تكایه بابه‌ت له‌شوێنی گونجاو بنوسه
گوازرایه‌وه بۆ به‌شی ئاین
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ناوه‌کانی قورئان چین ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
تكایه بابه‌ت له‌شوێنی گونجاو بنوسه
گوازرایه‌وه بۆ به‌شی ئاین
brakam dwene am babata lalayan sawsan xan dandra
hewadarm babat la yana cope nakay dwaie paste bkay
ده‌ست خۆش به لام له به‌شی ئایینی بتنوسیبا:)
ناوه‌کانی قورئان چین ؟
( قورئان _ کتاب _ فرقان _ ذکر )
سیفه‌ته‌کانی قورئان چه‌ندن ؟
( هدی _ رحمه _ موعظه _ نور _ شیفا _ مبارک _ م‌بین )
الناسخ چی یه ؟
ئه‌و ئایه‌ته یه که حوکمی ئایه‌ته‌که‌ی پێش خۆی لابردوه .
مه‌نسوخ چی یه ؟
ئه‌و ئایه‌ته‌یه که حوکمه‌که‌ی لابراوه .
قورئان چه‌ند پیته ؟
3040740
قورئان چه‌ند سوره‌ته ؟
114 سوره‌ته .
قورئان چه‌ند جزئه ؟
30 جوزئه
قورئان چه‌ند حیزبه ؟
60 حیزبه
قورئان چه‌ند ئایه‌ته ؟
( 6236 ) ئایه‌ته به‌لای ئیمامی عه‌لی یه‌وه ، وه ( 6226 ) ئایه‌ته به‌لای ئه‌هلی شامه‌وه .
ناوه‌راستی قورئان له کوێیه ؟
ووشه‌ی ( ولیتلطف ) له‌سوره‌تی کهف .
بچوکترین ئایه‌ت له چ سوره‌تێکه ؟
له سوره‌تی ی‌س
درێژترین ئایه‌ت له چ سوره‌تێکه ؟
درێژترین ئایه‌ت له سوره‌تی ( البقره ) ئایه‌تی ( 282 ) .
سوره‌تی مه‌کی چی یه ؟
ئه‌و سوڕهتهیه که له ئه‌شکه‌وتی ( حراء ) یان ( حدیبیه ) یان ( عرفه ) یان ( منی ) هاتوه‌ته خواره‌وه ئه‌مانه به مه‌ککی ده‌ژمێردرێن ، ئه‌م ئایه‌تانه‌ش زیاتر باسی عه‌قیده‌و مجادهلهو یه‌کتاپه‌رستی ده‌کات .
سوره‌تی مه‌دده‌نی چی یه ؟
ئه‌و سوره تانه‌یه که له مه‌دینه‌و به‌درو ئوحدو ده‌روپشتی هاتوه‌ته خواره‌وه ئه‌ویش به‌گشتی باسی حوکم و دهوپهت و حهپاپ وحه‌رام و ناسینه‌وه‌ی مونافقین و وه ناسینه‌وه‌ی جوله‌که‌کان و جیهاد کردن ده‌کات .
چۆن ئایه‌ته‌کانی مه‌ککی و مه‌دده‌نی ده‌ناسیه‌وه ؟
1_ ئایه‌ته‌کانی مه‌ککه به‌وه هاتوه ( یایها الناس ) یان ( یابنی ا‌دم ) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مه‌دینه به ( یایها الذین امنوا ) دێت به‌پام له (7) شوێنی مه‌دینه‌دا به ( یاایها الناس ) هاتوه دوانی له به‌قره چواری ( النساء ) یه‌کێکیش ( الحجرات ) .
2_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی به ( ال‌م ، الر ، ق ) واته به‌پیتی ( تهجد ) ده‌ست پێده‌کات مه‌کین جگه له‌سوره‌تی ( البقره ، ال عمران ) وه ( الرعد ) خیلافی تێدایه .
3_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی که چیرۆکی پێغه‌مبه‌رانی تێدایه ( سه‌لامی خوایان لێبێت ) به گشتی مه‌کین هه‌ندێک له چیرۆکیان نه‌بێت به‌که‌می که مه‌ده‌نین هه‌رچی سوره‌تێک باسی ئاده‌م و ابلیسی تێدایه مه‌کین جگه له سوره‌تی ( البقره ) .
4_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ( السجده )ی تێدایه مه‌کین .
5_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی باسی مونافقینی تێدایه هه‌موو مه‌ده‌نین جگه له‌سوره‌تی ( العنکبوت ) که خۆی مه‌کی یه به ڵام یه‌ک ئایه‌تی تێدایه ئه‌ویش مه‌ده‌نی یه که باسی منافقین ده‌کات . 6_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ووشه‌ی (کلا )ی تێدایه مه‌کین بۆنموونه ( کلا ان الانسان لیطغی ) سوره‌ته مه‌کییه‌کان باسی ( قیامه‌ت و عه‌قیده‌و یه‌کتا په‌رستی ده‌کات ) سوره‌ته مه‌ده‌نی یه‌کان باسی ( ئه‌حکام ، جیهاد ، مونافیقین ، ئه‌هلی کتاب ) ده‌کات .
