تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
ئه دى ياريگايى ميستايه ئه دى خؤبه گه وره زانينى ياريزان وهانده رانى بارسا كاكى نوسه ر گه رشتيكت نوسى حه قيقه تى بلئ وه كى ناو سانتياگو به رسه وريال يةكسان بون هانده رانى به رسا دةيان ووت له
ياريگايى غوردتان دةكةين كه جى هةموو بيشبينيه كان هةلابون
شه‌ڕی ده‌روونی له‌بواری وه‌رزشیشدا هیچی كه‌متر نییه له‌و شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری وه‌ك سیاسه‌ت و جه‌نگی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت دوو كه‌سیشدا ده‌كرێت .
یاریی كلاسیكۆ-ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی لووتكه‌ی جیهانی بێت له‌نێوان دوو یانه‌ی دێرین و به‌هێزی وه‌ك به‌رشه‌و ڕیاڵ-دا ، شه‌ڕێكی ده‌روونی قوڵ و توندی نێوان دوو سه‌ربازگه‌ی به‌ناوبانگ و دێرینی وه‌ك سه‌ربازگه‌ی بهرشهلۆنهییهكان و مهدردییهكانیش بوو.
ریاڵ مه‌درید به‌تایبه‌تی له‌دوو ساڵی رابردوودا سه‌ره‌ڕای چه‌ندین گۆڕانكاری لهڕیزهكانیداو دواتر هێنانی راهێنه‌رێكی جادووگه‌ری وه‌ك مۆرینهۆ، سه‌دان ملیۆن یۆرۆشی له‌كڕینی یاریزاناندا خه‌رجكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ر نه‌بێت زنجیره‌ی دۆڕاندنهكانی بهبهرشهلۆنه رابگرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆی.
ریاڵ هه‌رچی له‌توانایدا هه‌بوو كردی، درێغی له‌كڕینی یاریزان و راهێنه‌ر نه‌كرد، جگه‌له‌وه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خول وپاڵهوانێتییانهی به‌شدارییان تیادادهكات تاده‌هات باشتر ده‌بوون.
به‌ر له‌یاریی كلاسیكۆ له‌سه‌ره‌تاوه تاڕۆژی یارییه‌كه به‌به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك جه‌نگی ده‌روونی به‌رامبه‌ر بهرشهلۆنهییهكان ده‌ستپێكرد.
كه‌م یاریزانی ریاڵ هه‌بوو به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه نه‌كردبێت، مۆرینهۆ-ش خۆی له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگی وه‌رزی پاره‌وه كه (0-1) له‌نێو نوكامپدا بهبهرشهلۆنه دۆڕا، ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌ستپێكرد كاتێك وه‌ك سه‌رخۆش له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌وه هاته نێو یاریگاو ده‌ستی به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ و خۆنواندن كرد، تاڤاڵدێز-ی گۆڵچی به‌رشه‌لۆنه ویستی له‌و ته‌مسیله رای بگرێت، به‌لام ئه‌و كورد وته‌نی مێش میوانی نه‌بوو.
تاده‌هات ئه‌و جه‌نگه ده‌روونییه زیادی ده‌ركرد، هه‌ندێك له لێدوانی ریاڵییهكان به‌جۆرێك خۆبه‌زلزانین و له‌خۆ بایی بوونی پێوه‌دیاربوو، وایكردبوو گواردیۆلا-ی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه شه‌رمنانه بڵێت ئه‌گه‌ر لهكلاسیكۆشدا بدۆڕێین ئه‌وه كۆتایی دنیا نییه.
فلۆرینتینۆ پێرێز-ی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هێنده پشت قایم بوو به‌وره‌ی یاریزانه‌كانی و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی و لێدوانه‌كانی ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی، كه‌هاته شاری به‌رشه‌لۆنه، به‌جۆرێك بردنه‌وه‌ی ریاڵ-ی ده‌بینی وای ده‌زانی یارییه‌كه كراوه‌و تیایدا براوه‌بوون و ئه‌و یارییه یارییه‌كی دووباره‌یه كه له‌به‌رده‌میدا ده‌كرێـت، ته‌نانه‌ت زۆر پشت قایم به‌و شتانه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی به‌ر له‌یارییه‌كه له‌گه‌ڵ ساندرۆ رۆسێل-ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له شاری به‌رشه‌لۆنه كرد‌و داوای ئه‌وه‌ی كرد هانده‌رانی هه‌ردوولا خۆڕاگربن و سپۆرتی خۆیان بپارێزن.
