ده‌سته‌کانت خۆش بێت ،
کاک ابراهيم تاتليس... ناوی نوسه‌ری شیعره‌که بنوسه چاوه‌که‌م.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ،
کاک ابراهيم تاتليس... ناوی نوسه‌ری شیعره‌که بنوسه چاوه‌که‌م.
ناوم ابراهيم لةبةرئةوةى دةنكم خؤشة ناوييان لينامة ابراهيم تاتليس...
nawe nwser bnwsa
به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ، په‌لی شیعرێکم بگره هه‌تا ئه‌گه‌مه ئاسمانت
حه‌رفی ئاوداری تۆ له کوێ بێت ، قه‌ڵه‌می تینووی من وا له‌وێ
چرای ڕوانینی تۆ له کام هه‌یوان بێت ، من له‌وێ هه‌ڵئه‌بم
سه‌فه‌رێکه و
مردنێکه و
هاواری فه‌نابوونێکه
من ئه‌یکه‌م و
وه‌ک نه‌مامی ده‌وری حه‌وشه‌یه‌کی ته‌نیا
له‌سه‌ر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و
له تۆدا خۆ ئه‌ڕوێنم
که هاتیشمه‌وه ، پێم مه‌ڵێن کوانێ مێخه‌کی شارانت
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئه‌تی مردنێک
له ئێواره‌ی ڕژانی دڵێک له باخی بێمروه‌تیی و سه‌فه‌ردا
که دێمه‌وه
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ویساڵدا دڵم بۆ هه‌تاو ڕائهخهم
له‌به‌ر ده‌رکی خه‌راباتی تا ئه‌به‌د عاشقبووندا
له‌گه‌ڵ خۆم ئاشت ئه‌بمه‌وه ،
بۆ ئه‌وه‌ی ؛
ده‌ستکه‌مه‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌کانی هه‌تاو ،
بچمه‌وه به‌ر قاپیی سۆزه گه‌شه‌که‌ی " مه‌ولانا "
پێی بڵێم نهێنیی ئێوارانی ته‌نیایی خۆیم
له کۆڵانه داخراوه‌کانی " شام " دا بۆ شهرحکات ..
پێی بڵێم ئه‌و له هه‌ڵکردنی کام شیعردا
دڵۆپ دڵۆپ ، نووری تکانده دڵی "سه‌لیم به‌ره‌کات" و
ئه‌و له ماڵی کام مۆسیقادا ، خۆی کرده جیلوه و
خۆی نیشانی ئاوێنه‌کانی دڵشکان و ڕۆحشکان دا
پێی بڵێم تۆ که غهرقیت له خوا
تۆ که مه‌ستیت به ژنێتیی باخچه‌کانی جاویدانیی
تۆ که ساراکانی ڕۆح به قه‌ڵه‌می بێهوده‌یی دنیا ئهکێڵیت
تۆ که مه‌سافه‌ی نێوان شه‌راب و دڵ ، ماچ و شیعر
به په‌نجه‌ی ئاو ئه‌پێویت ؛
ئیتر بۆ جارێکی تر له زه‌مینی ئه‌م وه‌جده‌ی
منی نیشتمان و
له ڕوباری شیوه‌نی مه‌وله‌وی بۆ عهنبهرێ
شین نابیته‌وه و
ئیتر بۆچی گۆرانییه‌کی تر بۆ گوڵ ناڵێیت و
باوه‌ش ناکه‌یت به ده‌ریادا و
نابیته‌وه به ڕوناکیی بۆ ئه‌و دڵانه‌ی
موحتاجن چنگێ – با – له به‌خته‌وه‌ریی قه‌رزکه‌ن

پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]