تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

کوتین یاخود "تاتۆ" له‌ ڕووی ئاینه‌وه‌ شتێکی ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێ و ڕه‌نگه‌ لابردنیشی ئازاری زۆری هه‌بێت.
بۆیه‌ باشتر وایه‌ خۆمانی لێ دوور بگرین ، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ناو یان حه‌رفی که‌سێک بێت.
چونکه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بکه‌ین به‌ پاکی و دوور له‌ هه‌ر مه‌رامێکی ناشیاو ئه‌وه‌ شتێکی ئاساییه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌بێ بڕوامان به چاره‌نووس ‌"قسمه‌ت و نه‌سیب" هه‌بێت!
کاتێک تۆ به‌و که‌سه‌ ناگه‌یت و چاره‌نوست له‌گه‌ڵ که‌سێکیتره‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و کوتینه‌ ئه‌وکات په‌شیمانی زۆری له‌ دواوه‌ بێت.

4

DAST XOSHHHHHH

3

ba  daxawa bo  aw  kura
xowa  haqe  aw  kchae  le  bkatawa

daste  aw  kchash  xosh  bet
mnish  bam  wamakrd

2

dast xoshhhhhhhh

1

ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ تێزاب سڕییه‌وه‌


زۆرجار خۆشه‌ویستی له‌ناخی مرۆڤدا هێنده‌ قوڵ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌شێوازی جۆراوجۆر گوزارشتی لێده‌كرێت و له‌وه‌ش زیاتر قوربانی له‌پێناویدا ده‌درێت.
ژیان ناوی كچێكه‌ كه‌ به‌و ناوه‌ خۆی ناساند و یه‌كێكه‌ له‌و قوربانیانه‌، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌سه‌ر دڵی ده‌كوتێت، به‌ڵام به‌هۆی بێ وه‌فایی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ تێزاب ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنگی لاده‌بات.

ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و زۆر به‌ ئاسووده‌ییه‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی وت: "ئیستا زۆر خۆشحاڵم، ئه‌ویش به‌لابردنی ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌م، وه‌ك چۆن سه‌ره‌تا خۆشحاڵبووم و نووسیم، بۆیه‌ ئێستا هه‌مان هه‌ستم هه‌یه‌".
ژیان باسی له‌وه‌كرد: "كوڕێكم خۆشه‌ویست، كه‌ هاوڕێی براكانم بوو، ئه‌وه‌نده‌ خۆشمده‌ویست ئاماده‌بووم خۆشم بكه‌م به‌قوربانی، ئه‌گه‌ر به‌ مردنیش بێت به‌ده‌یان جار بۆی ده‌گریام و له‌خۆشه‌ویستیدا چه‌ندینجار ویستوومه‌ خۆم بكوژم بۆئه‌وه‌ی به‌خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌وه‌ بمرم، به‌ڵام ئه‌فسوس".

ژیان ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوانیان به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین مانگی خایاند، به‌ڵام وتی: "به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی منه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانمان ئاشكرابوو، به‌ڵام ئه‌م كوڕه‌ زۆر بێوه‌فابوو نه‌یتوانی هیچم بۆ بكات، ته‌نانه‌ت خۆشی نه‌كرد به‌خاوه‌نی كێشه‌كه‌م له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ویشه‌وه‌ هه‌بوو".

"ڕۆژێك وه‌ك شێت بیرم كرده‌وه‌ چی بكه‌م بۆئه‌وه‌ی ده‌ریبڕم كه‌ چه‌ند ئه‌و كوڕه‌م خۆشدوه‌ێت، بۆیه‌ به‌ده‌رزی ناوی ئه‌م كوڕه‌م له‌سه‌ر سنگم نووسی" ژیان وای وت.
وتیشی: "كاتێك ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م كرد وامده‌زانی دونیا هی منه‌، به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌م به‌بیستنی ئه‌و كاره‌ زۆری پیناخۆش بوو، به‌ڵام له‌ناچاریدا وتی: ده‌ست خۆشبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ناخیه‌وه‌ نه‌بوو، درۆی كرد".

ژیان له‌و كاره‌ی په‌شیمان بۆته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و كێشه‌ گه‌وریه‌ بووم، كه‌چی خۆی نه‌كرد به‌ خاوه‌نم، چه‌ندجار داوام لێكرد یارمه‌تیم بدات، به‌هانامه‌وه‌بێت، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم وتبووی ئێمه‌ هیچ كات خۆشه‌ویست نه‌بووین، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش له‌نیوانمان نه‌بووه‌".

"من دوای ئه‌وه‌ زۆر په‌شیمان بوومه‌وه‌، من له‌پێناوی ئه‌ودا وامكرد ناوی بێوه‌فایه‌كی وه‌ك ئه‌وم له‌سه‌ر دڵم نووسی، چونكه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو، من وام بۆ كرد، زۆر زۆر په‌شیمانم" ژیان وایووت.
دیسان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ قسه‌ی زیاتری كرد و ده‌ڵێت: "بۆیه‌ بڕیارمدا بیسڕمه‌وه‌، وه‌ك چۆن نووسیم ئاواش ده‌بێت به‌رگه‌ بگرم كه‌لای ببه‌م، بۆیه‌ بڕیارمدا تێزاب بكه‌مه‌ سه‌ر سنگم و دوای ئازار و سووتان ناوه‌كه‌یم سڕییه‌وه‌، ئێستا ناوه‌كه‌م لابردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ شوێنه‌كه‌ی بۆته‌ برینێكی زۆر قوڵ، به‌ڵام من زۆر ئاسوده‌م واهه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌وكوڕه‌ بوونی له‌ژیانم نه‌ماوه‌"


خازر