رۆژنامه‌كانی مه‌درید-یش چ بهكاریكاتێرو چ به‌وتاری لێوان لێو له‌خۆبایی بوون وتنه‌وه‌ی ریكۆرده‌كان كه به‌سوودی ریاڵ-ن، وایان له‌یاریزانه‌كانی ریاڵ كرد كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه به‌بیرو هۆشیاندا نه‌یه‌ت یارییه‌كه ده‌دۆڕێنن.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌م باره ده‌روونی و پشت قایمیهی مه‌دریدییه‌كان و خۆبه‌زل زانیان به‌شێوه‌یه‌ك شۆڕبووبووه‌وه كهیارییهكه ده‌به‌نه‌وه‌و بردنه‌وه له‌ده‌ستدایه، ته‌نانه‌ت چووبوه ناخی هانده‌رانیان لهمهدریدو له‌جیهان و بگره هانده‌رانی كوردستانی خۆشمان.
هاوكارێكی رۆژنامه‌نووسم به‌منی وت (دۆڕاندنی ریاڵ خه‌ونه) یه‌كێكی تریشیان باسی له‌وه‌ده‌كرد كه (3-0) ده‌یبه‌نه‌وه، هه‌ر له‌زاری ئه‌وانه‌وه ده‌ڵێم ده‌یان وت: ئه‌و زه‌مانه رۆی ریاڵ بدۆڕێت، ئه‌مساڵ (مامه مۆرینهۆ)!!! راهێنه‌ره‌و چه‌ندان لێدوانی كوردانه‌ی تری له‌وجۆره كه‌ئێره جێگه‌ی ووتنه‌وه‌یان نییه.
جاتیپێك به‌و شێوه‌یه بارگاوی ده‌روونیی كرابێت و بێته نوكامپ چۆن دۆڕاندنێكی قورسی وه‌ك (0-5) قبوڵ ده‌كات؟ چۆن سێرجیۆ رامۆس ئه‌و ره‌فتاره نانوێنێت كه‌به‌رامبه‌ر پۆیۆڵ و چاڤی نواندی؟ ئه‌وه له‌كاتێكدا كه‌سێ یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیان، چۆن كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی گرانترین یاریزانی جیهان و چاكترین یاریزانی جیهانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاڵ بهگواردیۆلا-وه نانێت چۆن و چۆن و چه‌ندان چۆنی تر.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر بهاتباو ئه‌و خۆبه‌زل زانین و فوتێكردنهی یاریزانانی ریاڵ و راهێنه‌ره‌كه‌یان و خۆ به‌زل زانینه بێ وێنه‌كه‌یان نه‌بوایه‌و لێدوانه ئاگرینه‌كانی مه‌دریدییه‌كان له‌ئارادا نه‌بوونایه، ئه‌گه‌ر مه‌دریدییه‌كان یارییه‌كه‌یان به‌یارییه‌كی ئاسایی وه‌ربگرتایه، ره‌نگ بوو یه‌ك رووداوی ناشیرین ئه‌وانه‌ی بینیمان له‌یارییه‌كه‌دا رووی نه‌دایه، ره‌نگ بوو یارییه‌كه به‌ئه‌نجامێكی تر كۆتایی بهاتایه، لایه‌نی دۆڕاو به‌گیانێكی وه‌رزشییه‌وه دۆڕانه‌كه‌ی قبوڵ دهكردو رامۆس نه‌وای لهپۆیۆڵ وچاڤی دهكردو و نه‌شه‌وی مه‌درید تاریك ده‌بوو نه‌شه‌وی به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌وشێوه‌یه ده‌دره‌وشایه‌وه.
ئیسماعیل مه‌حمود
30/11/2010