به‌هیوام کاریگه‌ری بۆ مرۆڤی تریش هه‌بێت
ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایهتيکی قورئانی پیرؤز بووه هؤی موسلمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
به‌هیوام کاریگه‌ری بۆ مرۆڤی تریش هه‌بێت
ده‌ست خۆش
وايه ئيسلام سه رجاوه ى زينه
بەخێربێت بۆ باشی ژیانیەتی
ئایهتيکی قورئانی پیرؤز بووه هؤی موسلمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك
ذلک الکتاب لاریب فیه هدی للمتقین دووه‌م ئایه‌تی سووره‌تی البقرة بوو به‌خالی وه‌رچه‌رخان له ژیانی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به ناوی سیفریدو رویس به جؤريک که واز له نه‌سرانیه‌ت بهينيت و موسلمانبوونی خؤی رابگهیهنيت و دواتر ناوی خؤی بگؤريت بؤ علی گواتیمالا له‌وانه‌یه به‌سه‌رهاتی گؤرانکاری له‌ژیانی کهسيکدا له‌ئه‌وپه‌ری چه‌په‌وه بؤ ئه‌وپه‌ری راست به شيوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو له‌خه‌یال یان مه‌حاله‌وه نزیک بيت به‌لام کاریگه‌ری وشه‌کانی ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر دل و ده‌روونی ئه‌م قه‌شه‌یه بوون به‌سه‌ره‌تای گؤرانکاری له ژیانیدا و ئیتر ئه‌و خه‌یال و مه‌حاله بوون به واقیع و حه‌قیقه‌ت شایانی باسه علی گواتیمالا به‌شداری حه‌جی ئه‌مسالی ١٤٢٨ کردووه که یه‌که‌م حهجیهتی و على شرایه ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که بؤ رؤژنامه‌ی الشرق الاوسط له منی چاوپيکهوتنی له‌گه‌ل کردووه علی گواتیمالا ده‌ليت قه‌شه بووم له شاری کوین له باشووری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و خه‌ریکی بلاوکردنه‌وه‌و فيرکردنی ئایینی نه‌سرانیه‌ت بووم له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌و شاره‌دا و له پيناوی ئه‌مه‌شدا هه‌ولم ده‌داو خؤم ماندوو ده‌کرد
چونکه قوتابی قؤناغی کؤتایی بووم له قوتابخانه‌ی پيگهیهندنی قه‌شه‌کان به‌ر له ده‌رچوونم له قؤناغی کؤتایی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌پيی به‌رنامه‌ی خويندنهکهمان ده‌بووایه شاره‌زاییمان هه‌بيت ده‌رباره‌ی په‌رتوکه ئاسمانیه‌کان تاوه‌کو ئه‌و قه‌شانه‌ی له‌وئ ده‌رده‌چن شاره‌زا بن له باره‌ی هه‌موو کتيبه ئاسمانیه‌کانه‌وه یه‌کيک له‌و په‌رتوکانه‌ش قورئانی پیرؤز بوو که بوو به خالی وه‌رچه‌رخانم به‌ره‌و ئیسلام کاتيک لاپه‌ره‌ی یه‌که‌میم کرده‌وه چاوم که‌وته سه‌ر سه‌ره‌تای سوره‌تی البقرة ذلک الکتاب لاریب فیه هدی للمتقین ئه‌م ئایه‌ته سه‌رنجی راکيشام که به هیچ جؤريک بواری سازش و ئه‌ملاولای تيدا نییه چونکه باوی پيشه‌کی کتيبهکان وه‌هایه که نوسه‌ره‌کانیان به داوای ليبوردن له خوينهر ده‌ست پئ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌ر که‌موکورتیه‌ک که له نووسینه‌کانیاندا هه‌بيت یان هه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن که خوينهر عیبارهتهکانیان قه‌بول بکات به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا سه‌رنجی راکيشام و به‌ره‌و لای خؤی کيشی کردم ئه‌وه‌یه
