انشاءالله
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » یاریدەری راهێنەری هەولێر:یاریزانانمان بۆرووبەڕووبوونەوەی یانەی نەوت ئامادەن » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
انشاءالله
هئوادارم سەربکەون .......
یاریدەری راهێنەری هەولێر: یاریزانانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی نەوت ئامادەن
هەولێر 12 حوزەیران/یۆنیۆ (ئاكانیوز)- بڕیارە سبەی دووشەم لە گەڕێكی تازەی خولی بژاردەی یانەكانی عێراق لە تۆپی پێ، یانەی هەولێر لەسەر یاریگەی خۆیدا مێوانداریی یانەی نەوت بكات.
سبەی سات 18:00 بەكاتی ناوەخۆ، یانەی هەولێر لەسەر یاریگەی فڕانسۆ هەریری لە هەولێر، لە میانەی گەڕی یازدەیەمی خولی یانە بژاردەكانی عێراق لە تۆپی پێ بەرەنگاری یانەی نەوت دەبێتەوە.
عومەر مەجید یاریدەری راهێنەری یانەی هەولێر لەبارەی یارییەكەوە، ئەمڕۆ یەكشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، بەشێوەیەكی باش خۆمان بۆ یارییەكە ئامادە كردووە و تەواوی یاریزانەكان بۆ یارییەكە ئامادەن، تەنیا یاریزان شوان مامۆ نەبێ بەهۆی ئەنگاوتنەوە ناتوانێ یاری بكات.
زیاتر گوتی، یانەی نەوت ئاستی مامناوەندییە، بەڵام مانای ئەوە نییە ئێمە بەسووكی سەرنجی ئاستی ئەو یانەیە بدەین، چونكە تۆپی پێ گەورە و بچووك ناناسێ.
عومەر مەجید ئاماژەی بەوەش دا لە رۆژانی رابردوودا مەشقی چڕوپڕیان ئەنجام داوە و دەیانەوێ سەركەوتن تۆمار بكەن بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ یانەی سناعەی ركابەریان زیاتر بكەن.
یانەی هەولێر ئێستە لە سەرووی گرووپی یەكەمی خولەكەیە بە 48 خاڵ و 2 یاریی دواخراویشی ماوە ئەنجامیان بدات و 2 خاڵ لە پێش یانەی سناعەیە، كە ئەوانیش لە پلەی دووەمن بە 46 خاڵ و یارییەكی دواخراویشیان هەیە، هەروەها یانەی نەفتیش لە پلەی لە شەشەمی خولەكەیە بە 36 خاڵ.
یانەی هەولێر چوارشەمی رابردوو لە ناو یاریگەی خۆی و لە یاریی لووتكەدا، توانی بە 2-1 گۆڵ لە یانەی دهۆك بباتەوە.
مەجید گوتی، دوای سەركەوتنەكەمان بەسەر یانەی دهۆك، ورەی تیپەكەمان بەرزە و چاومان لەوەیە بەپلەی یەكەمی گرووپەكەمان بۆ یاریی كۆتای ئەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراق سەركەوین.
خولی بژاردەی یانەكانی عێراق لە تۆپی پێ، ئەم وەرزە بە بەشداریی 28 یانە بەڕێوە دەچێ و یانەكانیش بەسەر 2 گرووپ دابەش كراون و پاڵەوانی هەر گرووپێك راستەوخۆ دەگەنە یاریی كۆتای خولەكە. خاوەن پلەكانی دووەمیش لە یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمدا بەیەك دەگەن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » یاریدەری راهێنەری هەولێر:یاریزانانمان بۆرووبەڕووبوونەوەی یانەی نەوت ئامادەن » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]