تەنیا ماوە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپنیاکان رێک بکەوم بۆ ئەوەی بڵاوی بە شێوازێکی چاک کاری چاپ و بڵاو کردنەوەی بۆ ئەنجام بدات".

ھەر دەبارەی ئەلبومە تازەکەی (نەریمان) روونتر قسەی بۆ کردین و گوتی : "ئەو سیدیەی ئەم جارەم لە (٩) تراکی گۆرانی پێکھاتووە، بە شێوازێکی زۆر چاک، لەگەڵ کۆمەڵێک موزیکژەنی ئەڵمانی و سویدی کاری موزیکیم بۆ ئەنجامداوە، سەرجەم ئاواز و ھۆنراوەکان خۆم ئامادەم کردووە، ھەر گۆرانییەک شێوازێکەو باسی بابەتێک دەکات".

(نەریمان بابان) وەک چۆن بەوە ناسراوە گۆرانییەکانی تایبەتمەندی خۆی ھەیە، ئاوا ناوی ئەلبومەکانی ناوی تایبەت و سەیر سەیرن!!، بۆ زانیاریتان پێش ئەو ئەلبومە لە ساڵی (٢٠٠٧) دوایین ئەلبومی بە ناوی (وێستگەی ١٨) بوو، با بزانین ئەم جارەیان چ ناوێکی لە ئەلبومەکەی ناوە؟ لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا (بابان) دەڵێت : "ئەلبومەکەی ئەمجارەم ناو لێناوە ٢٢ لەسەر / ٧ واتە (ڕێژەی نەگۆڕ) !!، ئەو ناوەشم بۆیە لێناوە، چونکە پێم وایە ھیچ شتێک لەم دوینایەدا ناگۆڕێ، ھەژاران ھەر ھەژارن دەوڵمەندەو خاوەن سەرمایەکان ھەر باڵادەستن، واتە ئەوەی نەگبەت و بێچارەیە ھەر نەگەبەتە، ئیتر دونیا ھەر دووبارە دەبێتەوە، بۆیە منیش لەو ڕوانگەوە، واتە لە ڕوانگەی منەوە بۆ ئەو بێ ئومێدیەی تێکەوتووین لەم دوینایە ئەو ناوەم کردۆتە ناوی سیدیە تازەکەم".

(نەریمان بابان) دەربارەی گۆرانییە تازەکانی ناو ئەلبومەکەی زیاتر گوتی : "گۆرانی زۆر تایبەت و نایابم ئامادە کردووە، لەسەر ھەژاری و نەداری گۆرانییم گوتووە، لەسەر بێ ئومێدی و بێتاقەتی مرۆڤەکان بە دەست کۆمەڵێک نا یەکسانی گۆرانییم گوتووە، ھەروەھا لە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و غوربەت و ژیانی ئەوروپا بۆ گەنجان و روەندی کورد لە تاراوگە گۆرانییم گوتووە، بە شێوەیەکی گشتی ئەلبومەکەی ئەم جارەم زیاتر بەلای سیاسەتدا ڕۆیشتووە!!".

پارساڵ ھونەرمەند (نەریمان بابان) بەنیاز بوو سەردانێکی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی زنجیرە کۆنسێرتێک ساز بکات، بەڵام ئەو کارەی دواخست، ئایا لە بەرنامەی دا نیە ئەو گەشتە لە داھاتوودا بۆ کوردستان ئەنجام بدات؟ لەوەڵامدا گوتی : "راستە پارساڵ بە نیاز بووم لەمانگی (١٠) ئەو سەردانەی کوردستان بە ئەنجام بگەینم، بەڵام لە بەر کۆچی دوایی ھاوڕێی ھونەرمەندم (ئەردەلان بەکر)ـی جوانەمەرگ دوام خست، چونکە زۆر پێم شەرم بوو لەو کاتەدا کارێکی ئاوا ئەنجام بدەم، کاکە (ئەردەلان) لای من زۆر ئازیز بوو، ھاوڕێیەکی زۆر نزیکم بوو، بۆیە من ئەو کارەم دواخست، ئەلبومەکەی ئەم جارەشم پێش کەشی گیانی ئەو ھاوڕێیە ھونەرمەندەم کردووە، ھیوادارم دوای بڵاو بوونەوەی ئەلبومەکەم بتوانم ئەو سەردانەی کوردستان بە ئەنجام بگەینم، ھیوادارم ئەگەر لایەنێکی پەیوەندی دار یاخوود کۆمپانیایەک توانی ھاوکارم بێت، ئەو کاتە منیش بڕیاڕی ھاتنەوە و ساز کردنی ئەو کۆنسێرتە دەدەم".

(نەریمان بابان) لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا گوتیشی : "بەداخەوە نازانم بۆچی ئێمە، کە ئەڵێم ئێمە واتە من و چەند ھونەرمەندێک نازانم بۆچی ئەوەندە ئێکسمان گرانە لای دەسەڵات، نازانم تاکەی ئەو جیاوازییەو لە نێوان ھونەرمەندان دەکرێت، من لەوەتەی کاری ھونەری ئەنجام دەدەم، لەوەتەی لە ئەوروپام تا ئێستا (٣) ئەلبومی گۆرانییم لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆم بەرھەم ھێناوە، بە پارەی زۆر خەیاڵی ئەو کارانەم کردووە، کەچی تا ئێستا بۆ سپۆنسەر کردنی ئەلبومێک یاخوود سازدانی کۆنسێرتێک ھاوکاری نەکراوم!!".

لە کۆتایی دا ھونەرمەند (نەریمان بابان) گوتی : "ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی ئامادەکاری ئەو سیدیە تازەیەم، ئەگەر سپۆنسەرێک ھەبێت و کەمێک لەو ئەرک و ماندوو بوونەی کێشاومە سووک بکات لەسەر شانم، لە چەند مانگی داھاتوودا بڵاوی دەکەمەوە، ھیوادارم کارێکم کردبێ بە دڵی جەماوەری ھونەر دۆستی کوردستان بێت".

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
چرا
[/size]


[center]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13070103752.jpg[/center]