که من له‌به‌رده‌م راستییهکدام هیچ گومان و دوودلی تيدا نییه
کاتيک دهفهرمويت ذلک الکتاب لاریب فیه پاشان ده‌ليت ده‌ستم کردبهخويندنهوهی قورئان تا گه‌یشتمه چه‌ندین زانیاری که پيچهوانهی ئه‌و زانیاریانه‌ن که له ئایینه‌که‌ی مندا هه‌ن و ئه‌مه‌ش وای ليکردم بگهريمهوه لای قه‌شه گه‌وره‌کانی قوتابخانه‌که‌و پرسیاریان لئ بکه‌م به‌لام ئه‌وان خؤیان له پرسیاره‌کانی من دزیه‌وه‌و ئامؤژگاری ئه‌وه‌یان کردم که قورئان نهخوينمهوه چونکه ئه‌وه کاری شه‌یتان و کاری موسلمانه‌کانه ئه‌مه‌ش وای ليکردم زیاتر سوور بم له‌سه‌ری و زیاتر ئه‌م په‌رتوکه‌م خؤش بويت و بؤ ماوه‌ی چه‌ند مانگيک هه‌ر خه‌ریکی خويندندهوهی بووم و هاوکات باوه‌رم وابوو که هیچ مرؤفيک ناتوانيت له وينه‌ی ئه‌و رسته و ئایه‌ته روون ئاشکرایانه‌ی له قورئاندا هه‌ن دابريژيت پاشان ده‌ليت رؤژوکیان له دوای گه‌ران و ليکؤلینهوه سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام گه‌رامه‌وه بؤ ماله‌وه و له خوا پارامه‌وه که رينماییم بکات به‌ره‌و راستی و ريگای ئایینی راست و دروستم نیشان بدات
ئیتر ئه‌وه بوو له مال هاتمه ده‌ره‌وه و کهسيکم بینی که جزداشهیهکی له‌به‌ردا بوو به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌چوو ليم پرسی ناوت چیه وتی سالم باعقیل ، وتم له‌سه‌ر چ ئایینيکیت وتی ئیسلام، هه‌روه‌ها پيی وتم که ئه‌و دهچيت بؤ مزگه‌وت بؤ نويژ کردن منیش بئ یه‌ک و دوو کردن له‌گه‌لی رؤیشتم تا گه‌یشتمه مزگه‌وته‌که له‌وئ هیچ ريورهسميکم به‌دی نه‌کرد هاوشيوه‌ی ئه‌وانه بيت که له‌ئایینه‌که‌ی مندا هه‌ن وه‌کو هه‌لواسینی وينهکان هه‌روه‌ها بؤم ده‌رکه‌وت که ئه‌م ئایینه هیچ ره‌گه‌ز په‌رستیه‌کی تيدا نییه بهوجؤرهی که له ئایینه‌کانی تردا هه‌یه وام ليهات بؤ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته هه‌موو رؤژيک ده‌چووم بؤ مزگه‌وت به بئ ئه‌وه‌ی که‌س هیچم پئ بليت یان بمدوينيت تائه‌وکاته‌ی رؤژيکیان دانیشتبووم له مزگه‌وت یه‌کيک لهموسلمانهکان هات بؤ لام و پيی وتم با فيری دهستنویژت بکه‌م علی گواتیمالا به پيکهنینهوه ده‌ليت که ئه‌و وتی وضوء سه‌ره‌تا واگومانم برد که دهیهويت voodoo
فير بکات که جؤريکه له جؤرهکانی جادو بؤیه ده‌ستبه‌جئ سڵم کرده‌وه چونکه چؤن ده‌بيت موسلمانان خه‌لکی فيری جادو بکه‌ن به‌لام ئه‌وه بوو پيی وتم که وضوء له زمانی عه‌ره‌بیدا مانای دهستنويژ گرتنه ئیتر منیش به گويم کرد و چووم دهستنويژم شت و دواتریش موسلمان بوونی خؤم راگه‌یاند و به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر هاتوچؤی مزگه‌وت بئ هیچ ترس ودوو