تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

ده ست خوش:/

8

dast xosh bzhit basaqa babateki jwana har sar kawtwbyt gyan barasty lam rozh gara kam kas mawa kawafayan ha bet sarkawtwbit dwbara

7

وةفا تنها لاى كةسانيكى كةم ماوة
بة داخةوةم:|

6

دةس خوش بو ئةم بابةتة هيوادارم هةمو كةس بةوةفابي

5

[center][size=16]چیرۆكێكی زۆر كاریگــه‌ره‌ زۆر...!
ده‌ست خۆش هیوای كــاری جوانترت بۆ ئه‌خوازم[/size][/center]

4

Dastkant xosh bet maryam xan
wafayki zor jwana
peshtr aw cherokam xndbwawa

3

ئةوة يةكةم شت خوشةويستيةكى بته وى بةرامبه رى هةية دووةم شت وةفايى به رامبه رى هةية يادكارييةكى ناخوش وتالم به بيرهاته وة (دابيرم ١٠سال به ر له ئيستا توشى نةمانى زاكيره بو واتاكه س ناناسيته وه دابيرم كج وكوره كانى خوشى نةدةناسيه وة جةند دكتور وشيخ نةما نةجيت به لام دياربوو هةجةلةكةى به مه هات ئةمسال كوجى دوايى كرد دةست خوش مه ريةم خان

2

دةستت خوش بيت بؤ ئةم بابةتة جوانة بةلى جوانترين وةفاية

1

[right]چیرۆکی وەفای پێاوێک بۆ هاوسەرەکەی....



جوانترین مانای وەفا لە نێو ئەم چیرۆکەدا بەدی دەکرێت......

بەیانیەکی زوو بوو پیاوێکی پیر کە تەمەنی لە دەوروبەری (70) حەفتا ساڵان دەبوو خۆی کرد بە نێو یەکێک لە ژوورەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانە کە برێک ناونیشانی دەرمان لە کاغەزێکدا بە دەستیەوە بوو دواوی لە پزیشکێکی ئافرەت کرد کە بە زووی ئەم پێداویستیانەی بۆ دابین بکات چونکە مەوعیدی هەیە،لەم کاتەدا لە نێوان پیاوە پیرەکە و پزیشکەکە چەند گفتوگۆیەک روویدا.
پزیشکەکە بە پیاوە پیرەکەی وت ئەتوانم هەندێک پرسیارت ئاراستە بکەم؟؟
پیاوە پیرەکەش وتی فەرموو بەڵام کەمێک بە پەلەم..

پزیشکەکە بە پیاوە پیرەکەی وتت تۆ وتت مۆعیدم هەیە ئەتوانم بزانم مەوعیدی چیت هەیە؟

پیاوە پیرەکەش وەڵامی دایەوە وتی لەبەر ئەوەی ئەچم بۆ خانەی بەساڵا چوان بە مەبەستی خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ خێزانەکەم.

پزیشکەکە  پرسیاری کرد وتی بۆچی خێزانەکەت چۆتە خانەی بەساڵاچوان؟

پیاوە پیرەکە وەڵامی دایەوە وتی لەبەر ئەوەی خێزانەکەم توشی نەخۆشی لە بیرچونەوە بووە زاکیرەی لاواز بووە،

پزیشکەکە نەی ویست زیاتر هەستی بریندا بکات زۆر لە سەر نەخۆشی خێزانەکەی پرسیاری نەکرد.

پاشان پزیشکەکە لێ پرسی خێزانکەت توشی دوو دڵی نایەت ئەگەر تۆ ئەمرۆ تاخیر برۆیت نانی لەگەڵ بخۆیت؟؟

پیاوە پیرەکە لە وەڵامدا وتی ئەو نازانێت من کێم ، لەبەر ئەوە ئەوە ماوەی پێنچ ساڵ دەبێت نازانێت من کێم وە ناتوانێت بم ناسێتەوە.
پزیشکەکە وتی زۆر جوانە : وتی تاکو ئێستا ماوەی پێنچ ساڵە نازانێت تۆ کێت و بەردەوام هەموو بەیانیانێک ئەرۆیت نانی لەگەڵ ئەخۆیت بێ ئەوەی بتناسێتەوە؟؟!!

پیاوە پیرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و بە توندی دەستی پزیشکەکەی گرت و وتی:
راستە خێزانەکەم بە هۆی لە دەستدانی زاکیرەیەوە من ناناسێتەوە ، خۆ من ئەو ئەناسمەوە و ئەزانم ئەو خێزانمە تەمەنێکی لەگەڵم بردۆتە سەر لە ژیاندا ناتوانم من ئەو لە بیر بکەم.

ئایا ئەمە جوانترین وەفای ئەو پیاوە نیە بۆ خێزانەکەی؟ئەم جۆرە وەفایە مانای زۆر هەڵدەگرێت............[/right]