( محکمات متشابهات ) له قورئاندا چی یه ؟
( محکمات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که مانایه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌به‌خشێ وه‌کو ( اقیموا الصلاة ) .
( متشابهات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که چه‌ند مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێ واته : یه‌ک مانای ته‌واو نابه‌خشێ ( وجاء ربک والملک صفا صفا ) (ثلاثه قروء ) ( او لمستم النساء ) .
ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی لهقورئاندا هاتووه 25 دانه‌یه ناوه‌کانی بڵێ ؟
( ئاده‌م ، ئیدریس ، نوح ، هود ، صالح ، ابراهیم ، اسماعیل ، اسحاق ، یعقوب ، یوسف ، لوط ، شعیب ، ایوب ، ذالکفل ، الیسع ، الیاس ، یونس ، موسی ، هارون ، داود ، سلیمان ، زکریا ، یحیی ، عیسی ، محمد ) علیهم السلام .
ناوی ئه‌و قه‌ومانه‌ی له قورئاندا هاتوون ؟
قومی ( نوح ، پمود ، عاد ، لوط ، شعیب ، یونس، تبع ) .
ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی له قورئاندا هاتوون ؟
( اصحاب : فیل ، الرس ، القریه ، کهف ، الاخدود ، القرده ، الخنازیر ) .
ناوی ئه‌و ئیمبراتۆره کۆنانه‌ی له قورئاندا ناویان هاتووه ؟
( الروم ) .
ناوی ئه‌و پیاو چاکانه‌ی ناویان له قورئاندا هاتووه ؟
( ذوالقرنین ، زید ، لقمان ، عزیر ، هابیل )
ووشه‌ی ئیسرائیل له قورئاندا کێ یه ؟
( یعقوب ) علیه السلام
( بنی ئیسرائیل ) کێ یه لهقورئاندا ؟
واته : کوڕه‌کانی یعقوب ، که‌ژماره‌یان 12 دانه بوو یه‌کێکیان پێغه‌مبه‌ر ( یوسف ) بوو علیه السلام ئه‌وی تریان هیچیان پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون ، به‌پام له‌نه‌وه‌کانی دوای خۆیان پێغه‌مبه‌رایه‌تی دروست بوو وه‌پێ شیان ده‌وترێت کوڕه‌کانی یعقوب .
ناوی ئه‌و پیاو خراپانه‌ی ناویان له قورئاندا هاتووه ؟
( قابیل ، سامری ، ابی لهب ، نمرود ، قارون ، هامان ، ئازر {باوکی ابراهیمه} )
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناویان لهقورئاندا هاتووه به‌ڕاسته‌خۆ ؟
( مریم )
ناوی ئه‌و حیوان و باڵندانه‌ی یان حهشهرانهی له قورئاندا ناویان هاتووه ؟
( سه‌گ ، گوێ درێژ ، گوێ درێژی وه‌حشی ، قه‌له‌ڕه‌ش ، میرووله ، هه‌نگ ، عه‌نکه‌بوت ، گورگ ، په‌پوو سلێمانکه (هود هود) ، مانگا ، حوشتر ، هێستر ، کوله ، ئه‌سپێ ، بۆق ، فیل ، مێشووله ، به‌راز ، به‌ران ، مار ، ماسی ) .
نازناوی ئه‌و مهلیکانهی له قورئاندا هاتووه ؟
( فیرعه‌ونی مسر ، تبع هی سه‌به‌ئیه‌کان )
ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی عه‌ره‌ب بوون له قورئاندا ناویان هاتووه چوارن ؟
( هود ، صالح ، شعیب ، محمد ( سه‌لامی خوایان لێبێت ) .
ناوی ئه‌و شارهکۆنانهی ناویان هاتووه له قورئاندا ؟
( میسر ، بابل ، بعلبک (بعل) ، یثرب(مدینه) ، مه‌ککه )
مه‌ککه به‌چوار جۆر ناوی هاتووه لهقورئاندا ناویان بپێ ؟
( بکه ، مه‌ککه ، ام القری ، بلد امین )
ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی ژنیان کافر بوون که لهقورئاندا هاتبێ ؟
( نوح ، لوط ) سه‌لامی خوایان لێبێت .
ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که کوڕیان کافربێت که له‌قورئان هاتبێت ؟
نوح علیه سلام ، کوڕه‌که‌ی ( یام
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ناوه‌کانی قورئان چین ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]