دلییهک پاشان ئاماژه به‌وه ده‌کات که دوای موسلمان بوونی خيزانهکهی فشاریان خستووه‌ته سه‌ری به‌تایبه‌تی له لایه‌ن خوشکيکیهوه که له‌سه‌ر ئایینی جووله‌که‌یه‌و له‌سه‌ره‌تای موسلمان بوونیدا به‌وه ترساندویه‌تی که موسلمانان ده‌یکوژن و ئه‌مه‌ش وای ليکردووه بترسيت و ماوه‌یه‌ک نه‌چيت بؤ مزگه‌وت به‌لام دواتر که خوشکه‌که‌ی بینیویه‌تی ژیانی براکه‌ی به‌لای باشیدا گؤراوه به‌راشکاوی پيی وتووه
که‌وا ئه‌وانه‌ی بانگیان کردوویت بؤ ئیسلام راستیان کردووه‌و هه‌لیان نهخهلهتاندوی و کاتيکیش که زانیویه‌تی ديت بؤ حه‌ج داوای ليکردووه دیاریه‌کی له مه‌ککه‌وه بؤ بهريتهوه له‌دوای ئه‌و فشاره ده‌روونیه و بزر بوون و دوور که‌وتنه‌وه له مزگه‌وت له‌ناخه‌وه هه‌ستی کردووه که به‌ره‌و مزگه‌وت کيش دهکريت و ئه‌مه‌ش وای ليکردووه بگهريتهوه به‌ره‌و مزگه‌وت و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی زیاتر قولبيتهوه له ئیسلامداو ده‌ست بکات به بانگه‌واز بؤ ئیسلام له چوارچيوه‌ی شاره‌که‌یدا سه‌باره‌ت به گه‌شتی حه‌ج وبینینی که‌عبه‌ی پیرؤزیش که بؤ یه‌که‌م جاره له ژیانیدا گواتیمالا ده‌ليت ئه‌م رؤژانه‌ی حه‌ج باشترین رؤژيکن که به‌سه‌رم بردبيت له ژیانمدا به‌تایبه‌تی کاتيک که ده‌زانم ئه‌م شوينانهی سه‌ردانیان ده‌که‌م بریتین له‌و جيگایهنهی که پيغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم له‌کاتی ئه‌نجامدانی دروشمه‌کانی حه‌جدا پیا تيپهریوه پيشتر که‌عبه و مزگه‌وتی حه‌رامم ته‌نها له تهلهفیزیؤندا ده‌بینی و له‌ناخمدا ئاواته‌خواز بووم که زیاره‌تیان بکه‌م وله نزیکه‌وه بیانبینم
به‌لام کاتيک بؤ یه‌که‌مجار چاوم به که‌عبه که‌وت هه‌ردوو قاچم وشک بوو نه‌متوانی لهجيی خؤم بجوليم و هه‌ستم بهخؤم نه‌ده‌کرد و له‌گه‌ل موچيکيکی سه‌یردا به‌کور ده‌ستم کرد به‌گریان و بؤ ماوه‌یه‌ک نه‌متوانی بجوليم و ئه‌و دیمه‌نه له ميشکمدا چه‌سپی هه‌روه‌ها ده‌ليت بؤ ماوه‌ی پينج ساله به‌هؤی حه‌بی خه‌وه‌وه ده‌نوستم به‌لام کاتيک له منی سه‌رم دانا به‌نیازی خه‌وتن به‌بئ ئه‌وه‌ی حه‌به‌کان بخؤم خه‌وم ليکهوت و هه‌ستم به حه‌وانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها کرد که دهميکه ليی بئ به‌شم و به‌دواییدا دهگهريم حاجی عه‌لی گواتیمالا یه‌کيکه له حه‌فده هه‌زار موسلمان که پيشتر له‌سه‌ر ئایینی جووله‌که‌و نه‌سرانیه‌ت بوون و به ته‌واوی ویستی خؤیان هاتوونه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام و هه‌رهه‌موویان له‌سایه‌ی یه‌ک ئایین و له‌یه‌ک خيوهتگهدا له (منی) کؤبوونهتهوه و یه‌ک دروشم و یه‌ک وته دووباره ده‌که‌نه‌وه لبیك اللهم لبیك
islam-kurd.wen9
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئایهتيکی قورئانی پیرؤز بووه هؤی موسلمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]