وايه بس خودا دةزانى
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » کەشناسی سلێمانی: سبەینێ ڕێژەی خۆڵبارین زیاد دەکات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
وايه بس خودا دةزانى
بەس خودا دەزانی
کەشناسی سلێمانی: سبەینێ ڕێژەی خۆڵبارین زیاد دەکات
سلێمانی 12 حوزه‌یران/ یۆنیۆ (PNA) – سەرچاوەیەکی بەرپرس لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی رایگه‌یاند, ئێستا لەشاری سلێمانی خۆڵ دەبارێت و سبەینێش ڕێژەی خۆڵبارینەکە زیاد دەبێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, ره‌نگه ئه‌و خۆڵبارینه لەهەندێک جێگە ئاستی بینین كه‌م بكاته‌وه بۆ ٥٠٠ مەتر,ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دیارده‌یه ده‌سكردی مرۆڤ بێت.
"دارا حەسەن"بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێر وتی: "سەبارەت بە کەش وهەوای شاری سلێمانی وهەرێمی کوردستان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک شەپۆلی پاڵە پەستۆ کە خۆڵبارینی لەگەڵدایە لەباشوری عێراقەوە هاتۆتە ناوچەکانمان و لەهەندێک جێگە ماوەی بینی کەم کردۆتەوە بۆ کەمتر لە پێنج سەد مەتر ئەمەش کارێکی سروشتیە.
وتیشی: "ئێمە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوەکەلێرەو لەوێ قسە لەسەر دەستکردی ئەم خۆڵبارینە دەکەن چونکە ئەمە دیارده‌یه‌كی سروشتیه‌و مرۆڤ رۆڵی له‌دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نیه.
ئاماژەی بەوەش کرد "ئێستا لەشاری سلێمانی خۆڵ دەبارێت و سبەینیش ڕێژەی خۆڵبارینەکە زیاد دەکات تاکو ڕۆژی چوارشەممە خۆڵ بارین بەردەوام دەبێت".
زیرەک عەبدولڕەحمان ر. م.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » کەشناسی سلێمانی: سبەینێ ڕێژەی خۆڵبارین زیاد دەکات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]