dastakant xosh bet zor jwan bu
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » من و تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dastakant xosh bet zor jwan bu
ده ستت خوش بيت هونراوه يه كى زورخوشه
سةركةوتوو بى هاورىَ هؤنراوةيةكى جوانة
spas gyan
هۆنراوەیەکی خۆشە ،،بەردەوامیت
[size=24][center]spas basaaqa[/center][/size]
دةستت خوشبيت گولى يانه
هێدی هێدی نیگاکانم
ئههاوێژمه ئامێزی ئه‌و تنۆکه دڵ پرانهی
له چاوه گه‌وره‌که‌ی ئاسمانه‌وه
ده‌بارێنه بیابانه‌کانی ڕۆحه‌وه
هێور هێور له‌گه‌ڵ ئاوازه هێمنه‌که‌ی ئه‌م بارانه
تاوژینی نوسینی تێکستێک ده‌بم
تاکو دواتر له ده‌نگم ماره‌ی که‌م و
به په‌لکه‌زێڕینه‌دا شۆڕی که‌مه نێو
دونیا ڕه‌شه پڕ درۆکه‌ی دڵی تۆوه
هه‌ر له لاواچی ئه‌م ژووره پڕ خۆزگه و هیوایه‌وه
شیبایهک به چه‌شنی په‌نجه‌کانت
یاری به پرچم ده‌کا و
کاتێ به په‌نا گوێم‌دا تێده‌په‌ڕێ
چرپه‌ی درۆکانت بیری دڵم ئه‌خاته‌وه
جاره جارێ شیبا
دڵۆپیێ باران ته‌ک خۆی به‌ره‌و ڕوم دێنێ و
ڕوخسارمی پێ ته‌ڕ ئه‌کا
وا ئه‌زانی به‌م جۆره
ماچه نهکراوهکانتم بیر ئه‌باته‌وه
له پڕ ده‌نگی گیتارێک دێت
مۆسیقایه‌ک به کوڵ ئه‌گری و
ده‌نگێک ئه‌ڵێ تو نزانی
تو نزانی هێشونا ته‌ما هه‌ڤالا
تو نزانی
پرسا ته دکم ژ هه‌ڤالا
تو نزانی ئاخ تو نزانی
کاتێ ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه
ده‌بینم مۆبایله‌که‌مه ئه‌م گۆرانییه‌ی پێیه
به زه‌نگێ ئاگادارم ئه‌کا
هه‌واڵ و نامه‌ی تۆی پێیه
نازانم سه‌ما بکه‌م یاخود بگریم
تۆ نازانی چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م و
چه‌ن حه‌ژ به له بیر کردنت ئه‌که‌م
تۆ نازانی
دڵیشم ته‌واو له ئه‌شقت ڕاڕا بووه
پێم وت له وه‌ڵامدا چی بۆ بنوسم
ته‌نها سه‌ری بادا و نه‌یزانی
نا ، وه‌ڵام ناده‌مه و نامه‌وێ بتبینم
تا ئه‌و کاته‌ی تۆ بتوانی
ته‌نها موڵکی دڵی من بیت
نا، مهمدوێنه و ماچم به شیبادا بۆ مه‌نێره
تا ئه‌و کاته‌ی جگه له من
له‌گه‌ڵ هیج کیژیکی ترا
ساته‌کانی ئه‌شق نه‌ژیت
ئه‌گه‌رێمه‌وه لای لاواچی ژووره‌که‌م و
دیسان ته‌ڤلی ئاوازه له‌سه‌رخۆکه‌ی باران ئه‌بم
چاوه‌کانم لێک ئه‌نێم و
شیبا پرچم ده‌باته‌وه ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌که
هه‌ست ئه‌که‌م به چه‌شنی تۆ
غیره ئه‌کا، داوا ئه‌کا، هاوار ئه‌کا
ده‌خوازم به‌س من بتبینم
ئه‌مه‌وێ ته‌نها بۆ من بیت
ناکاو ده‌نگم
ته‌ڤلی به تۆنه‌کانی باران ئه‌بی و
گۆرانییه‌ک تۆمار ئه‌که‌م
لیوان لێو له خۆشه‌ویستی
بۆ ئه‌و کوڕه‌ی وه‌ک و شیبا
گشت ئێواره‌یه‌ک ده‌وری ماڵه‌که‌م ئه‌گرێ و
وه‌ک و تیرۆژ
سپێده یه‌که‌م که‌س به‌یانی باشم لێ ئه‌کا
گۆراننیهک بۆ ئه‌و کوڕه‌ی
متمانه‌ی له ناخما سوتاند
خه‌نده‌ی له لێوانی ته‌مه‌نم تۆراند
من کچی وڵاتی فریشته بێ لانهکانم و
تۆش کوڕی که‌وکه‌بی درۆ
ده بڕۆ
بڕۆ دڵێک بکه هاوڕێی دڵت
وه‌ک دڵی خۆت
با به هه‌مان وشه‌ی زارت
ئه‌و بدوێ بۆت
گه‌ر هه‌ڵه‌شم دڵنیام که
دڵنیام که خۆشت ئه‌وێم
تاکو عومرم به دره‌ختی ته‌مه‌نتا هه‌ڵواسم
دڵنیام که خۆشت ئه‌وێم
تاکو تا هه‌تایه شیعری جوانت بۆ بنوسم
به‌س ئه‌ترسم
ده‌سا به بارانێکی له‌م چه‌شنه ترسم بشۆره‌وه و
هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ دڵه بچکۆله‌که‌مدا
تا ئه‌ودیو هه‌وره‌کان بفڕی
ده‌سا به زاری شیبای ئه‌م شه‌وه
فو له مۆمی گومانم که و
ده‌ست مه‌هێنه که فرمێسکی چاوم بسڕی
به‌ڵام ئیتر ڕێگا مه‌ده دڵم بگری
تێبینی: تو نزانی..هت، ئاخ تو نزانی، پارچه‌یه‌که له گۆرانییه‌کی هونه‌رمه‌ندان شه‌یدا و دلبه‌ر.
شیبا: سوکهبای شه‌وانه.
لاواچ: په‌نجه‌ره‌ی زۆر بچوک.+
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » من و تۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]